کوردانی دانیشتوی شاری لینشۆپینگ له وڵاتی سوئێد،، ١ی ئایار،، یان جێژن گرت!
کومیته‌ی سازمانی خه‌بات له سوید
رۆژی ١ی مای ، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار ، رۆژێکه که له سه‌رتاسه‌ری دنیادا که به‌م بۆنه‌وه رێپێوان و چالالکی و رێ و ره‌سمی جۆراوجۆر رێک ده‌خرێن و به‌ڕێوه ده‌چن .
له‌م رۆژه‌دا کرێکارانی جیهان له وڵاته پێشکه‌وتوو و دیموکراته‌کاندا وێڕای ڕێزگرتن له هه‌وڵ و خوێن و خه‌باتی کریکاران له ڕابردودا و بۆ زیندو ڕاگرتنی ئه‌م یاده نێونه‌ته‌وه‌ییه و ، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ویست و داخوازیه‌کانیان له ڕێگای نوێنه‌ر و سه‌ندیکاکانیانه‌وه بۆ به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ران و ده‌سه‌ڵات دارانی وڵات، دێنه مه‌یدان و شان به‌شانی چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا هه‌موو ساڵێک ئه‌م یاده زیندوده‌که‌نه‌وه و ده‌ور و پله‌و پایه‌ی کرێکار له به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگا به‌رز ده‌نرخێنن . به ڵام له وڵاتانێک که زۆرداری و دتکتاتۆری و کۆنه‌په‌رستی و بێ ده‌ربه‌ستی به مافی مرۆڤ به گشتی و مافی چین و توێژه تایبه‌ت و دیاره‌کان به‌تایبه‌تی ده‌خرێته ژێر پێ ، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری رژیمی ئاخوندی ئێران،ه که کرێکاران و جوتیاران نه‌ک هه‌ر گوێ بۆ داخوازیه‌کانیان ناگیرێ ، به‌ڵکو به هیچ شێوه‌ێک رێگایان پێ نادرێ که چالاکی بنوێنن و کۆڕ وکۆمه‌ڵ و ئه‌نجومه‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ندیکاش پێکه‌وه‌نێن .
له ئێرانی وێرانی ده‌ستی رژیمی سه‌ره‌رۆی ئاخوندی دا هه موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ له مه‌نگه‌نه‌دراون و هه‌ر جۆره هه‌ڵس و که‌وت و جم و جوڵێکی کرێکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌چونی هه‌ر جۆره رێ و ڕه‌سمێک بۆ رێزگرتن له بایی و ماف و دا‌هێنانی مرۆڤ ، به توندترین شێوه به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه و به‌ری لێده‌گیرێ و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و جۆره چالاکیانه ، به توندترین شێوه دژایه‌تیان ده‌کرێ و سه‌رکوت ده‌کرێن . به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئه‌وه‌ی که جێگای خۆشحاڵیه‌و ده‌کرێ مرۆڤ پێی هیواداربێت ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زه‌بر و زه‌نگ و توند و تیژیانه‌ی کاربه‌ده‌ستان و به کرێگیراوانی رژیم، چین و توێژه ماف خوراو وه‌زاڵه‌هاتوه‌کان رۆژ له داوی رۆژ به شێوه‌ێکی به‌ربڵاوتر و ئاگاتر و نه‌ترسانه‌تر به‌ره‌و ئامانج و ئاواته‌کانیان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن وبه بێ سڵ کردن له‌و زه‌برو زه‌نگ و حه‌قکوژی و زیندان و شکه‌نجه و ئیعدام ، روه و ره‌وتی به‌ره‌وپێشچون و گه‌ێشتن به ریزی کاروانی رزگاری و مافی مرۆڤ که‌وتوونه‌ڕێ و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و مه‌زڵومی خۆیان و، جینایه‌ت و کرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی خوێن‌ڕێژ و دیکتاتۆر ده‌گه‌ێننه گوێ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وداوای هاوکاری و هاوپه‌یمانی وهاوخه‌باتی له پێناو ئازادی مرۆڤ دا ، له دنیای ئازاد و پێشکه‌وتووده‌که‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه و بۆ رێزگرتن له‌و رۆژه مێژوویه وپشتیوانی له ماف و داخوازیه‌کانی کرێکارانی جیهان به گشتی و کرێکاران و ره‌نجده‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی، کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان به پشتیوانی هێزه سیاسیه‌کان ، له شاری لین شۆپینگ له وڵاتی سوئید ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 3 ی مانگی مه‌ی 2008 ، رێ و ڕه‌سم و شه‌وئاهه‌نگێکی بۆ کوردانی دانیشوی ئه‌م شاره سازکرد. ڕێوڕه‌سمه‌که له سه‌عات 6 ی دوانیوه‌ڕۆ به کاتی ئوروپا له کۆکاڵی فولک ئۆنگا سکولان، ده‌ستی پێ‌کرد و تاسه‌عات 12 شه‌و ده‌ێژه‌ی کێشا . سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن کاک جه‌لال خوشکه‌لام و خوشکه هێرۆ حسێنی یه‌و، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کان ، سه‌رتا بۆ رێزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌قیقه‌ێک بیده‌نگی راگه‌ێندارو پاشان به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌شداربوان کراو . ئه‌وجار کاک جه‌لال و خوشکه هێرۆ هه‌رکام چه‌ند شێعریان به‌م بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد . پاشان دواین به‌شی به‌رنامه‌کان که بریتی بوو له گورانی هه‌ڵپه‌ڕکێ ، به‌ده‌نگی به‌سۆزی هونه‌رمه‌ندی لاو کاک رێبین عه‌لی و گرۆپی مۆسیقای هاوکاری رازایه‌وه کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان له شاری لین شۆپینگ پێک هاتوه له‌م کۆمه‌ڵانه:
١- کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی
٢- کۆمه‌ڵه‌ی که‌م ئه‌ندامان و به‌ساڵاچوان
٣- کۆمه‌ڵه‌ی کوردی خه‌بات.
٤- یه‌کیه‌تی کوردان له شاری لین شۆپینگ
٥- کۆمه‌ڵه‌ی دیموکراتیکی کوردی .
هێزه سیاسیه‌کانی ئه‌ندام له‌م کومیته‌یه‌دا بریتین له:
١- پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢- یه‌کیه‌تی نیشتامانی کوردستان
٣- حیزبی دیموکراتی کورستان
٤- سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
٥- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
٦- حیزبی شیوعی کوردستان.
کومیته‌ی هاوکاری کومه‌ڵه‌کوردیه‌کان له شاری لینشۆپینگ . ٠ ٣-٠ ٥- ٢٠ ٠ ٨