دابه‌زینى ٢١ له سه‌دى دامه‌زراندنى به‌شى پێشه‌سازى
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى سه‌رمایه راپۆرتى داوه که رێژه‌ى دامه‌زراندنى به‌شى پێشه‌سازى نوێ، سێ مانگى دووهه‌مى ئه‌م ساڵ له چاو سێ مانگى یه‌که‌م ٢١ له‌سه‌د دابه‌زیوه.
ئه‌و رۆژنامه نووسیویه‌تى: دابه‌زینى دامه‌زراندنى به‌شه‌کانى پێشه‌سازى له کاتێکدایه که رێژه‌ى ئه‌و سهرمایهگوزاریانهى له سێ مانگى دووهه‌م له چاو سێ مانگى یه‌که‌مى ساڵ، ٢٥ له سه‌د زیادى کردوه.رۆژنامه‌ى سه‌رمایه هه‌روه‌ها دابه‌زینى دامه‌زراندنى به‌شه‌کانى پیشه‌سازى له ساڵى ١٣٨٥ تا ئێستاى خستۆته روو و نووسیویه‌تى: به شێوه‌یێکى گشتى ئاماره‌کانى بانکى ناوه‌ندى ده‌ری ده‌خه‌ن له ماوه‌ى ساڵى ١٣٨٦ ٤٨ هه‌زار و ١٦٣ به‌شى پێشه‌سازى دامه‌زراوه که له چاو ساڵى ١٣٨٥، ٣/١١ له‌سه‌د دابه‌زین نیشان ده‌دا، که له ساڵى ١٣٨٥دا ٥٤ههزار و ٢٨٨ به‌شى پیشه‌سازى دامه‌زرا بوو.