حوکمى بیست ساڵ زیندان و ته‌بعید بۆ چالاکێکى سیاسى کورد
چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، ههڵسوور٠اوێکى سیاسى کورد به تۆمه‌تى دژمنى له‌گه‌ڵ خودا (محاربه) له‌لایه‌ن دادگاى رژیمى ئاخوندیه‌وه بیست ساڵ زیندان و تهبعیدى به سه‌ردا سه‌پا.
جوبره‌ئیل خوسره‌وى چالاکى سیاسى کورد که خه‌ڵکى سنه‌یه به تۆمه‌تى ئه‌ندامێتى له یه‌کێک له هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان دا له سه‌ره‌تاى ئه‌و ساڵدا گیرا و له ئاکامدا رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٢ى به‌فرانبارى ١٣٨٧، له‌لایه‌ن لقى یه‌کى دادگاى رژیمه‌وه له سنه حوکمى ٢٠ ساڵ زیندان و تهبعیدى بۆ زیندانى به‌نده‌ر عه‌بباسى به سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و حوکمه‌ى دادگاى رژیم نار٠هزایهتى خوسره‌وى لێ که‌وته‌وه له ئاکامدا پهروهندهکهى درایه‌وه به دادگاى پێداچوونه‌وه و ئێستا ناوبراو له زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه‌دایه.