بلاوکراوهى رۆژهه‌لات دووباره ر٠اگیرا
دووحهوتوونامهى کوردى ـ فارسى رۆژهه‌لات که له ١١ى خهزهڵوهرى ١٣٨٧ له ناوچه کوردنشینه‌کانى رێگه‌ى پێ درابوو بۆ جارێکى دیکه بلاو بکرێته‌وه،
حوکمى ر٠اگرتنى له‌لایه‌ن دیوانى به‌رزى رژیمه‌وه به پێى ماده‌ى ١١ى قانوونى چاپه‌مه‌نى رژیم بۆ جارێکى دیکه ر٠اگیرا.
بر٠یارى ر٠اگرتنى بلاوکردنه‌وه‌ى رۆژهه‌لات له‌لایه‌ن عه‌لیره‌زا مه‌له‌کیان به‌رێوه‌به‌رى هه‌یئه‌تى چاودێرى له سه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌کان به عه‌بدولا سۆهرابى خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌رى رۆژهه‌لات راگه‌یێندراوه.
مه‌له‌کیان له نامه‌ى ر٠اگیرانى رۆژهه‌لات دا نووسیویه‌تى که به پێى ئه‌و بر٠یارهى که له ١١ى به‌فرانباره‌وه له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تى چاودێرى له سه‌ر چاپه‌مه‌نى ده‌رچووه کۆتایی به ته‌مه‌نى کورتى رۆژهه‌لات هێندراوه. له‌م ده‌وره نوێیه‌ى رۆژهه‌لاتدا ته‌نیا ٥ ژماره‌ى لێ بلاو کراوه‌ته‌وه.