جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌شداری شاندی کومیته‌ی سوئید له‌ سیمیناریک له‌ شاری لین شۆپینگ !

به‌شداری شاندی کومیته‌ی سوئید له‌ سیمیناریک له‌ شاری لین شۆپینگ !
کومیته‌ سویدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانباری ٢٧٠ ٨ی کوردی، کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، له‌ شاری لین شۆپینک سیمینارێکی له‌ ژیر ناوی پێناسه‌و ناوه‌رۆکی ناسیونالیسمی کوردی له‌ قۆناغی ئێستادا و په‌یوه‌ندی قه‌یرانی ئابوری به‌جیهانی سیاسه‌ته‌وه‌، وه‌ پاشانیش کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی کورد چد ده‌بێ، بۆ کاک ئه‌حمه‌دی عه‌زیزی، پێک هێنا، که‌ به‌شیوه‌ی ره‌سمی بۆ به‌شداری کردن له‌م سیمیناره‌دا له‌لایه‌ن کومیته‌ی لینشۆپینگی حزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ بانگهێشت کرابو.

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وه‌ک هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر بۆ ئه‌م سیمیناره‌ ده‌عوت و بانگهێستن کرابوو.
له‌م سیمیناره‌دا کۆڕگێڕ به‌ شێوه‌ێکی سیاسیانه‌و سه‌رده‌میانه‌ بابه‌تاکانی پێوه‌ندی داری به‌م مه‌سه‌له‌وه‌ باس و شیکاری کرد که‌ له‌ لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج و پرسیار و پێشنیاری هێنایه‌ گۆڕێ . شاندی سازمانی خه‌بات که‌ پێک هاتبوو له‌ هاوریانی تێکوشه‌ر. کاک جه‌لال خۆشکه‌لام و کاک رێبوار حسێنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران و هه‌ر کام له‌م دوو هاورێێه‌ به‌ نۆره‌ی خۆیان سه‌رنج و پێشنیاره‌کانی خۆیان خسته‌ روو و هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیاری گرێدراو به‌م باسه‌یان له‌ کۆڕگێر کرد ،که‌ ناوبراو به‌ وردی وڵامی پرسیاره‌کانی دانه‌وه‌ . پێک هێنانی ئه‌م جۆره‌ کۆڕ و سیمینارانه‌ هه‌ر که‌س و له‌ ژێر هه‌ر ناوێک دا بیان کاو به‌رێوه‌یان به‌ری له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ وه‌ک سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران شتێکی باش و پۆزه‌تیڤن و زانیاری ده‌ده‌ن به‌ ده‌ورو به‌ر ، مادام که‌ له‌ پێناو خزمه‌تکردن به‌ بزاڤی رزگاریخوازانه‌یک گه‌له‌که‌مانه‌وه‌هه‌بێت.





15 سال و 10 ماه و 9 روز و 3 ساعت و 40 دقیقه پیش از این

به‌شداری شاندی کومیته‌ی سوئید له‌ سیمیناریک له‌ شاری لین شۆپینگ !

به‌شداری شاندی کومیته‌ی سوئید له‌ سیمیناریک له‌ شاری لین شۆپینگ !


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن