چه‌ند دێر٠ێک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى به‌خه‌م زمانه‌وانى و رێنووسی کوردیه‌وه هه‌ن
رێناس
[email protected]
به‌شی یه‌که‌م:
سه‌ره‌تا ده‌بێ بڵێم من نه ئه‌دیبم و نه رۆشنبیر و نه خوێندهواریێ٠Žکى ئه‌وتۆشم هه‌یه، به‌لام چه‌ند ووشهیێکى هه‌ڵه‌ى تازه تاخزێندراوى ناو ئه‌ده‌بیاتى کوردى واى لێکردم ئه‌و چه‌ند دێر٠ه بۆ خوێنه‌رانى ئه‌و سایته بنووسم.
من ئه‌و چه‌ند ووشه‌ى که بۆتان راست ده‌که‌مه‌وه لێره‌دا بۆتانى شی ناکه‌مه‌وه که ئه‌و ووشانه له کوێوه هاتوون و چۆن هاتوونه‌ته ناو ئه‌ده‌بیاتى کوردیه‌وه چونکه له حهوسهلهى ووتارێکى بچووک دا نیه، به‌لام هه‌رکه‌س ره‌خنه‌ى له‌و راستکردنه‌وانه هه‌بوو ئه‌وا ئه‌توانێ قسه
ى خۆی بکات و له رێگه‌ى ئیمهیلی شه‌خسیی منه‌وه پێوه‌ندیم پێوه بکات.
سه‌ره‌تا چه‌ند رێنوێنیی رێنووسی و کیبۆردى:
١ـ پیتى"ر" له سه‌ره‌تاى ووشه‌وه پێویست ناکا بزوێنى له‌ژێردا بنووسی چونکه هه‌موویان هه‌ر قه‌ڵه‌ون.
٢ـ پیتى "ه" له ئاخری ووشه‌دا وه‌کوو"ویلایه‌تى فه‌قیه" به‌و شێوه ده‌نووسرێ نه‌ک "ویلایه‌تى فه‌قیه"
٣ـ پیتى "و" له پێش و له پاشی پیتى "ا" ته‌نیا یه‌ک "و" دێت و پێویست به‌دوان ناکات.
٤ـ دوو پیتى "ی" ووشه‌یێک که ئاخرهکهى پێتى"ی" بێت و ره‌بت بدرێت بۆ وششهیێکى دیکه، ده‌بێ"ى"یێکى دیکه‌شی بۆ دابنرێ. وه‌کوو ئه‌و رسته‌ى که من له سه‌ره‌وه نووسیومه"ئیمهیلی شه‌خسیی من". ئه‌گه‌ر بمنووسیبایه: "ئیمهیلی
هخسی من" واتا ته‌نیا ئیمهیلی من نه‌ک که‌سێکى دیکه. به‌لام چونکه "ی"ى رهبتى له‌گه‌ڵه، واتا ئه‌و ئیمه‌یله هى شه‌خسیه و گشتى نیه و ئیمه‌یلێکى حیزبی و رێکخراوه‌یی نیه. ماناکه‌یان ته‌واو جیاوازه. هه‌رکه‌س نه‌توانێ ئه‌و دووپیتهى"ى"یه درووست به‌کاربێنێ نابێ بڵێ من ده‌زانم کوردى بنووسم چونکه زۆر به‌کاردێ و به‌داخه‌وه که‌م که‌س ره‌چاوى ده‌کات.
چه‌ند رێنوینیی زمانه‌وانى:
١ـ ووشه‌ى "ئاراسته" ئه‌گه‌ر ئه‌دبیات و زمانى کوردیتان خۆش ده‌وێ ئه‌و ووشه‌یه به هه‌موو جۆرێک وه‌لابنێن و به‌کارى مه‌هێنن. ئه‌و ووشه‌یه له ئارایشی فارسیه‌وه هاتووه و به‌ماناى رازاندنه‌وه‌یه واتا پێوه‌لکاندن و پێوهزیاد کردن نه هیچ شتێکى تر، ئهمر٠ۆ ئه‌و ووشه به ده‌یان مانا به‌کاردێ که هه‌موویان هه‌ڵه‌ن.
٢ـ ووشه‌ى "بهروار" به‌هیچ جۆرێ به‌کاری مه‌هێنن چونکه به‌هه‌ڵه هاتووه‌ته ناو ئه‌ده‌بیاتى کوردى. جگه له "ئاوایی بهروار" هیچ مانایێکى دیکه‌ى نیه و به‌جێگه‌ى ئه‌و، ووشه‌ى "رێکه‌وت" ب
هکار بێنن.
٣ـ به‌جێی "پێ و دانگ" (پێ و دان) به‌کار بێنن، پێ به‌ماناى لاق و دان به‌ماناى ده‌نک. پێ و دانگ هه‌ڵه‌یه و بێ مانایه.
٤ـ به‌جێى "مشت و ماڵ" (مشتوماڵ) به‌کاربێنن. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه "مشت وه ماڵ" نیه به‌ڵکوو مشتووماڵینه. "مشتوو" ناوه له‌گه‌ڵ پێداماڵینهکه.
٥ـ ووشه‌ى"هۆ"تان له‌گه‌ڵ "هۆکار" لێ تێک نه‌چێ. هۆکار ته‌نیا به‌مانا "فاعل" به‌کار بێنن. بۆ وێنه: هۆکاری نه‌بوونى به‌ره‌ى کوردستانى دهگهر٠ێتهوه بۆ نه‌بوونى..... ئه‌و رسته‌یه هه‌ڵه‌یه. چونکه لێره‌دا هۆ ده‌لیله و فاعل نیه. بۆیه ده‌بێ
بنووسین: هۆی نه‌بوونى به‌ره‌ى کوردستانى..... ووشه‌ى هۆکار ئهمر٠ۆکه زۆر به‌کاردێ و له‌جێگه‌ى خۆیدانیه و هیوادارم تۆزێک به ووردى له‌و ووشه‌یه بر٠وانن و لێتان تێک نه‌چێ.
٦ـ ووشه‌ى "جه‌خت" ئه‌و ووشه‌یه کوردی نیه‌و له زه‌ختى عه‌ربیه‌وه هاتووه و ئهمر٠ۆکه به مانا فشار به‌کاردێ و هێندێک ئه‌دیبى ئهدهبیاتنهزان که‌مێکیان جه‌خت له‌خۆ کردووه و ووشهیێکى به‌قسه کوردی‌یان له‌جێى ئه‌و ووشه‌یه داناوه. ئه‌ویش ووشه‌ى "گووشار"ه. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه. گووشار له گووشینهوه هاتووه و به‌قسه ویستراوه و
وشهیێکى وه‌کوو "فشار"ی فارسیی لێ درووستبکرێ، به‌لام باشی بۆ نه‌چوونه و من پێموایه هه‌ر فشاری فارسی به‌کاربێ له‌و دوو ووشه خراب وهرگێر٠دراوه باشتره.
٧ـ ده‌سته‌واژه‌ى "هه‌ستان به فلان کار" ئه‌و ده‌سته‌واژه له "قامه به"ى عه‌ره‌بیه‌وه هاتووه. کورد قه‌ت و قه‌ت نه‌یگوتووه هه‌ڵده‌ستم به‌و کاره. به‌ڵکوو وتوویه‌تى ئه‌و کاره‌ى ده‌که‌م. ئیتر بۆ دهستهواژهیێکى بێگانه بێته ناو زمانى کوردییه‌وه که هاوشێوه‌ى زۆره له ناو زمانى کوردی‌دا؟!
.. ٨ـ ده‌سته‌واژه‌ى "هه‌ست و نه‌ست" ئه‌وه هه‌مان"هست
و نیست"ى فارسیه. یانى ئه‌وه‌ى هه‌یه و نیه. جگه به‌و مانایه، به‌کارهێنانى هه‌ڵه‌یه.
٩ـ رسته‌ى "هیواى سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم" ئه‌و رسته‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که تۆ هیوات نیه بۆ سه‌رکه‌وتن و من هیوایهکهت داوا ده‌که‌م نه‌ک سه‌رکه‌وتن. هیوا یان هه‌یه یان ده‌بێ خۆی ببێ. ده‌بێ بڵێین"هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بی".
١٠ ـ ووشه‌ى "کات ژمێر" کات ژمێر به ئامێری ژماردنى کات ده‌ڵێن وه‌کوو ئه‌وه‌ى له ده‌ستى ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ى به دیواره‌وه هه‌ڵیداوه‌سن. به‌لام کات جیاوازه. بۆیه ده‌بێ ئاگاداربین جیاوازى داب
ێین له نێوان کات و ئامێری کاتژمێر. بۆ وێنه هه‌ڵه‌یه بڵێین کاتژمێر ٩ى به‌یانى. یان ده‌مژمێر ٩ى به‌یانى.
هه‌رکه‌س هه‌ڵه‌ى بینى له‌و چه‌ند ووشه‌یه‌دا مه‌منوونى ده‌بم بۆم راست بکاته‌وه.
به حه‌ول و قووهتى خوا درێژه‌ى ده‌بێ.