چالاکێکى سیاسى به شێوه‌ى گوماناوى له ئیداره‌ى ئیتلاعاتدا کوژرا
چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، که‌سێکى خه‌ڵکى بۆکان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه گیرا و دواى چه‌ند رۆژ ته‌رمه‌که‌ى درایه‌وه به خانه‌واده‌که‌ى.
هاشمى ره‌مه‌زانى خه‌ڵکى یه‌کێک له دێهاته‌کانى بۆکان له سه‌ره‌تاى حه‌وتووى ر٠ابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئهمنیهکتیهکانى رژیمى ئێرانه‌وه به تۆمه‌تى ئاسایشى گیرا و دوایی گوازرایه‌وه بۆ ئیتلاعاتى شارى ورمێ.
له دواى ٤ رۆژ له گیرانى هاشم، هێزه‌کانى ئیتلاعات پێوه‌ندى به خانه‌واده‌که‌یه‌وه ده‌که‌ن و داوایان لێ ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمى هاشم بچنه ئیتلاعاتى ورمێ.
ئه‌و هێزه ئهمنیهتیانهى رژیم گووتوویانه که ناوبراو له زینداندا خۆى کوشتوه. ئه‌و هێزانه رێگه‌یان به خانه‌واده‌ى ناوبراو نه‌داوه که ته‌رمى هاشم به‌رنه تاران بۆ پشکنین و پێش دانه‌وه‌ى ته‌رمه‌که، به‌ڵێنیان لێ وه‌رگرتوون که نابێ ر٠اگهیێنهکان له‌و کاره ئاگادار بکه‌نه‌وه.
هاشم ره‌مه‌زانى که ٤٥ ساڵى بووه ٤ منداڵى هه‌یه و له چه‌ند رۆژى سه‌ره‌تاى ئه‌و حهتووهدا به دوو ماشینى شه‌خسى ته‌رمه‌که‌یان برده‌وه بۆ شوێنى له دایکبوونى و به شه‌و به خاکیان سپاردوه.