ناوه‌ندێک بۆ لاوان (لاوانى خه‌بات)
سه‌ید کامیل نوورانى فه‌رد
له‌گه‌ڵ ر٠هوتى به‌جیهانیبوون و سه‌رهه‌ڵدانى چه‌مک گه‌لێکى مودێرن و پێش که‌وتووانه شاهیدى ئاڵوگۆرى زۆر به‌رین و به‌رچاو لهر٠ادهى نێوده‌وڵه‌تى دا بووینه که هه‌رکام له‌و ئاڵوگۆر٠انه ر٠هور٠هوهى پێش که‌وتن و گه‌شه‌کردنى ژیانى کۆمه‌لایه‌تى مرۆڤیان به‌ره‌وپێش بردووه.
هاتنى چه‌مکى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بۆ ناو ژیانى کۆمه‌لایه‌تى و سیاسی مرۆڤ له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى چاخى رۆشه‌نگه‌رى و شۆر٠شى پیشه‌سازى له‌سه‌ده‌کانى ١٧ و ١٨ى زایینى و پاشان ر٠هوتى گلوبالیزم بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌مکه که سه‌ره‌تا تایبه‌تى به‌شێکى که‌مى جیهان بوو په‌ل وپۆ باوێژێ بۆ سه‌رانسه‌رى جیهان و ژیانى مرۆڤه‌کان ده‌ستخۆشی ئاڵۆگورى به‌رچاو به لایه‌نى ئه‌رێنیه‌وه بکات. ئه‌مرۆکه جیهان به گوندێکى بچوک پێناسه ده‌کرێ و که‌س ناتوانێ له‌راست ر٠وداوو و ئاڵوگۆره‌کانى هه‌رکام له‌وه‌لاتان و ناوچه‌کانى جیهان بێ ده‌ربه‌ست بێ چونکه راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ کاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر باقى وه‌لات و ناوچه‌کانى تر‌ى جیهان. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه حاستى تێگه‌یشتن و ووشیارى تاکه‌کانى به‌ره‌وسه‌ر بردووه و تاکه‌کان ئاگادارى یه‌کدین و به‌و پێیه‌ش سوود له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌کانى یه‌کدى وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها چاو له‌هه‌ڵوێسته باشه‌کانى یه‌ک ده‌که‌ن. تاکه ژێرده‌سته‌کان به بینینى بارودۆخ و ژیانى باقى مرۆڤه سه‌ربه‌ست و ئازاده‌کان پرسیاریان لا دروست ده‌بێ، به‌دواى وه‌لامى پرسیاره‌که‌یان دا وێڵ ده‌بن، ر٠ادهپهرن و چیتر ژێرده‌سته‌یی و زه‌لیلى قه‌بووڵ ناکه‌ن و به‌دواى ده‌سته‌به‌ر کردنى ژیانى سه‌ربه‌ست و ئازاد دا ده‌بن. ئه‌و دژکرده‌وه و چاولێکه‌رییه سه‌رسوورهێنه‌ر نییه، چونکه ویستى سه‌ربه‌ستى و خووخده‌ى ئازادى ومافخوازى له‌سروشت و ناخى هه‌ر مرۆڤێک دا هه‌یه، به‌لام به نیسبه‌ت حاستى تێگه‌یشتن و وریایی تاکه‌کان ئه‌و هه‌سته جیاوازه.
ئه‌و فورموڵه گشتگیره و له‌ناو سه‌رجه‌م تاکه‌کانى مرۆڤ خۆى ده‌رده‌خات. هێندێک کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگایێک له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌رکردنى ئامانج و مه‌به‌ستێک هاور٠ا و هاورێن به‌لام له‌وانه‌یه به‌پێى تایبه‌تمه‌ندییه جینسى و ته‌مه‌نى و پیشه‌ییان ...هتد، خاوه‌نداریه‌تى کۆمه‌ڵێک ویست و خولیاى تریش بکه‌ن و بۆ ده‌ستخستنى ئه‌و ویستانه سه‌ربه‌خۆ هه‌وڵ بده‌ن و هێندێک کات له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى تری کۆمه‌ڵگاکه‌یان که له‌زۆر باردا هاونه‌زه‌ر و هاوخه‌باتن له‌سه‌ر هێندێک پێکدادانى بیر‌ورا و دژبوونى قازانجه‌کانیان تووشی ناکۆکى بن که ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به رێچکه‌یێکى دروست دا نه‌بردرێ ئاکامى زیانبارى به‌دواوه ده‌بێ، به‌لام به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بتواندرێ له‌که‌شێکى تێلۆرانس و حه‌وانه‌وه له‌به‌رچاو گرتنى پرنسیبه‌کانى دیموکراسی کێشه‌کان باسی لێوه بکرێ قازانجى لایه‌نه‌کان سه‌ریه‌ک بخرێت و به هاوکارى و هاوفکرى یه‌کدى خاڵه ناکۆک و کۆکه‌کان بێنه‌به‌ر باس و له‌هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى دروست و ئوسولى دابن، ده‌توانین بڵین ئه‌و کۆمه‌ڵگایه کۆمه‌ڵگایێکى به‌خته‌وه‌ر و پێش که‌وتوو ده‌بێ. کۆمه‌ڵگاکان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چه‌ندین توێژى جۆراوجۆر و هه‌ر به‌و پێیه‌ش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ویست و داخوازى جواروجور به‌ره‌وروو ده‌بین. له‌ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگاێک دا هه‌میشه کۆمه‌لێک نوخبه و که‌سی ماف ویست بوونه که به‌رده‌وام به‌دواى ره‌وڵگێران و داواکردنى ماف و هه‌وڵدان بۆ ده‌ست خستنى ئه‌و مافانه‌یان بوونه. دیاره له‌ناو هه‌ر توێژێک باشترین لایه‌ن که ویستبێتى ته‌عبیر له داخوازى و ئاره‌زووه‌کان و به‌دواى ده‌ستخستن و پارێزگارى لێکردن له‌مافه‌کانیان بووبێتن هه‌ر له‌ناو توێژى تایبه‌تى خۆیان سه‌ریانهه‌ڵداوه و به‌مجۆره که‌سانى تری ناو توێژه‌که‌یان دواى خویان خستووه و ویست و تێۆرى و هه‌ستى سه‌ره‌تایی یان کردووه به وشیاریی و کرده‌وه و ئیراده‌ى گۆر٠ان. له‌مێژووش دا وێنه‌ى ئه‌و جۆره بزووتنه‌وانه گه‌لێک زۆر بوونه و شاهید بووینه که چۆن تواندراوه له‌رێکخراوێکى بچووکى لاواز به تێپه‌رینى کات شۆر٠ش و گۆر٠انى زۆر گه‌وره دروست بکرێ و ده‌سکه‌وتى به‌رچاو بێته دێ. ئه‌و توێژه‌ى که من ده‌مهه‌وێ باسی لێوه بکه‌م توێژێکه که خاوه‌ن پتانسیلێکى لهر٠ادهبهدهرى جووڵه‌یه، بیرومێشکێکى تیژ و وریا، زه‌رفیه‌تى زۆرى فێربوون و ئه‌زموون وه‌رگرتن، خاوه‌ن گر٠وتین و پێکهاته‌شکێن و بوونى هه‌ستى به هێزى گۆر٠ان و چاکسازى و..هتدوایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش د زیتر رووى قسه‌م له رووى لاوى هه‌ست پاک و شۆر٠شگێر و وریاى کورده. لاو کورد ئه‌و توێژه‌ى که دینامیکى جووڵه و گۆر٠انه و له‌هه‌موو به‌ستێنێک دا ئاماده‌یه و کاریگه‌رى له‌سه‌ر روداو و ئاڵوگۆره‌کان داهه‌یه و له‌هه‌مان کاتدا به‌و شێوه‌یه‌ى که پێویسته سه‌رنجى پێنه‌دراوه و زیاتر وه‌ک سوته‌مه‌نى سه‌یرى کراوه و له‌مه‌یدانه‌کانى تر پشتگوێ خراوه. لاوى کورد ئه‌و لاوه‌یه که خۆشه‌ویستى بۆ خاک و نیشتمان هه‌یه و به درێژایی مێژووى جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌له‌که‌ى له‌ریزى پێشه‌وه‌ى فیداکارى و گیانبازى دا بووه و ئاماده‌ى هه‌ر نه‌وعه به‌خشینێک بووه. لاوى کورد ئه‌و لاوه‌یه که بچووکترین بیانوو ده‌کا به راپهر٠ین و سه‌رهه‌ڵدان و وه‌ک دڵێر ده‌رژێته سه‌رشه‌قامه‌کان و هاوارى مافخوازانه‌ى گه‌له‌که‌ى به‌رز ده‌کاته‌وه و به دژمن ده‌ڵى تا من بمێنم ناهێڵم خه‌وى خۆش به چاوانت دابێ و تا وه‌دیهاتنى مافى زه‌وتکراوى گه‌له‌که‌م کۆڵ ناده‌م و له‌پێ ناکه‌وم. لاوى کورد ئه‌و کاراکتێره ئه‌کتیڤه‌یه که دژمن بۆ به‌چوکداهێنانى له هه‌موو پێلان و ناحه‌زیێک که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و به‌رێگه‌ى جۆراوجۆر وه‌ک، دروست کردنى جه‌وى بێکارى و هێشتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا له هه‌ژارى و ده‌سکورتى و بلاوکردنه‌وه‌ى مه‌وادى موخه‌دیر و دروستکردنى به‌سیج و جاش و سه‌رکووت به بیانووى بێ حیجابی و ..هتد مه‌به‌سته گلاوه‌کانى درێژه پێده‌دا. ئێستا ئه‌و پرسیاره دێته‌پێشه‌وه که ئایا جێگه‌ى خۆى نییه که زیاتر گرینگى بدرێ به توێژى لاو و ویست و داوکارییه‌کانى له‌به‌رچاو بگیرێ و بۆ کانالیزه‌کردنى ئه‌و هێزه زۆره‌ى بیر و جه‌سته‌ى زیاتر به‌شدارى پێ بکرێ؟ بێگومان ده‌بێ هه‌ل بۆ چالاکى لاوانى کورد خۆش بکرێ و رێگه‌ی زیاتریان پێ بدرێ تا بتوانن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى ژیانێکى باشتر به‌سه‌ر به‌رن هه‌ست به بوونى خۆیان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر بکه‌ن و بۆ خۆیان به وریایی و وردبینیه‌وه ئه‌رک و مافه‌کانى خۆیان دیارى بکه‌ن و له‌پێناوى دا هه‌وڵ بده‌ن و خۆیان ماندوو بکه‌ن. بۆیه به جوانى زه‌روره‌تى دروست کردنى مه‌کۆیێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى لاوان له‌ده‌ورى یه‌ک و گرینگى پێدانیان له‌ناوسازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران له‌و قۆناغه‌ى شۆر٠ش و موبارزه هه‌ستى پێده‌کرێ و ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵ بۆ دانانى ناوه‌ندێک که ته‌عبیر له داواکارییه‌کانى لاوان و دانانى رێنوینى و ئه‌رکه‌کانى لاوان بکات بده‌ین.