ئەمریکا تاقەتى بە سەر چووە
پهیامنێری خهبهری سازمانی خهبات
میدل ئیست تایمز کە یەکێکە لە بڵاو کراوەکانى بریتانیا لە بارەى ئەو فرسەتەى کە وەڵاتانى رۆژئاوا بە رژیمى ئێرانیان داوە، نووسى
تاقەتى ئەمریکا تەواو بووە و باقى وەڵاتانى 5+1 هەست بە نا ئارامى دەکەن.وا هەست دەکرێ کە هەموو لایێک ئەو ئۆلتیماتۆمەیان قەبووڵە. ئەو مەسەلە بووە هۆى ئەوەى کە کاندولیزا رایس وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا داوا لە ئەنجومەنى ئاسایش بکا کە بڕیارنامەیێکى دیکە لە سەر رژیمى ئێران دەرکات و ئەگەر وەڵامى رژیم بە پێشنیارەکان نا بوو، فشارەکان زیاد بکرێن. بە پێى ئەو خشتەى ئەمریکا دایناوە ئەو بەرنامەیە مانگى سپتامبر دەست پێ دەکا.