رەد کرانەوەى داواى رژیم بۆ بە ئەندام بوون لە رێکخراوى شانگهاى دا
پهیامنێری سازمانی خهبات
داواى رژیمى ئێران بۆ بە ئەندام بوون لە رێکخراوى هاوکارى شانگهاى رەد کرایەوە. سرگیی لاوروف وەزیرى دەرەوەى روسیە
دواى کۆبوونەوەى وەزیرانى دەرەوەى وەڵاتانى ئەندام لەو رێکخراوە لە دووشەنبە پێتەختى تاجیکستان، رایگەیاندوە:
رژیمى ئێران ناتوانێ لەم هەل و مەرجەدا ببێتە ئەندامى مەرجدار لە رێکخراوى هاوکاریەکانى شانگهاى، چوونکە لەلایەنى مافیەوە، لەو رێکخراوەدا ئەو شێوە هەل و مەرجەى نیە.
شایانى باسە مەنوچێهرى موتەکى رۆژى پێنجەمى خاکەلێوە داواى کرد بوو کە رژیم بە ئەندامى ئەو رێکخراوە وەرگیرێ.