هه‌لاوسان له ئێران‌دا زیادى کردوه
بانکى ناوه‌ندى رژیمى ئێران رایگه‌یاند که رێژه‌ى هه‌لاوسان له ئێران‌دا له ئاخرین مانگى پاییزدا گه‌یشتۆته ٥/٢٥ له سه‌د که له چاو مانگى پێشووتر نیو له‌سه‌د زیادى کردوه.
هه‌لاوسان به ماناى به‌ره‌و سه‌رچوونى رێژه‌ى نرخه‌کان، و رێژه‌ى هه‌لاوسان له ئێران‌دا به پێى نرخى ٣٥٩ جۆر که‌ل و په‌ل داده‌رێژرێ.
ر٠اپۆرتى بانکى ناوه‌ندى وانیشان ده‌دا که نرخى هه‌لاوسان له ساڵى ر٠ابردوودا ٢٦ له‌سه‌د زیادى کردوه. هه‌ر چه‌ند بانکى ناوه‌ندى رژیم مانگانه ئامارى نرخى که‌ل و په‌ل له شار و دێ کان کۆده‌کاته‌وه و به‌و پێ یه رێژه‌ى هه‌لاوسان داده‌نرێ.
ئه‌و که‌ل و په‌ل و خزمه‌تگوزاریانه‌ى که بۆ نیشان دانى نرخى هه‌لاوسان که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرێ بریتین له: خواردن و خواردنه‌وه‌کان، دوخانیات، جل و به‌رگ و پێلاو، خانووبه‌ره، ئاو و برق، گاز و باقى سووته‌مه‌نیه‌کان، که‌ل و په‌لى ناو ماڵ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پێوه‌ندیه‌کان، خوێندن، ته‌ندروستى و ده‌رمان، سه‌یران و بارى فه‌رهه‌نگى، چێشتخانه و هوتێله‌کان و که‌ل و په‌ل و خزمه‌تگوزاریه جۆراوجۆره‌کانى دیکه.