جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواى جێگیر کردنى هاوسه‌رگیرى کاتى له‌ زانکۆ

داواى جێگیر کردنى هاوسه‌رگیرى کاتى له‌ زانکۆ

رۆژنامه‌ى حکومه‌تى ئیعتیماد، داواى به‌رپرسى ده‌فته‌رى نوێنه‌رایه‌تى رێبه‌رى رژیمى ئێران له‌ زانکۆى زانستى پزیشکى هه‌مه‌دان بۆ جێگیرکردنى هاوسه‌رگیرى کاتى له‌ زانکۆکانى خستۆته‌ به‌رچاو،

و نووسیویه‌تى که‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێویستى جێگیرکردنى هاوسه‌رگیرى کاتى له‌ زانکۆکاندا ته‌ئکیدى کردۆته‌وه‌.
به‌ پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌ پاسدار رۆسته‌مى ره‌خنه‌ى له‌ نه‌بوونى قانوونى ئاسانکارى بۆ هاوسه‌رگیرى کاتى له‌ زانکۆکان گرتووه‌ و گووتوویه‌تى: یه‌کێک له‌ هۆکانى په‌ره‌نه‌سه‌ندنى هاوسه‌رگیرى کاتى، بایه‌خ نه‌دان به‌ مه‌سه‌له‌ شه‌رعیه‌کانه‌ که‌ بووته‌ هۆى ئه‌وه‌ى بۆ به‌رێوه‌بردنى هاوسه‌رگیرى کاتى، رێ و شوێنى قانوونى نه‌بێ.
ئیعتیماد نووسیویه‌تى که‌ به‌رپرسى ده‌فته‌رى رێبه‌رى رژیم له‌ زانکۆى هه‌مه‌دان گووتوویه‌تى: هاوسه‌رگیرى کاتى چاره‌سه‌رێکى هه‌میشه‌یی نیه‌ بۆیان به‌لام ئه‌و کاره‌ ده‌توانێ له‌ زانکۆکاندا وه‌ک پێشه‌کیێک بێ بۆ هاوسه‌رگیرى هه‌میشه‌یی.

15 سال و 10 ماه و 5 روز و 11 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

داواى جێگیر کردنى هاوسه‌رگیرى کاتى له‌ زانکۆ

داواى جێگیر کردنى هاوسه‌رگیرى کاتى له‌ زانکۆ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن