٣٠ کەس لە تاران لە سێدارە دران
پهیامنێری خهبهری سازمانی خهبات
رۆژى یەکشەممە ٦ى گەلاوێژ سەعید مورتەزەوى دادستانى گشتى رژیم لە تاران هەواڵى لە بەرێوەچوونى حوکمى ئێعدامى ٣٠ کەسی دا کە بە تاوانى ئەرازل و ئەوباش و قاچاخچى ئێعدام کراون.
ناوبراو کە لەگەڵ هەواڵدەرى رەسمى رژیم (ئیرنا) ووتووێژى دەکرد، گوتى: ئێعدام کراوان بە تاوانى تەجاوزى نامووسى، قەتڵ لەگەڵ شکەنجە و ئازار، چەتەیی و هاوکارى لەگەڵ باندە قاچاخچیەکان ئێعدام کراون.
ناوبراز لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دا دەڵێ ئێعدام کراوان بە هۆى تێکدانى ئاسایشى گشتى هاووەڵاتیان بووە.