نانى ١٥٠ ٠ تمه‌نى له تاران
رۆژنامه‌ى جامى جه‌م، به بلاوکردنه‌وه‌ى ر٠اپۆرتێک له‌گه‌ڵ ره‌خنه له ناسه‌قامگیرى هه‌ل و مه‌رجى فرۆشتنى نان له ئێران‌دا، له فرۆشتنى نانى ١٥٠ ٠ تمه‌نى هه‌واڵى دا.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه نرخى نان له گه‌ره‌که‌کانى تاران جیاوازى زۆرى هه‌یه به شێوه‌یێک له گه‌ره‌کێک نانى سه‌نگه‌کى ساده ٤٠ ٠ و ٧٠ ٠ تمه‌نه و له گه‌ره‌کێکى دیکه به‌١٥٠ ٠ تمه‌ن ده‌فرۆشرێ.
جامى جه‌م به ئیشاره به قسه‌کانى جێگرى وه‌زیرى بازرگانى رژیم که پێشتر گووتبووى: هۆى گرانى نان له هێندێ نانه‌وایی به کار هێنانى ئاردى ئازاده، نووسیویه‌تى له‌و بازاره گران و ئازادى نرخه‌دا هیچ به‌رپرسێک ئاماده نیه بڵێ که چ نانه‌واخانه‌یێک ئاردى ئازاد و کام نانه‌واخانه ئاردێک که نرخه‌که‌ى ده‌وڵه‌تیه به کار دێنێ.