نار٠هزایهتى خه‌ڵک له کرماشان
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موکریان، دوانیوه‌رۆى رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٦ى به‌فرانبارى ١٣٨٧،
ژماره‌یێکى زۆر له خه‌ڵکى کرماشان له مه‌یدانى شاردارى پێشوو تا مه‌یدانى موسه‌دیقى ئه‌و شاره به شیعارى \" ئێمه هه‌ین\" رێپێوانیان کرد.
چه‌ند ده‌قیقه پێش ده‌ست پێ کردنى ئه‌و رێپێوانه، هێزه به ناو ئینتزامیه‌کان گه‌مارۆى خه‌ڵکه‌که‌یان دا و هه‌وڵیان دا بلاوه‌یان پێ بکه‌ن.
به پێى هه‌واڵ ئه‌و رێپێوانه که له ژێر کونترۆڵى رێ و شوێنه ئه‌منیه‌تى دا بوو، سه‌عات ٦ى پاش نیوه‌رۆ کۆتایی پێ هات و له کاتى بلاوبوونه‌وه‌ى به‌شدار بووان، سه‌دان که‌س له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانه‌وه گیران.