سارکوزى ده‌ڵێ: ساڵى ٢٠ ٠ ٩ بۆ گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران چاره‌نووس سازه
نیکولاسارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه رۆژى هه‌ینى ٢٧ى به‌فرانبارى ١٣٨٧، ساڵى ٢٠ ٠ ٩ى بۆ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران به چاره‌نووس ساز زانى گووتى:
رژیمى تاران ده‌بێ به‌ره‌وروو بوونه‌وه یا ووتووێژ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی بر٠یار بدا.
سارکوزى که له کۆبوونه‌وه‌ى سالانه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تى ده‌ره‌وه له پاریس قسه‌ى ده‌کرد، ته‌ئکیدى کرده‌وه ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی له باره‌ى به زیاد بوونى نیگه‌رانیه‌کان سه‌باره‌ت به گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران ته‌ئکیدى کردۆته‌وه و هه‌مووان ده‌زانن ئه‌و گه‌لاڵه‌یه ئامانجى نیزامى هه‌یه.
سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه هه‌روه‌ها زیادى کرد، کاتى ئه‌وه هاتووه تا رێبه‌رانى رژیمى ئێران رێگه‌یێک هه‌ڵبژێرن: یا رێگه‌ى به‌ره‌وروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی بگرنه پێش، یا رێگه‌ى ووتووێژ.