سه‌رۆکى سیا ده‌ڵێ: دابه‌زینى نرخى نه‌وت ده‌توانێ ئێران تووشى بشێوى بکا
کایکێل هیدن، سه‌رۆکى رێکخراوى ناوه‌ندى ئه‌مریکا (سیا) گووتوویه‌تى که دابه‌زینى نرخى نه‌وت، رژیمى ئێران و وێنزۆئێلا که وه‌به‌رهێنه‌رانى گه‌وره‌ى نه‌وتن، بشێوى ده‌بێته مه‌ترسى بۆیان.
ژنراڵ هیدن، که به‌م زووانه و به ته‌واو بوونى ماوه‌ى سه‌رۆک کۆمارى جۆرج بووش، پۆسته‌که‌ى ته‌حویل ده‌دا رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٦ى به‌فرانبار گووتى: دابه‌زینى نرخى نه‌وت هۆیێکه بۆ بشێوى به‌لام ده‌توانێ خاڵى به‌هێز بێ.
ناوبراو گووتى: که ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت له ساڵى داهاتوودا بۆشکهى به ٤٠ دولار بێت له‌گه‌ڵ زیاد کردنى سزاى ئابوورى و په‌ره‌دان به نار٠هزایهتى ناوخۆى ئێران، کاردانه‌وه‌ى باشى هه‌بێ له سه‌ر بشێوى له به‌رانبه‌ر رژیمى ئه‌و وه‌لاته و هه‌روه‌ها ده‌توانێ حکومه‌تى هۆگز شاوێز ووریا بکاته‌وه.
به پێى ر٠اپۆرتى رۆیتێرز، ناوبراو گووتوویه‌تى: ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه رێگه ده‌دا ده‌دا زه‌ربه‌ت بخۆن و ده‌بێته هۆى فشاره سروشتیه‌کانى خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاى ئێرانه‌وه تا ئه‌و کۆمه‌ڵگایه باشتر بتوانێ خۆى ده‌رخا و چالاک بێ.