جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل له‌ غه‌زه‌ ئاگربر٠ى ر٠اگه‌یاندوه‌

ئیسرائیل له‌ غه‌زه‌ ئاگربر٠ى ر٠اگه‌یاندوه‌

کابینه‌ى ئاسایشى ئیسرائیل شه‌وى شه‌ممه‌٢٨ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ـ ١٧ى ژانویه‌ى ٢٠ ٠ ٩، له‌و کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ تێل ئاویو، ئاگربر٠ى یه‌ک لایه‌نه‌ى له‌ غه‌زه‌ راگه‌یاند.

ئاگربر٠ له‌ سه‌عاتى ٢ى به‌ره‌به‌یانى یه‌کشه‌ممه‌ ٢٩ى به‌فرانبار به‌ کاتى ئیسرائیل، به‌رێوه‌چوو.
تا کاتى ئاگربر٠ه‌ یه‌ک لایه‌نه‌، هێرشى هه‌وایی و زه‌مینى ئیسرائیل له‌ غه‌زه‌ و هێرشه‌ مووشه‌کیه‌کان بۆ باشوورى ئیسرائیل به‌رده‌وام بوو. ئیهود ئولمێرت سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ى کابینه‌ گووتى: ئه‌و ئامانجانه‌ى که‌ هێرشه‌کان به‌و بۆنه‌وه‌ ده‌ستى پێ کرد، حه‌تا زیاتر له‌و ئامانجانه‌شمان پێکاوه‌.
ناوبراو گووتى: حه‌ماس به‌ توندى زه‌ربه‌ى خواردوه‌ و ژێرخانى حکومه‌ته‌که‌ى رووخاوه‌ و رێبه‌ره‌کانى خۆیان حه‌شار داوه‌ و لایه‌نى دیفاعى ئیسرائیل به‌هێزتر بووه‌. ئولمێرت ئیشاره‌ى به‌ رێکه‌وتن نامه‌که‌ى ئه‌مریکا و ئیسرائیل، هه‌وڵه‌کانى میسر و پشتیوانى زلهێزه‌کانى ئوروپا بۆ رێگه‌گرتن له‌ چه‌کدار بوونه‌وه‌ى حه‌ماس کرد.
ناوبراو رژیمى ئێرانى تاوانبار کرد و گووتى: رژیمى ئێران و حه‌ماس هه‌ردووکیان هه‌ڵه‌یان کرد و ئه‌گه‌ر حه‌ماس به‌رده‌وام بێ له‌ سه‌ر هێرشه‌کانى، ئه‌رته‌ش وه‌لامى ده‌داته‌وه‌. ئولمێرت گووتى: ئه‌گه‌ر حه‌ماس هه‌ڵه‌ى دیکه‌ بکا و بیهه‌وێ ئیسرائیل تاقى بکاته‌وه‌ ئه‌و کات ئیسرائیل مافى خۆیه‌تى کاردانه‌وه‌ى پێویستى هه‌بێ.

15 سال و 10 ماه و 3 روز و 10 ساعت و 25 دقیقه پیش از این

ئیسرائیل له‌ غه‌زه‌ ئاگربر٠ى ر٠اگه‌یاندوه‌

ئیسرائیل له‌ غه‌زه‌ ئاگربر٠ى ر٠اگه‌یاندوه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن