جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دادگاى رژیم تاوانبارانى په‌روه‌نده‌ى (رووخانى نه‌رم)ى به‌ زیندان مه‌حکوم کرد

دادگاى رژیم تاوانبارانى په‌روه‌نده‌ى (رووخانى نه‌رم)ى به‌ زیندان مه‌حکوم کرد

دادگاى رژیم رۆژى شه‌ممه‌ ٢٨ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ رایگه‌یاند که‌ تاوانبارانى په‌روه‌نده‌ى (رووخانى نه‌رم) دادگایی کراون و به‌ زیندان مه‌حکوم بوون و ئه‌و که‌سانه‌ له‌ ئێستادا له‌ زینداندا ده‌به‌نه‌ سه‌ر.

راگه‌یێندراوى دادگاى رژیم ناونیشانى و رێژه‌ى مه‌حکومیه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ى دیارى نه‌کردوه‌ به‌لام ئیشاره‌ى به‌وه‌ کردوه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌وانه‌ن که‌ ووته‌بێژى ده‌زگاى دادوه‌رى له‌ کۆبوونه‌وه‌ى هه‌واڵده‌ریدا هه‌واڵى دادگایی کردنى دابوون.
عه‌لیره‌زا جه‌مشیدى ووته‌بێژى ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمى ئێران له‌ رۆژى ٢٤ى به‌فرانباردا له‌ دادگایی ٤ ئه‌ندامى ده‌سته‌یێک که‌ به‌ پشتیوانى ئه‌مریکا له‌ هه‌وڵى رووخانى نه‌رم له‌ رژیمى ئێران، هه‌واڵى دا.
جه‌مشیدى هه‌روه‌ها گووتبووى: ئه‌و بر٠یارانه‌ى که‌ سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ دراون به‌ زوویی بلاوده‌کرێته‌وه‌. له‌و ر٠اگه‌یێندراوه‌دا هاتووه‌ ئه‌و که‌سانه‌ له‌لایه‌ن لقى ١٥ى دادگاى رژیم له‌ تاران به‌ زیندان مه‌حکوم کراون. به‌ پێى ووته‌ى دادگاى رژیم ئه‌و که‌سانه‌ به‌ پێوه‌ندى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌شى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا و به‌کار هێنانى ناوه‌ندى حکومى و ناحکومى و به‌ پشتیوانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و دانى پووڵ له‌لایه‌ن کونگره‌وه‌، له‌ هه‌وڵى رووخانى نه‌رم دا بوون که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئیتلاعاته‌وه‌ گیران.
هه‌ر چه‌ند ر٠اگه‌یێندراوى دادگاى رژیم ناونیشانى ئه‌و که‌سانه‌ بلاوناکاته‌وه‌ به‌لام رۆژێک پێش قسه‌کانى ووته‌بێژى ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم سه‌باره‌ت به‌ دادگایی که‌سانى تاوانبار به‌ (شه‌به‌که‌ى رووخانى نه‌رم) سێ ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ رایانگه‌یاند که‌ برایانى عه‌لاییش له‌ نێو دادگایی کراوه‌کاندان.

15 سال و 10 ماه و 3 روز و 10 ساعت و 6 دقیقه پیش از این

دادگاى رژیم تاوانبارانى په‌روه‌نده‌ى (رووخانى نه‌رم)ى به‌ زیندان مه‌حکوم کرد

دادگاى رژیم تاوانبارانى په‌روه‌نده‌ى (رووخانى نه‌رم)ى به‌ زیندان مه‌حکوم کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن