چالاکێکى سیاسى ژن له کوردستان حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا
خوێندکارانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤى کوردستان، چالاکێکى ژن به تۆمه‌تى ئه‌ندامێتى له یه‌کێک له هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا.
به دواى ده‌رکردنى حوکمى ئێعدام بۆ سێ چالاکى سیاسى له چه‌ند حه‌وتووى ر٠ابردوو، ئه‌و جار چالاکێکى دیکه به ناوى زێنه‌ب جه‌لالیان که ٢٧ ساڵیهتى و خه‌ڵکى شارى ماکۆیه به ئێعدام مه‌حکوم کراوه.
به پێى ر٠اگهیاندنى خانه‌واده‌ى زێنه‌ب جه‌لالیان، ناوبراو نزیک به ٨ مانگ پێش له کرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه گیراوه و دراوه به ئیتلاعاتى سوپاى پاسداران، و تا ئێستا هه‌واڵێک له ناوبراو نیه.
خانمى جه‌لالیان له کاتێکدا که پارێزه‌رى نیه، دادگاى رژیم له شارى کرماشان له دادگایێکى چه‌ند ده‌قیقه‌یی دا به تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون له یه‌کێک له هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان ناوبراوى به محارب ناساند و حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پاند.