جه‌لال خۆشکه‌لام وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ماڵپه‌ڕی بۆڕۆژهه‌ڵات ده‌داته‌وه
نوێنه‌رایه‌تی سازمانی خه‌بات له سوید
جه‌لال خوشکه‌لام : سیستومی ده‌سه‌ڵاتداری سوید ده‌توانێ یه‌کێک له گونجاوترین شێوازه‌کانی ده‌سه‌ڵات بێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
بۆرۆژهەڵات): ئەوەى لێرەدا دەیخوێننەوە دەقى پرسیار‌و وەلامى نێوان خوێنەرانى سایتى (بۆرۆژهەڵات) لە گەل بەرێز جه‌لال خۆشکه‌لامه کە مانگى رابردوو (بۆرۆژهەڵات) میواندارییەتى کرد. بە سپاس لە بەشدارى بەرێز جه‌لال خۆشکه‌لام لە (میوانى بۆرۆژهەڵات) سەرنجتان بۆ خوێندنەوەى دەقى پرسیار و وەلامەکان رادەکێشین:
سامان
سلاو و رێز بۆ کاک جه‌لالی خۆشکه‌لام،به‌رێز به‌و هیوایه بگه‌رێیته‌وه بۆ کوردستان. پرسیارێک
ئایا جه‌نابتان له سه‌تحی رێبه‌ری سازمانی خه‌بات دان ؟
خۆشکه‌لام : سڵاو بۆ برای هێژا کاک سامان سوپاس بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستت، به‌ڵێ بێگومان ڕۆژێک ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ کوردستان. ئه‌وه ئاواتی هه‌ریه‌ک له‌ئێمه‌یه. سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌شت ده‌ڵێم نه‌خێر من هیچ به‌رپرسیاریه‌تێکم له سه‌تحی سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران دا نیه. من ئه‌ندامێکی چالاک و یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌باتم. جیا له‌وه‌ش به بۆچوونی من پله و پایه بۆ کار و چالاکی ئه‌ندامێک له‌هه‌ر حیزب و رێکخراوێکی سیاسی دا نابنه میعیاری دڵسۆزی ، به‌ڵکو هه‌ڵسووران و باش بیرکردنه‌وه و راده‌ربرینی دڵسۆزانه شه ر‌تن.
خوشکی شه‌هیدێک
رێز و سڵاوى بی پایانم قەبوول بفەرموون بەرێوەبەرانى سایتى 4 بۆ رۆژهەڵات
رێزێکى تایبەتیشم هەیە بۆ کاک جەلال خۆشکەلام
کاک جەلال چەند پرسیارێکم هەیە هیوادارم وەڵامى دروستم بدەیتەوە.
1ـ جەنابت هەر لەسەرەتاى تێگەیشتن لەدنیاى دەوروبەرت لەنیعمەتى گەورەى باوک لەپێناو رزگارى کورد و وەتەن بێ بەش کراوى، ئەو بۆشاییە لەرەوتى ژیان و چۆنیەتى کەسایەتیت چ کاریگەریکى هەبووە؟
2ـ سەبارەت بە کەسایەتى باوکت چى دەزانى؟
3ـ رەوتى جوڵانەوەى کورد لەرۆژهەڵاتى کوردستان چۆن دەبینى؟
4ـ درێژەکێشانى تەمەنى رژیم بۆ 30 ساڵ لەچى دادەبینى؟
ه٠یوام ته‌مه‌ن در٠ی٠Žز٠یته و هه‌ر سه‌رکه‌وتوو ب٠ی
خۆشکه‌لام : خوشکی شه‌هیدێک،ی به‌ڕێز سڵاوت لێبێ و ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه له‌خزمه‌تت دا. به‌سه‌ر چاو پرسیاره‌کانت بێ وه‌ڵام ناکه‌م و به‌قه‌ولی خۆشت هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ڵامی دروستت بده‌مه‌وه.
١. له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مت‌دا ده‌ڵێم نیعمه‌تی دایکایه‌تی و باوکایه‌تی یه‌کێک له‌و نیعمه‌ته پیرۆزانه‌ن که کاریگه‌ری زۆریان ده‌بێ له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئینسان. ئه‌گه‌ر کاتێک تۆ له‌نازو نیعمه‌تی یه‌کێکیان بێبه‌ش بکرێی کاریگه‌ری ده‌بێ و هه‌ست به بۆشایه‌ک ده‌که‌ی له‌ژیانی ڕۆژانه‌ت دا. جه‌نابیشت وه‌کو من له‌م باره‌وه هاوده‌ردی و ده‌زانی چۆنه. شه‌هید بوونی باوکم بۆشایی له‌ژیانی من دا دروست کردوه له‌هه‌مان کاتیش دا وای لێکردوم که خاوه‌نی ده‌ربڕین و بۆچوونی خۆم بم و کورد و کوردستان و خاک و ئاوه‌که‌یم زیاتر لا شیرین‌تر و خۆشه‌ویستر بێت.
٢. بۆ پرسیاری دووه‌میشت ده‌ڵێم که‌م تا کورتێک شت ده‌زانم له‌سه‌ر که‌سایه‌تی باوکم. که‌سێکی شۆڕشگێر و تێکۆشه‌رێکی ماندو نه‌ناسی ڕیزه‌کانی شۆڕش بووه و قسه‌خۆشێکی له‌ڕاده به‌ده‌ریش بووه بۆیه نازناوی خۆشکه‌لام، یان لێناوه.
٣. ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ی دا بۆ ڕزگارکردنی گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌دا خوێنی ڕشتوه و چۆکی دانه‌داوه. به‌رده‌وام شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و توانیویه‌تی کێشه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات بۆ دنیای ده‌ره‌وه به‌رز کاته‌وه. بزوتنه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات گه‌لێک قۆناغی سه‌خت و دژواریان تێپه‌ڕاندوه، به‌ڵام خه‌بات و ئه‌رکێکی زۆریان له‌سه‌ر شان ماوه که‌ده‌بێ کوردی ڕۆژهه‌ڵات زۆر به وریایه‌وه خه‌باتی بۆ بکه‌ن و تێکۆشانی له پێناودا بکه‌ن. له ئێستادا جوڵانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات که‌مێک لاوازی و بێده‌نگی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ ئه‌میش له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک که گرینگ‌ترینیان پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌یه که کورد له باشووری کوردستان به‌ده‌ستیان هێناوه، هۆکارێکی تریش جیابوونه‌وه و گۆڕانی به‌رچاوه له ڕێباز‌و شێوازی کار‌و خه‌باتیان بۆ داهاتوو.
٤. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له ٣٠ ساڵه حوکم ده‌کا له ئێران دا، به هه‌زاران فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی و زه‌بر و زۆر توانیویانه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان درێژه پێبده‌ن. ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کانی ئێران به‌رده‌وام ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یان داوه که دژی ئه‌م ڕێژیمه خه‌باتیان کردوه و بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕیوه. دنیای ده‌روه ئێستا زۆر به‌باشی له نیاز و پلانه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه ئاگاداره، وه دڵنیاشم که سه‌رهه‌ڵدانی گشتی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئێرانه‌وه سه‌ر هه‌ڵبدا دنیای ده‌ره‌وه به‌هانای خه‌ڵکی ئێرانه‌وه دێن و هاوکاریان ده‌که‌ن. ئه‌وه بۆخۆی گرنگه که ئێستا زۆر که‌س و ده‌وڵه‌ت له‌دنیادا ده‌زانن که ڕێژیمی ئێران نه‌ک بۆ خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌ی خۆی به‌ڵکو بۆ هه‌موو جیهان جێگه‌ی نا ئومێدی و نیگه‌رانیه. من پێم وایه جمهوری خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامی ته‌مه‌نێکی زۆر کورتی ماوه، وه جیهان و ده‌وڵه‌تان که‌وتونه‌ته خۆ بۆ له‌ناوبردن و له‌باربردنی پلانه گڵاوه‌کانی ئه‌م ڕێژیمه. بۆیه ده‌بێ کوردیش ڕیزه‌کانی خۆی ڕێکبخاو چاوه‌ڕوانی هه‌ر جۆره گۆڕانکاریه‌ک بێ له ئێران دا.
به‌نه‌ژاژ
کاک جه‌لال سلاو
ئێوه به چ تێبینی‌یه‌که‌وه ئه‌ندامی سازمانی خه‌باتنØ› ئایا هۆکاره‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه که رابردوویه‌کتان تێیدا هه‌یه باوکتان له ریزه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌دا شه‌هید بووه یان نا له باری بۆچوون ئایدۆلۆژیاوه بۆ تۆ له هه‌موو حیزبه‌کانی تر نیزیکتره؟
جه‌نابت خۆت به مرۆڤێکی سیاسی ده‌زانی یان ئه‌ده‌بی؟ ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت چه‌نده لێک دوورن و چه‌ند هاوبه‌شن؟
ئایین و مه‌زهه‌ب تا چه‌ند کاریگه‌ریی له سه‌ر تۆ هه‌بووه؟
سه‌رکه‌وتن بۆ جه‌نابت و بۆ 4رۆژهه‌ڵاتیش
خۆشکه‌لام : به‌ڕێز به‌نه‌ژاژ ی خۆشه‌ویست سڵاوت لێبێ. سازمانی خه‌بات هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌هه‌ڵدانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانه‌وه تێکۆشاوه بۆ ئازادکردنی کوردستان له‌ده‌ستی خوێنڕێژانی ڕێژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران. بێگومان ڕابردوو ده‌وری خۆی ده‌بینێ له ژیانی هه‌ر که‌سێک دا به‌ڵام ئه‌وه مه‌رجی ئه‌ساسی و سه‌ره‌کی نه‌بووه بۆ به‌ئه‌ندام بوونم له ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات دا به‌ڵکو به‌ته‌واوی قه‌ناعه‌ته‌وه وه زۆربه‌ی بۆچونه‌کانی سازمان له‌گه‌ڵ فکرو بۆچوونه‌کانی من دێته‌وه بۆیه ئه‌م ڕێکخراوه‌م وه‌ک باشترین سه‌نگه‌ر بۆ خه‌بات و تێکۆشان هه‌ڵبژاردوه.
له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی تریشت دا ده‌ڵێم هه‌ردووکیان، تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو ده‌بم ئه‌وه‌شیان ڕۆژگار دیاری ده‌کا. من ڕاستیه‌که‌ی سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب به ته‌واوکه‌ری یه‌کتر ده‌زانم بۆ ئێستای مرۆڤی کورد. ئاین و مه‌زهه‌به‌کان به‌گشتی کاریگه‌ری ئه‌رێنیان له‌سه‌ر من هه‌بووه، به‌و ده‌لیله‌ی که هه‌موو دین و مه‌زهه‌بێک چاکه‌و پاکه‌و دڵسۆزی له مرۆڤ داوا کردوه.
سه‌رده‌م
سلاو بۆ سایتی 4رۆژهه‌لات و کاک جه‌لال.
کاک جه‌لال! ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم باوکی به‌رێزتان له ریزه‌کانی سازمانی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی کوردستانی ئێران شه‌هید بوو نه‌ک له ریزه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وه‌کو خۆتان باستان کردووه. تکایه رونی بکه‌نه‌وه. به سپاسه‌وه.خۆشکه‌لام : سڵاو کاک سه‌رده‌م، له مه‌به‌ستی پرسیاره‌که‌ت ناگه‌م، باوکم له ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران دا شه‌هید بووه. شتێک نه‌بووه و نیه به‌ناوی سازمانی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی ئێران!!، ناوی زووی سازمانی خه‌بات له‌وانه‌یه مه‌به‌ستت بێ، ئه‌ویش سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی کوردستانی ئێران بوو، به‌ڵام ئێستا گۆڕاوه. ... سوپاس بۆ تۆش.
وردبین
وێرای سلاوێکی گه‌رم له کاک جه‌لال و ماندوونه‌بوونی له سایتی بۆرۆژهه‌لات
چه‌ند پرسیارم هه‌بوو
1. تۆ جیاوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگای سوئید له گه‌ل کوردستان له چیدا ده‌بینیت؟
2. ئایا پیت وانیه که سیستومی ده‌سه‌ڵات داری وه‌لاتانی ئیسکاندیناڤی گۆنجاوترین سیستوومه بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان ؟ ئه‌گه‌ر ولامی به‌لێ بیت پێت وانیه که ئه‌م سیستومه له گه‌ڵ ده‌سه‌لاتێکی ئاینی دژایه‌تی زۆری هه‌یه ؟
3. وه‌ک لاوێکی کورد و خوێنده‌وارێکی کورد له ئورۆپا هۆی کیشه‌ی لاون له ده‌ره‌وه له چی دا ده‌بینی ؟ بۆ نه‌موونه گیروده بوون به ماده سرکه‌ره‌کان ،وه‌رگرنی شته خراپه‌کانی ئه‌م گۆمه‌ڵگایانه ....
4.تۆ چه‌ند خۆت له گه‌ڵ کۆمه‌لگای سوئید گونجاندووه و پێشنیارت بۆ کوردکانی تاروگه چیه له سه‌ر خۆگونجاندن له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا؟
ئایا له هیچ شتێکی خۆش بۆت نه‌هاتووته پێش له سوئید که به خراپ سوئیدیه‌کان لێیتێگه‌یشتبن؟
خۆشکه‌لام : کاکه وردبین،ی ڕێزدار سڵاو.
١. بێگومان جیاوازی زۆرن له‌به‌ینی گۆمه‌ڵگای سوید و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری خۆمان دا. سوید وه‌ک یه‌کێک له ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان له زۆر باره‌وه توانیویه‌تی به‌ره‌و پێش بچێ و دانه‌بڕێ له‌گه‌ڵ جیهانی سه‌رده‌م. کۆمه‌ڵگای کورده‌واری تاکو ئێستا ئه‌و بواره‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه که ستایلێکی تایبه‌تی خۆی په‌یدا بکا له هه‌موو بواره‌کاندا، چونکه کۆمه‌ڵگامان ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌ی ده‌ستی چه‌ند ووڵاتێکی دیکتاتۆر و دواکه‌وتووه. مافی ئازادی تاک له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ساوایه و که‌م کاری له‌سه‌ر ده‌کرێ، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای سوید مافی تاک گه‌وره‌ترین پارێزگاری لێده‌کرێ و باشترین کاری له‌سه‌ر ده‌کرێ.
٢. له‌وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌مت دا ده‌ڵێم به‌ڵێ سیستومی ده‌سه‌ڵاتداری سوید ده‌توانێ یه‌کێک له گونجاوترین شێوازه‌کانی ده‌سه‌ڵات بێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. دوو بلۆکی سه‌ره‌کی هه‌ن له‌سوید دا که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن گره‌وی ده‌سه‌ڵات به‌رنه‌وه، ئه‌ویش چه‌پ و ڕاسته‌کانن. گرینگ‌ترین پارته‌کانی چه‌پ پارتی سوسیالدیموکراتی سوید و پارتی چه‌پی سوید و پارتی ژینگه‌ی سویده، وه ڕاسته‌کانیش که ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته پارتی مودراته‌کان و پارتی سه‌نته‌ر و پارتی کرستنه‌کان و پارتی خه‌ڵکی لیبراله‌کانه. ئه‌م دوو بلوکه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ده‌نگی خه‌ڵک به‌ده‌ست بێنن و به‌پێی ده‌نگی خه‌ڵک به‌شداری له‌ده‌سه‌ڵات دابکه‌ن. پاشانیش لێره گۆڕانکاری له ده‌سه‌لات و یاسا‌و ..هتد له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاردانی حزبی ناکرێ، به‌ڵکو بۆ هه‌ر بابه‌تێک پسپۆڕ و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی دابین ده‌کرێ و ئه‌و لیژنانه بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر گۆڕان یان نه‌گۆڕانی یاساکه یان کێشه‌که ده‌ده‌ن پاشانیش ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌چێته په‌رله‌مان و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ یاساکه ده‌درێ، خۆ ئه‌گه‌ریش ئه‌و کێشه یان ئه‌و یاسایه زۆر گرنگ بێ و کێشه‌ی زۆری له‌سه‌ر هه‌بێ ئه‌وا ده‌سه‌لاتی ئاخر ده‌درێته ده‌ستی خه‌ڵک ، هه‌موو دانیشتوانی سووید ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. ساڵانه حکومه‌ت زۆرترین پاره بۆ لێکۆڵه‌ره‌وان و شاره‌زایان ته‌رخان ده‌کات. وه ئه‌و که‌سانه‌ش پێکهاته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانن به‌ڵام ده‌بێ بێلایه‌نانه کاره خراپ و چاکه‌کانی ئه‌و کێشه‌یه بخه‌نه ڕوو. له‌گه‌ڵ دینا کێشه‌ی نابێ به‌مه‌رجێک دینیش بێته ئه‌و فۆرم و شکڵه‌وه وه‌ک کرستنه‌کانی ئێره. دین ده‌بێ ئه‌و یاسایه یان ئه‌و گۆڕانکاریه قبوڵ بکات که خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری ڕێکده‌که‌ون. ئه‌گه‌ریش قبوڵی نه‌کا ناتوانێ دژایه‌تی بکات. خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دین دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو خاڵه‌دا کرد ئه‌وه ناتوانێ له ده‌سه‌لات دا به‌شدار بێ. ده‌وڵه‌تی سوید ، سیستومی پاشایه‌تیشی هه‌یه که پاشا وه‌ک سمبولێکی جوانی و شانازی چاوی لێده‌کرێ و له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه خه‌رجی بۆ دابین ده‌کرێ وه هه‌قی بڕیاردانی له هیچ بابه‌تێکی سیاسی دا نیه. زۆر که‌س هه‌ن دژی ئه‌م سیستومه‌ن له‌سوید.
٣. کێشه‌ی لاوان له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک دا هه‌یه، به‌داخه‌وه لاوان ئه‌و چینه‌ن که پێویستیان به ئاگاداریه‌کی زۆر و ڕێنوێنیه‌کی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رکه‌وتن له ژیان دا به‌ده‌سبێنن به‌ڵام به‌هۆی که‌م بوونی عاتیفه‌و په‌یوه‌ندیوه هه‌ندێک له‌لاوان تووشی شکست و بێ ئومێدی ده‌بن و هانا ده‌به‌نه به‌ر ماده سڕکه‌ره‌کان و شتی تر. لاوانی بێگانه له‌م ووڵاته‌دا به‌زۆری تووشی نه‌هامه‌تی و شکست ده‌بێ چوونکه له‌نێوانی دوو کلتورو دوو شێواز له‌په‌روه‌رده‌کردن دا ده‌ژین، وه هه‌ندێک له‌خاڵه‌کانی نێوان ئه‌و دوو کلتوره‌دا به بۆمبه‌ست ده‌گا و بۆی ده‌بێته کێشه. ئه‌مه بۆ دایکان و باوکانیشیان ئاسان نیه. وه به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ کۆمه‌ڵگای سوید ئاسان نیه. ده‌بێ گه‌نجی بێگانه زۆر ئاگای له‌خۆی بێ و هه‌وڵ بدات له‌نێوان ئه‌م دوو کلتوره‌دا کلتورێکی گونجاو بۆخۆی پێک بێنێ که شیاو بێ له‌گه‌ڵ دوو کلتوره سه‌ره‌کیه‌که‌دا.
٤. بۆ من خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای سوید دا زۆر سه‌خت نه‌بوو چونکه من له‌ته‌مه‌نێک دا هاتمه ئه‌م ووڵاته که ده‌متوانی ده‌رک به ئه‌و شێوازه له خۆ گونجاندن و داڕستنی ژیانێک بکه‌م که گونجاو بێ به کلتوری کۆمه‌ڵگای سوید و ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که لێی له‌دایک بووم. هه‌میشه‌ش ده‌م زانی که من هه‌رگیز ناتوانم وه‌ک لاوێکی سویدی بژیم ، چونکه ده‌مزانی ئه‌وه بۆ من و بنه‌ماڵه‌که‌م ده‌بوه کێشه. ئامۆژگاری من بۆ دایکان و باوکان و لاوه‌کانیان ئه‌وه‌یه که بتوانن شێوازێک بدۆزنه‌وه که گونجاو بێ، هه‌موو شتێک عه‌یب نیه، ئێمه هه‌موو شتێک به عه‌یبه ده‌گرین، عه‌یبه ئه‌وه‌یه که نه‌توانی خۆت بگونجێنی، عه‌یبه ئه‌وه‌یه که نه‌توانی شیوازێکی په‌یوه‌ندی پته‌و بدۆزیه‌وه له نێوانی خۆت و منداڵه‌کانت دا. عه‌یبه ئه‌وه‌یه که پێت عه‌یب بێ له‌م ووڵاته‌دا بژی و په‌روه‌رده‌بی.
٥. بێگومان شتی خۆش و لێکتێنه‌گه‌یشتن هه‌بووه، به‌ڵام باسکردنی به‌پێویست نازانم.
کاروان عه‌زیزی
ده‌ستان خۆش ماڵپه‌ڕی 4ڕۆژهه‌ڵات، ده‌مێک بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌م میوانه به‌ڕێزه‌مان ده‌کرد. چه‌ند پرسیارێکم له به‌ڕێزیان هه‌یه که جوابمان داته‌وه زۆر سوپاسی ده‌که‌ین.
1. بۆچی له‌خوێندنتان دا به‌شێکتان هه‌ڵبژاردکه په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵ و سیاسه‌ته‌وه هه‌یه؟
2. نه‌زه‌رت له‌سه‌ر سه‌رۆکی خه‌بات بابا شێخ چیه؟
3.هه‌ڵوێستی جه‌نابتان له‌سه‌ر په‌ژاک چیه؟
4. ڕاسته د‌ڵێن خه‌باتی شۆڕشگێڕ ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتن؟
5. ئایه ئێوه وه‌کو خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ خه‌باتی شۆڕشگێڕ کێشه‌ی ناوتان هه‌یه؟
6. نه‌زه‌رت له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێستای حزبی دیموکراتی کوردستان چۆنه؟
7.له‌دیمانه‌یه‌کت دا له گۆڤاری ڕێژوان تاریف له مه‌رحوم مه‌لا خدری عه‌باسی ده‌که‌ی و وه‌ک که‌سێکی هونه‌ر دۆست و ئه‌ده‌بزانێکی به‌توانا ناوی ده‌به‌ی، ناکرێ که‌مێک له‌سه‌ر شه‌خسیه‌تی ئه‌و که‌سه که له به‌ڕێزتانه‌وه نزیک بووه که‌مێک ئاگاداریمان بده‌یه،؟ مه‌به‌ستم که‌سایه‌تی ئه‌و به‌ڕێزه‌یه
خۆشکه‌لام : به‌ڕێز کاک کاروان عه‌زیزی ئازیز سڵاو
١. له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌متان دا ده‌ڵێم، که من له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ و تێکۆشه‌ردا له‌دایک بووم و له موحیتی شۆڕش دا ژیاوم. ئازار و زوڵم له‌سه‌ر گه‌لی کورد‌و ئه‌و ناحه‌قیانه‌ی که له‌گه‌ڵی دا ده‌کرێن و کراون هانده‌رم بوون که ئه‌م ڕشته‌یه له خوێندن هه‌ڵبژێرم. بۆ ڕزگارکردنی هه‌ر کۆمه‌ڵێک ده‌بێ به چاکه‌و خراپه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئاشنابی، هه‌ربۆیه‌ش کۆمه‌ڵگایی کورده‌واری ئێمه پێویستیه‌کی زه‌روریی و به‌رچاوی به‌گۆڕانکاری هه‌یه له زۆر بواره‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕشته‌یه له خوێندن دا. هیوادارم له‌داهاتودا ئه‌ندامێکی به‌که‌ڵک و چالاکی ئه‌م بواره‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌م بم.
٢. بابا شێخی حسێنی به‌رپرسی یه‌که‌می سازمانی خه‌بات، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕ له‌دایک بووه و که‌سێکی دڵسۆز به‌گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یه‌تی و توانیویه‌تی جێگه‌ی خۆی له ناو دڵی جه‌ماوه‌ری کوردا بکاته‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم کاک بابا شێخ چه‌ند جاران تووشی په‌لامار و هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه و بریندار بووه.
٣. په‌ژاک وه‌ک پارتێکی تازه دامه‌زراو و ساوایی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌توانێ ده‌وری خۆی هه‌بێ له‌پاراستن و خزمه‌ت کردن به‌گه‌لی کورد. په‌ژاک وه‌ک ڕێکخراوێک ده‌بێ هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ، چونکه سیاسه‌ت و بۆچونه‌کانی له سیاسه‌ت و بۆچوونی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه زۆر نزیکن یان ده‌توانم بڵێم یه‌کن. په‌ژاک به‌پێی ئه‌وه‌ی تازه دامه‌زراوه گه‌رم و گوڕیه‌ک له‌خۆیدا ده‌بینێ هیوادارم ئه‌م گه‌رم و گوڕیه‌یی نه‌بێته هۆکاری خۆ به‌زل زانیان و دژایه‌تی هیچ حزب و ڕێکخراوێکی کوردی نه‌که‌ن، به‌ڵکو هۆکارێک بن بۆلێکنزیکبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌پێناو په‌ره‌پێدانی به‌نه‌ته‌وه‌یی کردنی کێشه‌ی کوردان.
٤. له‌وه‌ڵامی پرسیاری چواره‌مت دا ده‌ڵێم له‌کێت بیستوه له‌و بپرسه چوون من شتێکی له‌و بابه‌ته‌م نه‌بیستوه
٥. نا سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران هیچ جۆره کێشه‌یه‌کی له‌سه‌ر ناو نیه له‌گه‌ڵ خه‌باتی شۆڕشگێڕ دا. ناو شه‌رت نیه به‌ڵکو ناوه‌رۆک بۆئێمه شه‌رته، له ناوه‌رۆکدا به‌ڵێ ئێمه جیاوازین.
٦. حزبی دیموکراتی کوردستان، توانی پاش جودابوونه‌وه‌ی، بوونی خۆی بسه‌لمێنێ و گۆڕان له خۆیدا پێک بێنێ. نه‌زه‌ریان له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له گۆڕانی به‌سه‌ر دا هاتوه که جێگه‌ی دڵخۆشی بوون بۆ گه‌لی کورد و ئه‌حزابه‌کانی تری کوردستانی. به‌رپرسی تازه‌یان کاک خالیدی عه‌زیزی که‌سێکی دڵسۆز و میانڕه‌وه که پێم وایه ده‌توانێ گه‌شه به حزبی دیموکراتی کوردستان بدا.
٧. مامۆستا مه‌لا خدری عباسی یه‌کێک له‌سه‌رکرده شۆڕشگێڕ‌و خۆڕاگره‌کانی گه‌له‌که‌مان بوو که تا دواکاته‌کانی ژیانی له‌سه‌نگه‌ری خه‌بات بۆڕزگاری گه‌له‌که‌یدا مایه‌وه. مامۆستایه‌کی ئایینی به‌توانابوو، هه‌م له‌باری سیاسی و هه‌میش له‌باری ئه‌ده‌بیشه‌وه ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو. سڵاو له‌گیانی پاکی.
مه‌تین
سلاو برای به‌رێز کاک جه‌لال
به بروای جه‌نابت حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاینده‌یه‌کی گه‌شی هه‌یه بۆ کومه‌لانی خه‌لکی کوردستان؟
ئایا په‌یوه‌ندی نێوان ئێوه‌و ح د ک چۆنه؟
له گه‌ل ڕێز دا.
خۆشکه‌لام : سڵاو کاک مه‌تینی به‌ڕێز، حزبی دیموکراتی کوردستان و باقی ئه‌حزابه‌کانی تریش داهاتوی گه‌شیان ده‌بێ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌مه‌رجێ داخوازی و ویست و ئاواته‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌بیر نه‌که‌ن .. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت په‌یوه‌ندی نێوان سازمانی خه‌بات و حزبی دیموکراته ئه‌وه ئه‌وده‌نده‌ی من ئاگاداربم په‌یوه‌ندی باش هه‌یه له‌نێوانمان دا، ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستت په‌یوه‌ندی من و حزبی دیموکراته ئه‌وا هه‌ر ده‌ڵێم په‌یوه‌ندی باشم هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و کادیرانی حزب و لێره له‌تاراوگه گه‌لێک کاری هاوبه‌شمان کردوه و له‌یه‌ک کومیته‌ی کوردستانی دا کار ده‌که‌ین.
لانگۆ
کاک جه‌لال سڵاو!
1. مه‌تڵه‌ب و بابه‌ته کانی که ده‌یان نووسی زۆربه‌یان کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین. ئه‌ی هۆنراوه‌کانت باسی چی ده‌که‌ن؟
2.به‌ره‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ دانامه‌زرێ هۆکاره‌که‌ی چیه؟
3.دامه‌زراندی به‌ره باشه یان خراپ ..بؤ؟
خۆشکه‌لام : کاکه لانگۆ سڵاو له‌تۆش و سوپاس بۆ پرسیاره‌کانیشت. به‌ڕێز پرسیاری دووه‌م و سێهه‌مت لێک گرێ ده‌ده‌م، به‌یه‌که‌وه وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه.
١. هۆنراوه‌کانی من زۆرتر باس له نیشتمان و ئه‌وینداری و خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن. باس له سروشت و جوانی ده‌که‌ن.
٢. هۆکاری دانه‌مه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند خاڵ.
یه‌که‌م، حزبه کوردیه‌کان ناتوانن متمانه به‌یه‌ک بکه‌ن، باوه‌ڕه‌و هه‌ستی هاوکاری له‌نێوانیان دا لاوازه. ئه‌مه‌ش وای کردوه که متمانه به‌یه‌ک نه‌که‌ن له‌زۆر باره‌وه، دوای ئه‌وه‌ش شه‌ڕی نێوان حزبی دیموکراتی کودستانی ئێران و کۆمه‌ڵه تاکو ئێستاش تارماییه‌که‌ی دیاره و هۆراکرێکی سه‌ره‌کیشه بۆ متمانه نه‌کردن به‌یه‌کتری.
دووه‌م، حزبه‌کانی کوردستانی ئێران کێشه‌ی ناوخۆیان له‌نێوان دا هه‌یه و تووشی جودایی و لێک دابڕان بوون له‌ناو خۆیان دا که ئه‌مه‌ش بێگۆمان بۆته هۆکارێکی سه‌ره‌کی له دروست بوونی به‌ره‌ی کوردستانی و زیاتر دوورکه‌وتنه‌وه له خه‌تی پێکه‌وه کار کردن و متمانه به‌یه‌ک کردن.
سێهه‌م، حزب و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که دامه‌زراندنی به‌ره چه‌نده پێویسته بۆ کار‌و خه‌باتی ئێستای کورد له ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌مه‌ش وای کردوه که هه‌ر یه‌کێک له حزبه‌کان له‌ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه و به‌دوای مه‌سڵه‌حه‌ت و داخوازیه‌کانی خۆیاندا دا بۆ به‌ره کار بکه‌ن. له‌کاتێک دا به‌ره له‌ئێستا دا ده‌بێ کاری ڕێکخستنه‌وه و پشتیوانی کردن له‌یه‌کتری و ...هتد بێت. به‌ره ده‌بێ کاری هاتنه ئارای بار‌و دۆخێکی گونجاوبێ بۆله‌یه‌ک گه‌یشتن و دروستبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕو متمانه به‌یه‌کتری.
چواره‌م، به‌داخه‌وه ده‌ڵێم که هیچ هه‌وڵێکی دڵسۆزانه نادرێ بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو. دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه، به‌رنامه و پرۆژه‌ی جیاواز جیاوازی ده‌وێ تا له پاشاندا بارودۆخێک دروست بێ بۆ به‌ره. ئه‌وه‌ی حزبی کوردی بیری لێده‌کاته‌وه له ٢ تا ٣ دانیشتن دا کۆتایی پێ بێ و ئه‌وه‌ی ئازابێ به‌شی خۆی وه‌ده‌سبێنێ و سیاسه‌تی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا بچه‌سپێنێ، که به‌م شێوه‌ش قه‌ت به‌ره یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ، یه‌کگرتوو نایه‌ته دامه‌زراندن. له‌ڕێگه‌ی پرسیاره‌که‌ی جه‌نابته‌وه داوا له هه‌موو به‌رپرسان و سه‌رۆکی حزب و لایه‌نه کوردستانیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌م که به‌ڕۆحی هه‌ست به مه‌سئولیه‌ته‌وه بۆکاری به‌ره‌ی هاوبه‌ش خه‌بات بکه‌ن و تێ‌بکۆشن، وه پاشانیش هه‌وڵ بده‌ن که که‌ناڵی په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵ له‌نێوان یه‌کدا بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه کاره‌کانی به‌ره ده‌ست پێ‌بکات. به ئامانجی کاری هاوبه‌ش و به‌رهه‌می به‌ره‌ی کوردستانی ده‌توانین خه‌بات و تێکۆشانمان له ڕۆژهه‌ڵات ببوژێنینه‌وه و به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک داوا،هه‌وڵ بده‌ین بۆ ده‌ربڕینی ئازار‌و زوڵمی ڕۆژهه‌ڵاتیان له‌ده‌ست ڕێژیمی ئاخوندی ئێران و ده‌ربڕینی ویست و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ڕۆژهه‌ڵات.
شیرین ئه‌حمه‌دی
کاک جه لال ی به ڕێز سڵاو !
به‌رێزتان وه‌ک گه‌نجێکی ڕۆشنبیر و زیره‌ک له زۆر بواردا، ئامۆژگاریت چییه بۆ ئه و لاوانه‌ی که توشی به کار هێنانی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌بن له ناێخۆ ی کوردستان به تایبه‌تی!!خۆشکه‌لام : خوشکه شیرین ئه‌حمه‌دی هێژا سڵاو له تۆش!
به‌ڕێز ژیانی مرۆڤ بریتیه له چه‌ند قۆناغی تایبه‌تی جیاواز له‌یه‌کتری، قۆناغی لاویه‌تی یه‌کێک له‌هه‌ره قۆناغه هه‌ستیارو دژواره‌کانی ژیانی ئینسانه. گه‌نج وا هه‌ست ئه‌کات که ئه‌و شته‌ی ئه‌و ده‌یخوازی ده‌بێ به‌مه‌یلی ئه‌و کۆتایی پێ‌بێ، خۆ ئه‌گه‌ریش له‌کاری ڕۆژانه‌ی دا شکستی خوارد‌و داواکاریه‌کانی بۆ جێبه‌جێ نه‌کرا، ئه‌وا تووشی نائومێدیه‌کی زۆر ده‌بێ. هه‌ست ده‌کات که زوڵمی لێکراوه، بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ون و ئاواته‌کانی دا ده‌ژی و ڕاستی و داخوازیه‌کانی تری ده‌وبه‌ری خۆی و کۆمه‌ڵ نابینێ و هه‌ستیان پێناکا، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ دایکان و باوکان له‌ته‌مه‌نی لاویه‌تی ڕۆڵه‌کانیاندا دا زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و به‌رده‌وام گوێیان لێ‌بگرن، تا ڕزگاریان که‌ن له‌زۆر پرسیاری بێ وه‌ڵام هو گرێکوێره‌ی ڕایه‌ڵه‌ی ژیانیان بۆ بکه‌نه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌م نا ئومێدی و بێزاریه له‌ژیان زیانی زۆر ده‌گه‌یه‌نێ به ده‌رون و هه‌ستی گه‌نجه‌کان تا هه‌ندێکیان هانا ده‌به‌نه به‌ر به‌کارهێنانی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان. گه‌وره‌کان زۆر هه‌ست به‌باری ده‌رونی گه‌نجه‌کان ناکه‌ن وه زۆریشیان به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانیان ده‌که‌ن که خۆیانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده کراون، واته ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رێکی کۆن و به‌سه‌ر چوو که ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵه‌یه. وه‌کو ئه‌وه وایه که یه‌کێک تووشی ژانه‌سه‌ر بێت تۆش له‌باتی ده‌رمان و حه‌بی تایبه‌تی بێنی سه‌ری به په‌ڕۆیه‌ک بۆ ببه‌ستی. ئامۆژگاری من بۆ گه‌نجه بێ ئومێده‌کانیش ئه‌وه‌یه، که‌مرۆڤ زۆر له وزه‌و توانایی ئه‌و شتانه، ئه‌و گرفتانه گه‌وره‌تره که به‌ئاسانی تووشی نائومێدیتان ده‌که‌ن. ژیانی ئینسانه‌کان پێکهاته‌ی خۆشی و ناخۆشیه، باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ مه‌ینه‌تی و ده‌رده‌کانتان خۆتانن. خۆتان ده‌توانن خۆتان پێ بگه‌یه‌نن و ببنه نموونه‌ی خۆشه‌ویستی و ئازایه‌تی. لێره که گه‌نجێک تووشی ئه‌و کێشه‌یه ده‌بێ چه‌ند که‌سانێکی پسپۆڕ‌و شاره‌زای بۆ دابین ده‌که‌ن که به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان دێن و ده‌چن و کار ئاسانی بۆ ده‌که‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌جاله له‌کوردستان که‌مه به‌ڵام ئێوه ده‌توانن لانیکه‌م ٢ تا ٣ هاوڕێی به‌ته‌واو مانا هاوڕی بۆخۆتان بدۆزنه‌وه و گله‌یی و گازنده‌کانتانی لا بدرکێنن. ده‌بێ ئه‌وه بزانن که ئێوه به‌و کاره‌ی که‌ده‌یکه‌ن هه‌موو دواڕۆژی ژیانتان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه، ژیانێک که‌هه‌میشه به‌زیو، تێک شکاو، بێ هیوا هه‌نگاو هه‌ڵدێنی، دواڕۆژی ئه‌م ووڵاته ئێوه ده‌توانن گه‌شه‌ی پێ بده‌ن و به‌ره‌و پێشی به‌رن بۆیه‌ش ده‌بێ باوه‌ڕتان به‌خۆتان بێ.
نازه
سلآو کاک جه‌لال خۆشکه‌لام
کاکه له دواى کونگره‌ى سێهه‌مى سازمانى خه‌بات، سازمانى خه‌بات ح٠یزبێکى نه‌ته‌وه‌٠ی٠یه ٠یا خود نه‌ته‌وه‌٠ی٠ی ئ٠یسلامى؟
کاک جه‌لال بۆ چ٠یى ههڵسوور٠انى سازمانى خه‌بات له ده‌ره‌وه‌ى وه‌لآت که‌مه؟
به‌رێز سازمانى خه‌بات له بارى ر٠اگه٠یاندنهوه بۆ که‌م ره‌نگه ٠یا خود زه‌ع٠یفه؟
له‌گه‌ڵ ئ٠یحترامم بۆ به‌رێز تان
خۆشکه‌لام : خوشکی به‌ڕێز نازه خانم سڵاو!
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆنگره‌ی سێهه‌می خۆی به‌ست، که له‌و کۆنگره‌یه‌دا توانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر و به‌رچاو گۆڕانکاری له‌سیاسه‌ت و کار‌و به‌رنامه‌کانی خۆیدا بکات. سازمانی خه‌باتی کوردستان به‌پێویستی له‌گۆڕانکاریه‌کانی سه‌رده‌م و تێکۆشانی هه‌نوکه‌یی ناوچه‌که ئاڵوگۆڕی جدی له‌ناو ڕیزه‌کانی خۆی پێکهێنا که ده‌توانم بڵێم جێگه‌ی خۆشحاڵی زۆر له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمان و جه‌ماوه‌ری کوردستان بوون. یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که گۆڕانی به‌سه‌ر داهات ناوی سازمان بوو له سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی کوردستانی ئێرانه‌وه بۆ سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ئێستا وه‌ک سازمانێکی نه‌ته‌وایه‌تی، دیموکراتخواز درێژه به‌کارو تێکۆشانی خۆی ده‌دا، وه له‌هه‌مان کاتیش دا دین وه‌ک مافی تاک قبوڵ ده‌کات و پێی وایه له‌دواڕۆژ دا و له‌کاتی دانانی ده‌ستووری ووڵات ئیسلام وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک چاوی لێبکرێ و سوودی لێوه‌رگیرێ. که ئه‌وه‌ش به‌نه‌زه‌ری من کارێکی باش و گونجاوه. هاوڕێیان ووڵاتی سوید به‌و هه‌موو ئه‌زموون و پێشکه‌وتنه‌وه ڕێز له دینی و مه‌زهه‌بی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌گرێ، حکومه‌ت دژایه‌تی دین ناکا، به‌نه‌زه‌ری من ده‌بێ داهاتوی کوردستانیش له‌سه‌ر هه‌مان شێواز دابڕێژرێ.
خوشکی به‌ڕێز، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ئه‌ندامانی که‌م نین له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، هه‌ن به‌ڵام چالاک نین به‌و شێوه‌ی که‌ده‌بوو ببن. ده‌نا سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانیش له‌هه‌موو گۆشه‌و که‌نارێکی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دا ئه‌ندامی هه‌یه و زۆربه‌شیان به‌شداری کۆڕ‌و سیمینار و ڕێپێوانه‌کانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانت له‌دوای کۆنگره‌ی سێهه‌مه‌وه بۆ باس ده‌که‌م! ده‌توانم بڵێم که‌سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ئێستا یه‌کێک له هه‌ره پارته چالاکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، هه‌م له‌باری ڕاگه‌یاندنه‌وه وه هه‌میش له‌باری خۆبوژاندنه‌وه و نووێبوونه‌وه‌ی دا. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران زۆر جار و له‌زۆر شوێنان له‌سه‌ر به‌ره دواوه‌و داکۆکی له کاری هاوبه‌ش و تێکۆشانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌حزابه‌کان دا کردوه و جیاوازی له‌بینی که‌سیان دا ناکا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هه‌یه و له‌وانه‌شه به‌ردی بناغه و کاری سه‌ره‌تایی به‌ره له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ستپێبکات و پاشانیش بگوازرێته‌وه بۆ کوردستان.
نازدار
کاک جه‌لال خۆشکه‌لام سڵاوت لێبێ!!
1. ده‌وری حزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی چۆن ده‌بینی، هه‌ندێک که‌س هه‌ن که ده‌ڵێن حزبه کوردیه‌کان هیچ ده‌ورێکیان نه‌ماوه.
2. خه‌باتی چه‌کداریت پێ دروسته
3. ده‌ڵێن کاک جه‌لال خۆشکه‌لام زۆر میانڕه‌وه، ئه‌مه ڕاسته یان نا، ئه‌گه‌ر ڕاسته بۆچی
4. حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان، زۆر که‌مته‌رخه‌مه له‌گه‌ڵ کوردی ڕۆژهه‌ڵات بۆچێ
خۆشکه‌لام : خوشکی به‌ڕێز نازدار خانم سڵاو!
١. حزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که بۆ کورده‌کانی باشووری کوردستان وه‌ده‌ست هاتوون ده‌ستیان له‌زۆر هه‌ڵسوڕان و کار‌و تێکۆشانی خۆیان هه‌ڵگرتوه، که ده‌کرێ ئیشاره به وه‌ستاندنی خه‌باتی چه‌کداریان بکرێ. هۆکارێکی تری لاواز بوونی خه‌بات و تێکۆشانی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کێشه‌و ناکۆکیانه‌ی که له‌ناوخۆی ئه‌حزابه کوردیه‌کاندا ڕوویاندا و ئه‌نجامه‌که‌شی جیابوونه‌وه و ئینشعابی جۆربه‌جۆری لێکه‌وته‌وه. ئه‌م دوو هۆکاره ده‌توانم بڵێم بوونه‌ته فاکته‌ری سه‌ره‌کی لاوازبوونی ده‌وری حزبه‌کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات. به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌ی بڵێی ده‌وریان نه‌ماوه ئه‌مه دروست نیه، چونکه من پێم وایه ده‌وریان هه‌یه به‌ڵام ده‌کرێ بڵێین ده‌وریان له‌جێگه‌ی خۆی دا نیه‌و به‌ره‌و لاواز بوون هه‌نگاو هه‌ڵدێن. ئه‌حزابه کوردیه‌کان به‌چه‌ند شێو‌ه ده‌توانن ده‌وری خۆیان ئه‌کتیڤ که‌نه‌وه..
یه‌که‌م، ئه‌حزابه‌کان ده‌بێ جودای و لێک‌دابڕان له‌ناو ڕیزه‌کانی خۆیان دا زۆر به ئاسایی وه‌رگرن و به‌نیشانه‌یه‌ک له‌نیشانه‌کانی پێشکه‌وتنی سه‌رده‌میانه‌ی دابنێن. پاشانینش کاتێک چه‌ندان له هاوسه‌نگه‌ران بڕیاری جودابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن تاوانیان نه‌کردوه، وه دژایه‌تیشیان نه‌کردوه بۆیه به شێوه‌ی توند وه‌ڵام دانه‌وه و کاری توند‌و تیژی تۆ ناتوانی شکستی حزبه‌که‌ت یان ڕێکخراوه‌که‌ت بشاریه‌وه، باشترین چاره‌سه‌ریش قبووڵ کردنی ڕاو بیری یه‌کتریه. کاتێک تۆ هه‌وڵت دا په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ت هه‌بێ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی جوداخوازت، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که تۆ ئه‌و په‌ڕی دڵسۆزی و نیشتمان په‌روه‌ری خۆت نیشان ده‌ده‌ی هه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی خۆت وه هه‌میش به‌رامبه‌ر به که‌سی ڕۆیشتوو. گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری خه‌بات له فه‌رهه‌نگی حزبی کوردی دا نابێ به‌تاوان دابنرێ، به‌ڵکو ده‌بێ زۆر ئاسایی وه‌رگیرێ.
دووه‌م. هه‌وڵدان بۆ کاری هاوبه‌ش و یه‌ک هه‌ڵوێستی له‌ناو ڕیزو جوڵانه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دا زۆر گرنگه و له‌م که‌ناڵه‌وه ده‌توانین ویست و داخوازیه هاوبه‌شه‌کانمان به جیهانی ده‌ره‌وه و ناوخۆی کوردستان ڕابگه‌یه‌نین. من پێم وایه دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له ئێستادا زه‌روریه‌تێکی مێژوویی و پێویستیه‌کی خه‌باتی سه‌رده‌میانه‌ی به‌رده‌م کوردی ڕۆژهه‌ڵاته.
سێهه‌م. ئێمه وه‌ک کوردی ڕۆژهه‌ڵات، ده‌بێ هه‌وڵ و ڕاگه‌یاندن (میدیا) مان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین، تا زۆرترینی که‌س ده‌نگمان ببیستن و سیمامان ببینن. ئێستا زۆر جار ده‌گه‌ڕێم له ئینته‌رنێت دا هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به کوردی ڕۆژهه‌ڵات بخوێنمه‌وه له سایته جیهانیه‌کانی ده‌ره‌وه، به‌ڵام زۆر به‌ده‌گمه‌ن هه‌واڵێکی له‌و شێوه‌م دێته به‌رچاو... ده‌بێ له‌م باره‌وه هه‌وڵده‌ین چالاک بین.
٢. خه‌باتی چه‌کداری وه‌ک پارێزه‌ری خه‌باتی سیاسی و پارێزگاری کردن له ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕش پێویسته و دروسته. ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا زه‌ره‌دی زۆرتره له قازانجه‌کانی.
٣. میانڕه‌وی له‌سه‌ر ئه‌ساسی لێک تێگه‌یشتن و حه‌زکردنه به لێک نزیک بوونه‌وه و هاوکاری کردنی یه‌کتری، هه‌رگیز به توند‌و تیژی ناتوانین کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
٤. له‌م پرسیاره‌ت دا نه‌زه‌ری شه‌خسی خۆم ده‌ر ده‌بڕم. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مێژوو شاهیده هه‌تا بڵێی گله‌یی له‌سه‌ره، چوونکه ئه‌وان هه‌ر له‌ڕوانگه‌ی مه‌سڵه‌حه‌ت و تێڕوانینی خۆیانه‌وه له کێشه‌ی کورد ده‌ڕوانن، وه له‌ئاست خه‌بات و تێکۆشانی پارچه‌کانی تر دا زۆر که‌م هه‌ڵوێست و که‌م ته‌رخه‌من. ده‌کرا زۆر هه‌نگاوی باش و پوزتیڤ هه‌ڵبێنن بۆ باشکردنی بار‌و گوزه‌رانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و کوردی باکور به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورکه‌کان و ئیمام خومه‌ینیه‌کانی هاوڕێیان لێیان بتۆرێن و پێیان بزانن.
زاگرۆز ئه‌حمه‌د عه‌لی
سڵاوێکی کوردانه !!
به ڕێز کاک جه لال ئه م کاته ت باش !!
1- په یوه ندی سازمانی خه بات له گه ڵ هه م‌و پارت و سازمانه کوردی و نا کوردیه کاندا زۆر په یوه ندیه کی پته و دۆستانه یه !! دیاره ئه وه ش سیاسه ته له مێژینه ی سه رکردایه تی سازمانی خه باته ! ئایه بۆ دروست کردنی په یوه ندی له گه ڵ ڕێکخراوه ئه وروپیه کاندا په یوه ندیتان هه یه!؟ یان له به رنامه ی سازماندا یه که زیاتر تێکۆشانی سیاسی هه ێت له ئه و‌روپا و ئه مریکا!؟
2- به ڕێزت وه ک لاوێکی دڵسۆزی کورد، چی ئه ڵیت به و لاوانه ی که ئه یانه وێت بێنه دونیای سیاسه ته وه !؟
3- ئیلهامی هۆنراوه و نوسینت له کوێ سه رچاوه دێنێ!؟
4- هه ز ده که یت له پاشه رۆژدا له چ بوارێک‌دا خزمه ت بکه یت!؟
له گه ڵ سو پاس بۆ کار گێڕانی 4 ڕۆژ هه ڵات !!
خۆشکه‌لام : کاک زاگرۆزی خۆشه‌ویست سڵاو.
١. له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مت دا ده‌ڵێم سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌ڵێ له به‌رنامه‌یدا هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری پارت و ڕێکخراوه جیهانیه‌کان په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌بێ. تاکو ئێستا په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌و تۆمان نه‌بووه. بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکا بۆ گه‌لی کورد‌و سازمانی خه‌بات زه‌رورین و پێویستن.
٢. ئه‌و لاوانه‌ی ده‌خوازن بێنه دنیایی سیاسه‌ته‌وه، ده‌بێ وره‌یان به‌رز بێ و دڵسۆزانه تێ‌بکۆشن بۆ هێنانه ئارایی بارودۆخێکی له‌بارو شیاو بۆ گه‌لی کورد. لاوان ده‌بێ شێواز و ستایلێکی نوێتر له خه‌بات کردن هه‌ڵبژێرن که شیاو بێ بۆکارو تێکۆشانی سه‌رده‌میانه‌ی میلله‌تی کورد. لاوان ده‌بێ هاوکاری و یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ لایه‌ن و فکره جیاوه‌زه‌کانی ناو کۆمه‌ڵدا بکه‌نه به‌ردی بناغه‌ی کار‌و تێکۆشانی سیاسیان، نه‌ک هه‌وڵ بده‌ن بۆ دروسبوونی جیاوازی و ئاژاوه نانه‌وه و ...هتد به‌م و به‌و. گه‌لی کورد زیاتر له گه‌لانی دنیا پێویستی به هێزو توانایی لاوان هه‌یه، چونکه ئێمه ده‌بێ گۆڕان له‌سیاسه‌ت و مێژوو بۆچونه‌کانمان دا بکه‌ین، گه‌لی کورد پێویستی به‌و گۆڕانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر و شیاوتر له‌جاران بێته مه‌یدانی خه‌باته‌وه. ئه‌م گۆڕانه‌ش په‌یوه‌سته به هێزو تێکۆشانی نه‌پساوه‌ی گه‌نجه‌کانه‌وه. گه‌نجان ئه‌بێ ده‌نگ و ڕه‌نگیان هه‌بێ و جێگه‌و شوێنیان له‌و گۆڕانه‌دا هه‌بێ، به‌بێ بوونی گه‌نج و هێزی ئه‌وان هه‌نگاوه‌کانمان بۆ گۆڕانکاری ساده‌و ساکار ده‌بن. ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌ده‌یانهه‌وێ بێنه ناو دنیای سیاسه‌ته‌وه ده‌بێ به‌ته‌واوی مانا، بوێر و چاونه‌ترس بن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی کورد‌و هێزی هاوبه‌ش له‌به‌ر چاوبگرن. لێره‌دا شتێک باس ده‌که‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که من له لاوان دا ده‌مهه‌وێ بیبینم. ده‌ڵێن جارێک سواڵکه‌رێکی کوێر کڵاوه‌که‌ی دانابوو خه‌ریکی سواڵکردن بوو، تیکه کارتۆنێکیشی لای خۆی دانابوو به گه‌وره‌یی لێی نووسرابو، ( من کوێرم تکاتان لێده‌که‌م یارمه‌تیم بده‌ن ) له‌به‌یانیه‌وه تا نێوه‌ڕۆ ١ تا ٢ که‌س نه‌بێ که‌سی تر یارمه‌تیان نه‌دا. کابرایه‌ک که ئیشی له ڕیکلام و ڕاگه‌یاندن دا ده‌کرد سوتفه به‌وێدا تێده‌په‌ڕێ، که‌ده‌بینێ که‌س یارمه‌تی سواڵکه‌ره‌که نادات، پاش دانانی یارمه‌تی، کارتۆنه‌که لاده‌باو کارتۆنێکی تر له‌جێگه‌ی داده‌نێ و له‌کارتۆنه‌که شتێک ده‌نووسێ و خواحافیزی له کابرای سواڵکه‌ر ده‌کا. هه‌ر به‌دوای خواحافیزی کابرا، هه‌ر که‌سێک به‌وێدا گوزه‌ر ده‌کا ده‌س له‌باخه‌ڵی ده‌نێ و یارمه‌تی سواڵکه‌ره ده‌دا، تا پاش ماوه‌یه‌کی زۆر کورت کابرا هه‌ست ده‌کا که کڵاوه‌که‌ی پڕ بوه له‌پاره. زۆر پێی سه‌یر ده‌بێ کاکی سواڵکه‌ر، وه‌ده‌ش زانێ ئه‌و کابرایه‌یی که شتێکی تری له کارتۆنه نووسی وای کرد که خه‌ڵک ئاوا به‌و شێوه‌یه یارمه‌تی بده‌ن بۆیه ناچار بوو داوا له یه‌کێک بکات که ئه‌و تێکسته‌ی بۆ بخوێننه‌وه که کابرا له‌سه‌ر کارتۆنه‌که نوسیبووی. نووسرابوو ( دنیا ئێستا به‌هاره، به‌ڵام من ناتوانم ئه‌م جوانیه ببینم). جالێره‌دا گه‌نج ده‌بێ ئاوا شاره‌زایانه، زیره‌کانه بێته مه‌یدان و شێوازێکی نوێی پێ‌بێ له خه‌باتکردن، له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و گۆڕانکاری، به‌شێوه‌یه‌ک که دنیا، که‌سانی تری غه‌یری کورد باشتر لێمان تێبگه‌ن و هاوکاریمان بکه‌ن. گه‌لی کورد به‌گشتی به‌داخه‌وه دۆستی زۆر که‌م بوون، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موومان کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین که دۆستی زیاتر بۆ کورد‌و کێشه ڕه‌واکه‌ی په‌یدا بکه‌ین. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به‌بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاری و تێگه‌یشتن هه‌یه.
٣. هۆنراوه نووسین ده‌ربڕینی هه‌ستێکی تایبه‌تی خۆمه، ئه‌م هه‌سته‌ش له زۆر ڕوانگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که‌ده‌بێته هه‌وێنی نووسین و له‌دایک بوونی هۆنراوه. سه‌رچاوه‌کان زۆرن که هیوادارم جارێکی تر‌و له‌شوێنێکی تایبه‌ت دا به‌دوورو درێژی باسی هۆنراوه و چۆنیه‌تی نووسینی هۆنراوه‌کانم بکه‌م.
٤. حه‌ز له‌هه‌ر کارێک ده‌که‌م که خزمه‌ت بگه‌یه‌نێ به مرۆڤایه‌تی، وه به‌تایبه‌تیش گه‌لی کوردی چه‌وساوه. له‌داهاتوش دا دڵنیام تووشی کارێکی له‌و شێو‌ه ده‌بم که له‌توانای خۆم دا ده‌بێ چوونکه کارێک که له‌توانای من دا نه‌بێ هه‌ڵی نابژێرم.
کورده‌وان
کاک جه‌لال سڵاو،
برام ئه‌مانه چۆن پێناس ده‌که‌یت و له سه‌ریان چی ده‌ڵێیت؟
1. ئیسلام
2. سه‌کیولاریزم
3. سازمانی خه‌بات
به‌ڕای جه‌نابت سازمانی خه‌بات بۆچی ووشه‌ی " نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی" له سه‌ر ناوی خۆی سڕییه‌وه، ئایا ئه‌وه پێویست بوو؟، یان به پێچه‌وانه‌وه وه‌ک هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌و هه‌نگاوه خه‌بات ی له عه‌لی و له‌عومه‌ر کرد؟
به‌و پێیه که به‌ڕێزیشتان و ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که تێیدا ئه‌ندامن ڕابوردوویه‌کی" نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی" تان هه‌یه، ئایا به‌ڕێزتان بیروباوه‌ڕی ئیسلامیتان هه‌یه یان سه‌کیولار؟
له گه‌ڵ ڕێزی دووباره‌م
خۆشکه‌لام : کورده‌وانی به‌ڕێز سڵاو له تۆش.
١. ئیسلام ، دینێکی ئاسمانیه‌و قوڕئان یاسا و قانونیه‌تی. قورئان که له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانانه‌وه محمد، درودی خوای له‌سه‌ربێ، کۆکراوه‌ته‌وه و بریتیه له‌و وه‌حییانه‌ی که له‌لایه‌ن خواوه بۆ پێغه‌مبه‌ر ناردراون. بۆ یه‌که‌م جار ئیسلام له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دا سه‌ری هه‌ڵدا و پاشانیش له‌شکری مووسوڵمانان زۆر نه‌ته‌وه و میلله‌تی تریان ناچار کرد که ببنه موسوڵمان. ئێستا ئیسلام یه‌کێک له هه‌ره دینه گه‌وره ئاسمانیه‌کان چاوی لێده‌کرێ، چوونکه خه‌ڵکانێکی یه‌جگار زۆر باوه‌ڕیان پێیه‌تی و له‌سه‌ر قانوون و یاسا‌و ئامۆژگاریه‌کانی قورئان به‌رنامه‌ی ژیانی خۆیان داده‌ڕێژن. موسوڵمانان هه‌موویان وه‌ک یه‌ک بیر ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی قوڕئان له گروپێک له موسوڵمانانه‌وه بۆ گروپێکی تر له موسوڵمانان جیاوازه. ئه‌م شیکردنه‌وانه‌ش وه‌کو زۆربه‌ی دین و مه‌زهه‌به‌کانی تریش دوو خه‌تی جیاوازی دروست کردوه له‌سه‌ر ڕێباز‌و خه‌ته گشتیه‌که ئه‌ویش خه‌تی میانڕه‌وی و خه‌تی توندڕه‌ویه. خه‌تی توندڕه‌وی پستیوانی نیه له‌لایه‌ن دنیای ده‌ره‌وه، به‌ڵام خه‌تی میانڕه‌و په‌یوه‌نی باشیان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه هه‌یه و ده‌توانرێ کاریان له‌گه‌ڵدا بکرێ. چونکه خه‌تی میانڕه‌وی ئازادی ده‌دا به فه‌رده‌کان خۆیان که باوه‌ڕ په‌یدا بکه‌ن یان نه‌که‌ن. وه میانڕه‌وه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ئه‌و شته باشانه‌ی له دینی ئیسلام دا هه‌یه به خه‌ڵکی بناسێنن و نه‌هێڵن که خه‌ڵک بۆ شێواندنی فکری دینی شتی نابه‌جێ و لابه‌لای کلتوری و ...هتد تێکه‌ڵاو بکا که له‌گه‌ڵ ده‌ق و ئایه‌ت و حه‌دیسه‌کان دا جیاوازیان هه‌بێ. هه‌موو دین و مه‌زه‌بێک ده‌توانێ ڕۆڵی باش و پوزتیڤی هه‌بێ له‌گۆمه‌ڵگا دا، به‌و پێیه‌ی که دین و مه‌زهه‌به‌کان باس له پێکه‌وه ژیان و چاکه کردن و ڕازگۆیی له‌گه‌ڵ یه‌کدا ده‌کات. کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامی ده‌توانرێ هه‌بێ، به‌ڵام تێکه‌ڵاو کردنی دین بۆ سیاسه‌ت و سیاسه‌تی دینیش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد وه هه‌مه‌جۆر ناتوانێ ده‌وری هه‌بێ، یان بڵێم ناگونجێ له‌گه‌ڵ فکری ئازادی ئینسانه‌کان خۆیان، یان ناتوانرێ به‌سه‌ریان دا بسه‌پێنرێ. ئه‌مه بۆچوونی شه‌خسی خۆمه له‌سه‌ر دین و سیاسه‌ت.
٢. سیکولاریزم به مانا عه‌سڵه‌که‌ی خۆی جوداکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ته، دین وه‌ک یه‌کێک له مافه‌کانی تاکه که‌س چاوی لێده‌کرێ. سیاسه‌تی سیکولاریزم دیفاع یان پشتیوانی له هیچ دینێک ناکات وه له‌هه‌مان کاتیش دا ده‌بێ له باسی دین و مه‌زهه‌به‌کاندا بێ لایه‌ن بێ. وه ئه‌رکێکی تریشی ئه‌وه‌یه که ڕێگه نه‌دا، توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی و دینی ببنه به‌ڕێوبه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری دین و مه‌زهه‌به‌کان. میانڕه‌وانی دینی و مه‌زهه‌بی ده‌توانن ده‌وریان هه‌بێ له کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌م شێوه‌دا. سیکولاریزم ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌دات به کۆمه‌ڵگا، یانی یاسا و قانوون و .. هتد ده‌بێ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌سنیشان بکرێن. به‌گشتی و به‌کورتی کۆمه‌ڵگای سیکولاریزمی هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی و دینی. کۆمه‌ڵگای سیکولاریزمی ده‌روازه‌یه‌کی فراوانی پێشکه‌وتنی سه‌رده‌میانه‌یه و له‌زۆر شوێنی دنیا کاری پێده‌کرێ. سیکولاریزم و باسی کۆمه‌ڵگای سیکولاریزمی ده‌ورێکی لاواز و کزی هه‌یه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، ئه‌وه‌شی که باسی سیکولاریزم ده‌کات له کوردستان، زیاتر به‌شێوه‌یه‌کی تونڕه‌وانه و نه‌زانانه ئه‌م باسه دێنێته گۆڕێ. شه‌ڕ و دژایه‌تیه‌کی توند له‌گه‌ڵ دین و مه‌زه‌به‌کانه، له‌حاڵه‌تێک دا سیکولاریزمی هه‌رگیز ئه‌و مافه له تاکه که‌س ناستێنێته‌وه که چ بیر‌و باوه‌ڕێکی هه‌بێ. به‌ڵکو ڕێزیشی لێده‌گرێ، به‌ڵام ناهێڵێ به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکی تردا بسه‌پێ. وه وشیاری ده‌دا به‌کۆمه‌ڵگا که بۆخۆیان ژیانێک هه‌ڵبژێرن که هه‌موویان له‌سه‌ری ڕێک بکه‌ون به دوور له ده‌ستێوه‌ردانی دین له سیاسه‌ت و یاسای ووڵات که ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆی دا کارێکی باشه.
٣. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران مێژوویه‌کی زیاتر له ٣٠ ساڵی هه‌یه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ندان تێکۆشه‌ری ناوداری گه‌لی کورد دامه‌زراوه. سازمانی خه‌باتی کوردستان شان به‌شانی ئه‌حزاب و لایه‌نه‌کانی تری وه‌کو حزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه تێکۆشانی خۆی له‌دژی جمهوری ئیسلامی ئێران درێژه‌پێداوه و خاوه‌نی چه‌ندان داستانی قاره‌مانی و خۆڕاگری ...هتد،ه. شه‌هیدانی قاره‌مان و هه‌میشه زیندوی سازمانی خه‌بات به‌ڵگه‌ی زیندووی بوون و خه‌باتی ئه‌و ڕێکخراوه‌ن. له‌باری فکریه‌وه سازمانی خه‌بات وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی هاته مه‌یدان و درێژه‌ی به خه‌باتی خۆیدا، چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر پۆلێک له ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی سازمان جودابوونه‌وه و ڕێکخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕیان دامه‌زراند. به‌داخه‌وه جودابونه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه، زامێکی قوڵی له‌جه‌سته‌ی سازمان دا دروست کرد، که تا ئێستاشی له‌سه‌ربێ ئه‌و هاوڕێیانه جێگه‌و په‌نجه‌یان دیار و له‌بیرنه‌کراوه له‌مێژووی سازمانی خه‌بات دا. به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌ڵێم که پاش جودابونه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌ش سازمانی خه‌بات توانی درێژه به سیاسه‌ت و خه‌باتی خۆی دژ به جمهوری ئیسلامی ئێران بدا. ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له‌پاش کۆنگره‌ی ٣ ی سازمانی خه‌بات دا به زه‌قی و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دیار و ڕوونن.
٤- له‌وه‌ڵامی پرسیاری چواره‌مت دا ده‌ڵێم به‌ڵێ، هه‌م له‌ڕووی ناوه‌رۆک و هه‌میش له ڕووی ناوی سازمانه‌وه پێویست بوو، سازمانی خه‌بات به‌لابردنی( نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی) له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی خۆی نیشانه‌کانی گۆڕان له‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی خۆی به‌کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان ڕاگه‌یاند. لابردنی ئه‌و دوو ووشه‌یه به‌و مانایه نایه که سازمانی خه‌بات نه نه‌ته‌وایه‌تی ده‌مێنی وه نه ئیسلامی، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌ته‌وایه‌تی بوون جه‌وهه‌ری هه‌ره سه‌ره‌کی و خاڵی هه‌ره گرنگی به‌رنامه‌و بوونی سازمانی خه‌باته، وه‌له‌هه‌مان کاتیش دا ئیسلامی بوون، وه‌ک دینێکی پیرۆز ڕێزی لێده‌گیرێ و وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کیش له‌سه‌ر چاوه‌کانی یاسا دانان کاری پێده‌کرێ له داهاتودا. من هیچ ڕابردویه‌کی دینیم نیه نه‌خێر، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ که وه‌کو جه‌نابت له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامی دا له‌دایک بووم و باوه‌ڕیشم به کۆمه‌ڵگایه‌کی سیکولاریزمی هه‌یه به‌ڵێ، به‌ڵام به‌و شێوازه نا که دژی دین و دینداره‌کان بجه‌نگم و کار‌و خه‌باتم هه‌ر ئه‌وه‌بێ و هیچی تر.
Kamel Mahmodi - Swed- MalmÃ۶
کاک جه‌لال ئه‌م کاته‌ت باش !!
به با وه ڕی به ڕێزت، جمهوری نا ئیسلامی،هه تا که ی ئه توانێ له زوڵم به رده وام بێت؟! و کورد هه تا که ی ئه توانێ له و گێژاوه دا بژی!
دا وای چیت هه یه له خه ڵکانی به ته مه نی خاوه ن ڕابو ردوو له کوردایه تیدا!؟
ئایه لاوانی کورد که م ته رخه م نین له به هێز کردنی هه ستی نه ته وا یه تیان!؟
به ڕێزت وه ک خاوه ن پێنوسێکی به شه‌ره‌ف و ڕاست گۆ، چۆن ئه ڕوانیه ئه و پێنوسانه ی که له خزمه ت دوژمنان‌دا ده نوسن !؟
سوپاس بۆ به ڕێزانی 4ڕۆژهه ڵات که میوان داری ئه م لاوه خه بات گێره ی کرد!
کاک جه لال لاوێکی خۆ شه‌ویسته له لای هه‌موان !!
خۆشکه‌لام : سوپاس وکاتی تۆش به‌ش کاک که‌مال مه‌حمودی له‌شاری مالمۆی وڵاتی سویده‌وه.
به‌ڕێز وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌متم داوه‌ته‌وه و ده‌توانی له پرسیاری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تر دا وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌ربگری. له‌پرسیاری دووه‌میشت دا ده‌ڵێم ئه‌و به‌ڕێزانه ڕاسته خاوه‌ن ڕابردویه‌کی به ئه‌زموونن له‌کوردایه‌تی دا به‌ڵام ده‌بێ باوه‌ڕیان به شێوازێکی نوێ له خه‌بات و تێکۆشان بێ و پێشیان وابێ بۆ ئه‌م نوێبوونه‌وه هێزی سه‌ره‌کی و چالاک، لاوان و ڕۆشه‌نبیران ده‌بن و ده‌بێ هه‌وڵبدرێ که ئه‌وانیش ده‌وری تێدا ببینن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر و به‌رچاو. له‌وه‌ڵامی پرسیار سێهه‌میشت دا ده‌ڵێم نه‌خێر لاوان که‌مته‌رخه‌م نین، به‌ڵکو سه‌رده‌م سه‌رده‌می ئه‌وانه و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن باری ئابووری و سیاسی کوردستان به‌ره‌و پێشبه‌رن. به‌داخه‌وه لاوان ڕێگریان لێ ده‌کرێ و له‌مپه‌ریان بۆ دروست ده‌کرێ، هێز و توانای لاوانیش له گۆڕانکاریه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ. له‌وه‌ڵامی پرسیاری چواره‌میشت دا ده‌ڵێم گه‌لی کورد ده‌بێ ڕۆحی لێبورده‌یی و دڵسۆزی خۆی بۆ ڕۆڵه‌کانی پیشان بدا و هانده‌ر و یاریده ده‌ری ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌بێ که‌بگه‌ڕێنه‌وه مه‌یدانی خه‌بات و کوردایه‌تی و له‌نوێوه ده‌سپێ بکه‌نه‌وه. ئه‌و که‌سانه ده‌بێ ئه‌وه بزانن که‌خزمه‌ت کردن به دوژمن غه‌یری شکستی ده‌رونی و هه‌ست به‌لاواز بوون نه‌بێ هیچی تریان پێ نابڕێ. زه‌ره‌د له نێوه‌شی بگه‌ڕێته‌وه زۆره، بۆیه ده‌بێ ئێمه هه‌موومان وێکڕا به ده‌نگێکی به‌رز و کوردانه‌وه داوای ماف و داخوازیه‌کانی کورد بکه‌ین، نه‌ک ڕێگه خۆشکه‌رو هانده‌ری دوژمنه‌کانمان بین. مرۆڤ خاوه‌نی بیرکردنه‌وه و گۆڕانکاریه له ژیان و بوونی خۆیدا، ئه‌وانیش به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی که مرۆڤن ده‌بێ ئه‌م غیره‌ته له‌خۆیاندا ببینن و باوه‌ڕیان به‌هێزی له‌بن نه‌هاتویی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێ نه‌ک دوژمنێک که به فڕو فێڵ و ته‌ڵه‌که بازی فریویاندا و له‌خشته‌یان به‌رێ و سوودیان لێوه‌رگرێ.
Bewran
سڵاو بۆ کاک جەلالی بەرێزو مەڵپەری بۆ رۆژ‌هه ڵات.
بەڕێزم تکایە وەڵامی ئه م پرسیارانەم بدەرەوە بە سپاسەوە.
ئه وەندی من ئاگادار بم بەڕێزتان و بنەماڵە تیکۆشەرەکە تان له گه ڵ خە باتی شۆڕشگێڕ بوون، هۆی چییە ئێستا لەوان دابڕاوی؟
ئایە ئە‌گەری تێکەڵ بونه وەی هەردو خەباته که به مسۆگەر دەزانی؟ بۆ ئەمەش هیچ هەنگاوێک هەلهێنراوەتەوە؟
هەتا چەندە لە کار‌و بەرنامەو تێکۆشانی سازمانی خەبات ڕازیت و کەم و کوڕییەکانیان لە چیدا دەبینت؟
بەڕێزتان زۆر لە نزیکەوە تێکەڵیت لەگەل بەڕێز حامید مەعروفی بووە، نەزەرت لەسەر ئەم بەڕێزە چیە؟
"هەر سەرکەوتوو بیت
خۆشکه‌لام : کاک بێورانی خۆشه‌ویست ، سڵاو له‌تۆش به‌سه‌ر چاو وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ده‌ده‌مه‌وه.
له‌وه‌لامی پرسیاری یه‌که‌مت دا ده‌ڵێم، وه‌ڵامی ئه‌و به‌شه‌ت ده‌ده‌مه‌وه که په‌یوه‌ندی به شه‌خسی خۆمه‌وه هه‌یه، کورد وته‌نی خۆم وه‌کیلی خۆمم. ڕاسته من ئه‌ندامی سازمانی خه‌باتی شۆڕشگێڕ بووم، به‌ڵام ئێستا نیم، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌زه‌ر و بۆچوونی من له‌گه‌ڵ نه‌زه‌ر و بۆچوونی خه‌باتی شۆڕشگێڕ جیاوازیان هه‌یه. له‌وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌میشت دا ده‌ڵێم نه‌خێر، چوونکه سازمانی خه‌بات گۆڕانکاری له سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانی خۆیدا کرد، له کۆنگره‌ی ٣ دا. ئه‌وه‌ش وای کردوه که ئێمه‌و ئه‌وان جیاوازیمان هه‌بێ له‌خه‌ت و ڕێبازماندا. وه‌ختایه‌کیش جیاوازیمان هه‌یه مانای ئه‌وه‌یه که ئێمه وه‌ک یه‌ک فکر ناکه‌ینه‌وه و شێوازی خه‌بات و تێکۆشانمان لێک جیاوازه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه مێژوویه‌کی هاوبه‌شمان هه‌یه تاقه خاڵێکیش که ئومێدی یه‌کگرتنه‌وه و تێکه‌ڵبوونمان پێ ببه‌خشێ ئه‌و مێژوه هاوبه‌شه‌یه‌و هیچی تر. زه‌مانێک بار‌و دۆخی تێکه‌ڵاو بوون یان یه‌کگرتنه‌وه دێته ئاراوه که له خه‌باتی شۆڕشگێڕ دا گۆڕانکاری هاوشێوه‌ی کۆنگره‌ی ٣ی سازمانی خه‌بات بێته ئاراوه. تاڕاده‌یه‌کی زۆر له به‌رنامه‌و تێکۆشانی سازمانی خه‌بات ڕازیم و پێشم وایه که‌م و کوڕی له‌به‌رنامه‌و کاری سامان دا هه‌یه، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌و که‌م کوڕیانه له‌به‌رنامه‌و کاری ئه‌حزابی تریش دا ده‌بینم. ئه‌و که‌موو کوڕیانه‌ش هه‌ر له‌داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ق و بڕگه‌کانی به‌رنامه‌ی سازمانه‌وه بگره تا که‌م و کوڕی له هه‌ڵسوڕان و کارمان دا که‌ئه‌مه‌ش دڵنیام هه‌ر به‌قسه جێبه‌جێ نابێ و هه‌وڵ و تێکۆشانی ده‌وێ تا ئه‌و که‌م و کوڕیانه که‌م که‌ینه‌وه. له‌وه‌لامی پرسیاری ئاخیریشت دا ده‌ڵێم به‌ڵی من هاوڕێ کاک حامیدی مه‌عروفی له‌نزیکه‌وه ده‌ناسم و تێکه‌ڵێم له‌گه‌ڵی هه‌بووه. کاک حامیدی مه‌عروفی که‌سایه‌تیه‌کی دڵسۆزی کوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌رێکی که‌م وێنه‌یه. مرۆڤێکی زۆر ساده‌و خۆماڵیانه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا شه‌تره‌نج زانێکی زۆر باش و لێهاتوه. چه‌ند خسوسیاتێکی تریشی تایبه‌تی هه‌ن که‌ده‌توانم بڵێم تایبه‌ت به‌خۆنی و کاک حامیدیان پێده‌ناسرێته‌وه. له ئه‌ده‌بیاتی کوردیش دا ده‌ستێکی باڵای هه‌یه و په‌خشانی ( قژکاڵه چاوشینه‌که‌م ) زۆر پێخۆشه‌و زۆر جارم خوێندۆته‌وه.
tara
کاک جه‌لالی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست سڵاو
١. هۆنراوه‌کانی تۆ زۆر پڕ ماناان و کاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر من هه‌بووه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و هۆنراوانه‌ی که باسی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن. ئایه تاکو ئێستا هیچ هۆنراوه‌یه‌کت کراوه به گۆرانی؟
٢. بۆچی هۆنراوه‌ی کوردی خوێنه‌ری زۆر که‌مه، یان بڵێم بۆچی شاعیران مه‌جالیان زۆر که‌مه له میدیا کوردیه‌کان و که‌م ده‌ر ده‌که‌ون؟
٣. جه‌لال خۆشکه‌لام چۆن ده‌ڕوانێته نوێێکاری؟ نوێکاری له ئه‌ده‌ب دا له کلتوردا له سیاسه‌ت دا.
٤. هۆکاری جودابوونه‌وه‌ی حزبه‌کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات چیه؟
٥. سازمانی خه‌بات چه‌ند ساڵه دامه‌زراوه، ئایه خه‌باتی شۆڕشگێڕیش سه‌ر به ئێوه‌ن یان له‌ئێوه جودابوونه‌وه؟
٦. به‌ڕای تۆ هۆی چیه که ژنانی کورد که‌م ده‌رده‌که‌ون، چی بکه‌ین ئێمه‌ی ژن بۆ ئه‌وه‌ی ڕیزه‌کانمان، ئازادیه‌کانمان بێته بارته‌قای پیاوان؟
خۆشکه‌لام : تارا خانم سڵاو له‌تۆش و ئه‌م کاته‌ت باش
١- به‌ڵێ هه‌ندێک له هۆنراوه‌کانم کراون به‌گۆرانی.
٢- هۆنراوه‌ی کوردی خوێنه‌ری که‌م نین، به‌ڵکو ئه‌وه زۆری و بۆری شاعیرانه له‌م مه‌یدانه‌دا که بۆته سه‌به‌بێک خوێنه‌ر که‌م ببینرێن. بۆ ئه‌و به‌شه‌ی تریشت ده‌ڵێم منیش له‌گه‌ڵ ڕای به‌ڕێزت هاوڕام و ده‌بێ پێکه‌وه ئه‌و پرسیاره له ڕاگه‌یه‌ندنه کوردیه‌کان بکه‌ین.
٣- نوێکاری به‌ردی بناغه‌ی مانه‌وه و سه‌رکه‌وتنه. له‌هه‌موو شتێک دا نوێبوونه‌وه ده‌بێ هه‌بێ، هه‌ر شتێکیش بێ نوێبوونه‌وه بێ سه‌رکه‌وتوو نابێ. با له‌وه‌رزی به‌هاره‌وه ته‌ماشایی نوێبوونه‌وه وگۆڕانکاریه‌کانی ژیان بکه‌ین.
٤- هۆکاره‌که‌یان لێک تێگه‌یشتنیانه له‌یه‌کتری، ئێستا ده‌زانن که ناتوانن به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ن، به‌زۆریش نیه که نه‌توانن پێکه‌وه کار بکه‌ن، په‌س که‌وابوو ده‌بێ هه‌ر یه‌که‌و خه‌بات و تێکۆشانی خۆی به‌و شێوه‌یه‌یی که ده‌یهه‌وێ درێژه پێبدات، ئه‌وکاتیش جه‌ماوه‌ر خۆی بڕیار ده‌دات کامیان هه‌ڵبژێرێ. هه‌رگیز به زوخاو کۆکردنه‌وه و ڕق و کینه له‌گه‌ڵ یه‌ک ناتوانین خزمه‌ت میلله‌ته‌که‌مان بکه‌ین، به‌ڵکو به فکری جیاواز و بۆچونی جیاواز ده‌توانین ده‌نگه‌کان لێک نزیک که‌ینه‌وه و جیاوازیه‌کانی خۆمان و ده‌ورو به‌ر ببینین.
٥- سازمانی خه‌بات ساڵی ١٣٥٩ دامه‌زراوه، بیرکاریه‌که‌ت به‌کار بێنه‌و بژمێره! نه‌خێر خه‌باتی سۆڕشگێڕ سه‌ر به ئێمه نین و ئه‌و هاوڕێیانه له‌سازمانی خه‌بات جودابونه‌وه و ئێستا به ناوی ڕێکخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران کار ده‌که‌ن.
٦- ژن نیوه‌ی کۆمه‌ڵه‌و دایکی نیوه‌که‌ی تریشه، ئه‌م قسه‌م هه‌ر له‌منداڵیه‌وه بیستوه و پێشم دروسته. ده‌بێ پیاو له کۆمه‌ڵی کوردی دا بوار بۆ ئافره‌تان خۆش بکه‌ن که بێنه مه‌یدان و ئه‌و خه‌باته‌ی که ئه‌وان ده‌ستیان تێدا هه‌بوه و ڕه‌نج و قوربانی سه‌ره‌کیان تێیدا داوه، ده‌بێ به‌ڕه‌سمی و بێ خۆدزینه‌وه له‌به‌ر چاو بگیرێ و باوه‌ڕ به‌هێزی فکری و ژیری ئافره‌تان بهێنرێ. به‌داخه‌وه کلتوری کۆمه‌ڵگای ئێمه زۆر له‌مپه‌ری بۆ ژنان دروست کردوه که دڵنیام ئه‌میش به‌هێزو بازوی ئافره‌تان خۆیان له ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م دا ده‌توانرێ سه‌رکه‌وتن و دانی مافی ئافره‌تان له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌توانرێ وه‌ده‌سبێ. ئێمه‌ی کورد پێش ئه‌وه‌ی زه‌ره‌د به بزوتنه‌وه و مافی ئافره‌تان بگه‌یه‌نین زه‌ره‌دمان له خه‌بات و تێکۆشانی خۆمان داوه چونکه ئه‌وان به‌شێک بوون له‌و خه‌باته و دایکی به‌شه‌که‌ی تریش بوون که پیاو به‌شداری تێدا کردوه. کێشه‌ی ئافره‌تان ده‌کرێ بڵێم له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک دا هه‌یه، ده‌توانم بڵێم له‌وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانیش دا، به‌ڵام ئه‌م کێشانه به‌پێ جیاوازی بۆچوون و کۆمه‌ڵگا جیاوازیان هه‌یه. ژنان ده‌بێ به‌رده‌وام بن له‌و خه‌باته و پیاوی ژیر و نوێخوازی کوردیش ده‌بێ هاوکاریان بێ.
ئامانج حه‌مه فه‌ره‌ج
برای به‌ڕێز سڵاو
کاکی برا، هۆکاری چیه که کورد له‌هه‌ڵه مێژووییه‌کانیان ده‌رس وه‌رناگرن. ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن خزمه‌ت کردنه به دۆژمنه‌کانمان. بۆ نموونه یادی ئیمام خۆمه‌ینی گۆڕبه‌گۆر له هۆڵی پێشه‌وا قازی دا
خۆشکه‌لام : سڵاو کاکی برا.
هاوڕێ گه‌لی کورد گه‌لێک قۆناغی جیاواز جیاوازی له‌کارو تێکۆشانی خۆیدا تێپه‌ڕانده‌وه. به‌هه‌موو ئه‌و که‌م و کوڕیانه‌وه کورد توانیویه‌تی بوونی خۆی به‌زمان و مێژوو کلتوری تایبه‌تی خۆیه‌وه بهێڵێته‌وه. بۆ ئاگاداریت ساڵانه چه‌ندان که‌مه نه‌ته‌وه و میلله‌ت له‌دنیادا تێدا ده‌چن به‌هۆی لاوازی و کاری فه‌رهه‌نگی و سیاسیان. ئه‌وی رابورد ڕابورد، به‌ڵام کورد ده‌بێ له‌مه‌و لا زۆر به ژیری و زیره‌کانه‌وه له‌ڕابردووی خۆی سوود وه‌رگرێ و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێ. کورد ده‌بێ به‌ته‌واوی مانا وه‌ک میلله‌تێکی جیاواز له‌و میلله‌تانه‌ی که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه ڕه‌فتار بکا. گه‌لی کورد نابێ هیچ کاتێک له‌و که‌سانه خۆش بێ که کار بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و دوبه‌ره‌کی ده‌که‌ن. یادی ئیمام خومه‌ینیش له هۆڵێ پێشه‌وا قازی له هه‌ولێر ڕاده‌ی که‌م ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌رده‌خات. جیاواز له دۆست و دوژمنی کوردانیش من له هیچ شوێنێک نه‌م بیستوه که له ڕاده‌ی کاری حکومی دا یادی ڕێبه‌رێک، ئه‌ویش کێ ڕێبه‌رێکی ئاوا دوژمنی ئینسانی له ووڵاتێکی تردا بکرێته‌وه. به‌شێک له‌و کاره، ترسه و به‌شه‌که‌ی تریشی که‌م ئه‌زموونی.
میترا فرووهه‌ر
سلاو
تکایه بلی پیوه‌ندی ئیوه به مه‌سه‌له‌ی اسلامه‌وه چیه و هه‌روه‌ها موجاهدینی خه‌لق، پاشان فدرالیسم بۆ ئێران چۆن ده‌بینن؟
خۆشکه‌لام : سڵاو
هاوڕێ په‌یوه‌ندی سازمانی خه‌بات به ئیسلامه‌وه له‌وه‌ڵامه‌کاندا ئاماژه‌م پێداوه ده‌توانی بیخوێنیه‌وه، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ سازمانی موجاهیدنی خه‌ڵقی ئێران دا هه‌یه، که به‌ڕای من کارێکی باش و شیاوه. سازمانی موجاهیدنی خه‌ڵق باوه‌ڕی به هێز و نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی هه‌یه و ئه‌مه‌ش به ئاشکرا له ڕاگه‌یاندن و به‌رنامه‌کانیان دا ده‌رده‌که‌وێ. که‌وابوو ئێمه وه‌کو کورد دۆستایه‌تیمان ده‌بێ پته‌و بکه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌حزابێکی تری غه‌یره کورد که باوه‌ڕی به‌ماف و ئازادیه‌کانی کورد هه‌بێ. کاتی خۆی کورد له به‌ره‌یه‌ک دا له‌گه‌ڵ موجاهیدینی خه‌ڵق دا هاوکار بوون، له‌و کاته‌وه تاکو ئێستا کورد به‌گشتی و ئه‌حزابه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بووه له‌گه‌ڵ موجاهیدن، که به‌ڕای من ده‌بوو کورد له به‌ره‌یه‌ک دا ویست و داخوازیه‌کانی له‌به‌رده‌م موجاهیدین دا مه‌تره‌ح کاته‌وه، ئه‌وکات منیش و ئێوه‌ش نه‌زه‌ری ڕه‌سمی موجاهیدین له‌سه‌ر ئه‌و داخوازیانه‌مان ده‌زانی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه دۆستایه‌تیه‌که‌م پێ دروستره له بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی. هاوڕێیان ئێستای عێراق له‌به‌ر چاو بگرن، زۆر حزب و پارتی عه‌ره‌بی ناسێونالیست هه‌ن له حکومه‌ت دا که له‌گه‌ڵ کورد دا چاره‌ی یه‌کتریان ناوێ به‌ڵام مه‌جبووریشن له‌گه‌ڵ یه‌ک کار بکه‌ن و بسازێن. ده‌بێ له‌م ڕوانگه‌وه و له‌ئێستاوه ئێمه خه‌باتمان درێژه پێبده‌ین تا ئه‌حزابی تری غه‌یره کوردی حاڵی بکه‌ین و تێ‌یان بگه‌یه‌نین که ئێمه ده‌بێ باوه‌ڕمان به‌ماف و ئازادی یه‌کتر هه‌بێ و وه‌ک دوو میلله‌تی جیاواز کاربکه‌ین. فیدڕالیسم باشترین ڕێگه‌چاره‌ی درێژه‌دانی خه‌باتمانه. ئێمه له‌و ڕێگه‌وه بێ کێشه ده‌توانین له‌گه‌ڵ میلله‌تانی تری ده‌وروبه‌رمان دا هاوکار بین و بوونی خۆشمان به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو بسه‌لمێنین. فیدڕاڵی وه‌ک خۆ ڕێکخستن بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵات دا پێویستیه‌کی سه‌رده‌میانه‌و داوایه‌کی ڕه‌وایه که ده‌توانم بڵێم هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی غه‌یره کورد به‌م داوایه‌یی کورد رازی نه‌بن، دۆستایه‌تی و ئاشتی ناخوازن له‌ناوچه‌که‌داو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و میلله‌ته‌که‌یان به‌ره‌و دوڕیانی لاوازی و کێشه ده‌به‌ن.
Shorsh - swed
به ڕێز کاک جه لال ئه م کاته ت باش !!
به ڕێزت وه ک لاوێکی تێگه یشتوو، بڵا وکردنه وه ی هه ستی کوردایه تی، له نا و لا وه کاندا به گرنگ ده زانیت! مه به ستم کوردایه تی نه ک حیزبایه تی! وه ک ده بینین به دا خه وه لا وه کان له به ساڵاچووه کان زیاتر خه ریکی حیزبا یه تین له جیاتی کوردایه تی !؟
خۆشکه‌لام : سڵاو ئه‌م کاته‌ی تۆش باش !
کاک شۆڕش، به‌ڵێ بێگومان هه‌ستی کوردایه‌تی به‌گرنگ ده‌زانم ئه‌ویش به‌و ده‌رجه‌یه‌یی که ئێمه باوه‌ڕمان به ماف و ئازادیه‌کانی کورد هه‌بێ و له‌هه‌مان کاتیش دا ناسیۆنالیستێکی توندڕه‌و نه‌بین و باوه‌ڕمان به ماف و ئازادی نه‌ته‌وه‌کانی تریش هه‌بێ. خه‌ریک بوون به‌حزبایه‌تی زه‌ره‌د به بیری نه‌ته‌وه‌یمان ناگه‌یه‌نێ به‌مه‌رجێ کار‌و تێکۆشانی حزبه‌کانمان بریتی بێ له هه‌ڵسوڕان و کاری میللی. لاوان ده‌بێ بێده‌نگ نه‌بن له‌و زوڵمانه‌ی که له‌کورد ده‌کرێن له‌پێناو کاری حزبی دا.
شةهاب
سڵاوم هەیە بو هەموو کوردیکى بەشەرەف و دلسوز
بەراستى ماس میدیا رەولیکى کرینک لەژیانى ئەو سەردەمەى مروفایەتى دەبینى و ئەمروکە بوتە بەشیکى دانەبراو لەکاروبارى روزانەى خەلکى سەرجەم جیهان و و لەهەرە شتە بە نرخەکانى دەتوانین باس لە ئاکاداربوون و لیک تیکەیشتن و بیکدادنى زۆر بیر و راى جیاواز بکەین. دەتوانم بلیم کوردیش لەو جەند سالەى رابردوو ا توانیویتى جییى خوى بکاتەوە و واریدى ئەو عالەمە بەربلاوە ببی. زانینى بیروبووجون و شیوەى تیفکرینى کەسەکەکان دەورى ئەساسی دەبینى لە سەر قەزاوەت و هەلویست و لیکدانەوەى باقى مروفەکان ئەو مەسەلەش باوە کە دەلین " تا مرد سخن نکفتە باشد عیب و هنرش نهفتە باشد" بەهر حال من بەش بەحالى خوم ئەو لایەنە لە قازانجەکانى ماس میدیام زور لە لا بەسەندە کە دەبیتە ئاسانکەرەوەێک بو ئالوکور کردنى بیر‌ورا.
کاک جەلالى بەریز لەکەل ریز وحورمەتیکى زور داوام لیتە وەلامى ئەو جەند برسیارەم بدەیتەوە و حەز دەکەم بە بی لەبەرجاوکرتنى هیج تیبینیێک ئەوەى لەناخى دلتەوەیە دەرىببرى و بویر بی تا بتوانین هەم جەنابت و هەم سازمانى خەباتیش جاکتر بناسین جون جەنابت لەحالى ئیستا دا لەو ریکخراوە دا خەبات دەکەى.
١ـ لایەنە لاوازییە کان و بە قوەتەکانى خوت لە جى دا دەبینى؟
٢ـ لایەنە لاوازیەکان و بە قوەتەکانى حیزبەکەت لە جى دا دەبینى؟
٣ـ لایەنە لاوازییەکان و بە قوەتەکانىخەباتى ئەو سەردەمەى کورد لە روزهەلاتى کوردستان لە جى دا دەبینى؟
٤ـ ماناى حیزبم بە کورتى بو بکە. ئایا حیزب دروستە پیر‌وز و موقەدەس بکرى٠Ž؟ ئەکەر ئا بوچى و ئەکەر نا بو چى؟
٥ـ بنەما نەتەوەییەکان تەعبیرى زورى لەسەر کراوە، دکتور قاسملو لەکتیبى کورد‌و کوردستان ئابوورى هاوبەش دەخاتە ناو خالەکانى بنچینە نەتەوەییەکان ئایا ئەوە دەتوانى ریشەییکى زانستى یا واقعى هەبی؟ لەیەکیک لە ئەندامانى ریبەرى حیزبەکەى جەنابت بیستوومە کە ئایین یەکیک لەهەرە بنەما بەهیز و ریشەییەکانى نەتەوەیە بەتایبەت نەتەوەى کورد. ئایا ئەوە راستە؟ نەتەوە لەلاى جەنابت بیناسەى چیە و بنەما بیکهینەرەکانى چین؟
٦- ئاسوى گەیشتنى کورد بە گشتى بە دەولەت گەشە یان لیل؟
٧ـ لەگەل ئەو روانگەى بیرمەندى ئالمانى" کانت" کە دەڵى مادام کە باسی ئەخلاق دەکەین دەبی باسی دینیش بکەین و بە شتیکى گریدراویان دەزانى جەندە تەباى؟
٨ـ بو کەسیک کە تا رادەییک بە ئەهدافى سازمانى خەبات ئاشنا بووبێ و هیشتا بە دوا بریار لەسەر بەیوەست بوون بەو ریکخراوە ساغ نەبووبیتەوە؟ لەباراگرافیک دا دەلیى چى؟
ریز و خوشەویستیم بوت هەیە و هیوادارم هەر سەرکەوتوو بی.
شەهاب تالى جارى
خۆشکه‌لام : خاڵه شه‌هاب،ی به‌ڕێز سڵاو. به‌سه‌ر چاو داواکه‌ت قبوڵ ده‌که‌م و به‌قه‌ولی خۆت وته‌نی له قوڵایی دڵمه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ده‌ده‌مه‌وه.
١- بێگومان هه‌موو مرۆڤێک لایه‌نی به‌هێز و لاوازی خۆی هه‌یه. که‌سیش ناتوانێ له‌هه‌موو شتێک دا شاره‌زاو لێهاتوو بێ. ئه‌وه سروشتی مرۆڤه که ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خا. لایه‌نێک که‌لاوزی من ده‌ربخات ئه‌وه‌یه که‌خۆم به‌دۆستی هه‌موو که‌س ده‌زانم و که‌م که‌سیش به دوژمنی خۆم ده‌زانم. لایه‌نێکی که به‌هێزبم تێیدا سووربوونمه له‌سه‌ر ڕه‌وایی و خۆشه‌ویستیم بۆ خزمه‌تکردنی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و گه‌لی کورده به‌تایبه‌تی. کوردێکم که ده‌مهه‌وێ به ئاشکرا و ڕاست و دروست بیر‌و بۆچوونی خۆم ده‌رببڕم و حه‌زم له له‌یه‌ک گه‌یشتن و دیالۆگه له‌گه‌ڵ که‌سی به‌رامبه‌ر. دیاره ده‌بوو ئه‌م پرسیاره له‌دۆست و نزیکه‌کانی من بکرابایه‌و ئه‌وان وه‌ڵامیان دابایته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منیش سود له‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌ربگرم.
٢- لایه‌نی به‌هێزی سازمانی خه‌بات له‌وه‌دا ده‌بینم که به جورئه‌ته‌وه توانای گۆڕانی هه‌یه‌و له‌خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی دا خه‌بات ده‌کاو تێکۆشاوه. لایه‌نی لاوازی سازمانیش له‌باری ئابوری سازماندا به‌دی ده‌کرێ، هه‌روه‌ها به هه‌ڵنه‌سوڕانی هه‌ندێک له ئه‌ندامان. که‌پێم وایه ئه‌و که‌لێنانه‌ش پڕ ده‌بنه‌وه به‌مروری زه‌مان. گۆڕانکاری و نوێ بوونه‌وه ده‌توانن ده‌رمانی ده‌رده‌کانی سازمان بن، هه‌ر وه‌ک چۆن له ئێستا دا بوون و ده‌شبن.
٣- خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌پشت به‌ستن به ڕابردوویه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک پاک و بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وا له‌دژی زۆر و سته‌م و چه‌وسانه‌وه، توانیویه‌تی بوونی خۆی بپارێزێ و به‌رده‌وام بێت. گه‌لێک خاڵ و هۆکار هه‌ن که‌ده‌بنه سه‌به‌ب بۆ لاوازکردنی ڕه‌وت و بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ده‌کرێ ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێکیان بکه‌م.
ا- که‌م ئه‌زموونی و نه‌بوونی که‌سانی ئه‌کادیمی و پسپۆڕ له‌ناو ڕیزه‌کانی شۆڕش دا وه‌ک پێویستیه‌کی سه‌رده‌میانه بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێویسته‌و له‌م بواره‌ش دا به‌داخه‌وه کڵۆڵین، چونکه سه‌رهه‌ڵدانی فکری و ڕۆشه‌نبیری له‌ناو ڕیزه‌کانی شۆڕش و کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری دا زۆر به‌که‌می ده‌بینرێن و ده‌بیسترێن. هه‌وڵی دیپلۆماسیانه بۆ پێشکه‌وتنی کێشه‌ی کوردان له ڕۆژهه‌لات و شه‌پۆلدانی هه‌ستی ڕۆشه‌نبیری و وه‌دواکه‌وتنی کێشه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه له‌ده‌ریای مه‌نگ و ماتی جیهاندا زه‌روری و پێویست بوون، به‌تایبه‌تیش که ئه‌و مه‌جاله هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بارودۆخ بۆ خه‌باتی چه‌کداری نه‌گونجاو‌ه.
ب- جه‌ناح به‌ندی و، فه‌رد په‌ره‌ستن و، مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسی و ، پاراستنی کورسی ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو قیمه‌تێک، به‌شێکی تری لاوازبوونی بزوتنه‌وه‌که‌ن.
ت- یه‌کتر قبووڵکردن و ڕێزدانان بۆ فکرو ئایدلۆژیایی یه‌کتری و ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و فکر و بیری ئازاد له بزو تنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌لات و کۆمه‌ڵگاکه‌دا دا باوی که‌مه. ئه‌وه‌ش که ده‌گوترێ ته‌نها قسه‌یه و هیچی تر، که ئه‌مه‌ش به‌دڵنیایه‌وه ده‌توانم بڵێم هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بۆ دواڕۆژی کوردستان ، یاخود ئێستامان دروست ده‌کات. وه‌لانانی ئامانجه گشتیه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان، له‌پێناوی حزبایه‌تی سه‌به‌بێکی ئه‌و کێشه‌یه‌ن. دروست نه‌بوونی به‌ره‌ی کوردستانی و ئه‌سته‌مبوونی کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا له‌م خاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ کلتوری ناوخۆی بزوتنه‌وه‌کان بگوڕدرێ و گۆڕانی به‌سه‌ر دابێ. به‌شێوه‌یه‌ک عه‌داله‌ت و بیری دیموکراسی و یه‌کسانبوون...هتد باڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا بکێشێ.
٤- حزب، ڕێکخراو ، سازمان، پارتی ، کۆمه‌ڵه ئه‌م وشانه لێکه‌وه نزیکن و خزمن له‌واتای ده‌ربڕینه‌وه. کۆمه‌ڵێک تایبه‌ت مه‌ندی جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کتری به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مانای خۆڕێکخستن و داکۆکی بیرێکی کۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک یان ڕێبازێک ده‌که‌ن. لێکدانه‌وه بۆ حزب و پرنسیپی حزبایه‌تی و ڕێکخستن جیاوازه له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی تر. له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا حزب و حزبایه‌تیکردن له‌سه‌ر ئه‌ساسی په‌ره‌ستن و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی فه‌رده. سنووری حزبایه‌تی و خۆشه‌ویتی بۆ حزبایه‌تی بێ سنوور و دیاری نه‌کراوه، به‌شێوه‌یه‌ک حزب له‌سه‌ره‌وه‌ی یاسایه و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست حزبه‌وه‌یه. ئه‌م شێو‌ه گیانفیداییه بۆ حزب تێنه‌گه‌یشتنه له ڕاستی و دروستی مه‌سه‌له‌کان و بێده‌سه‌ڵاتی و که‌م زانیه. له کلتوری سیاسی ڕێکخراوه‌یی کوردی دا، چاوسوورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌و زۆر و جه‌ناح به‌ندی و ......هتد ده‌یباته‌وه. تێڕوانینی ئاوا بۆ حزب هه‌ڵه‌یه، خۆشه‌ویستی ئاوا بۆ حزب و په‌ره‌ستنی به‌و شێوه‌یه، زه‌ره‌د له‌خودی حزبه‌که‌و بزوتنه‌وه‌که‌ی ده‌دا. ئه‌گه‌ر نا هه‌وڵ دانێکی دروست و خۆشه‌ویتیه‌کی پاک و ڕاست بۆ حزبایه‌تی شتێکی دورسته‌و زۆریش ڕه‌وایه. حزبایه‌تی مافێکی سروشتی ئنسانه‌کانه و وه‌ک پێویستیه‌ک بۆ کۆبوونه‌وه و خۆڕێکخستنی مرۆڤه‌کان پێویسته.
٥- ئابووری ده‌ورێکی سه‌ره‌کی و باڵا ده‌بینی، له‌ژیان و داهاتووی هه‌ر مرۆڤێک دا. وه‌ک کۆمه‌ڵیش ده‌ورو گرنگیه‌که‌ی کارامه‌تر ده‌بێ. به‌درێژایی مێژوو ئێمه له داهات و ژێرخانی خاکی خۆمان بێ به‌ری کراوین. ئه‌م هۆکاره‌ش وای کردوه که کورد وه‌ک گه‌لێکی هه‌ژار بناسرێ و له‌دنیایی بازرگانی و پێشکه‌وتنی ئابووری بێبه‌ری بکرێ. هه‌ده‌فی دوژمنانیش هه‌ر ئه‌وه بووه که کورد نه‌توانێ ده‌ستی به‌سه‌ر ئابووری کوردستان دا بگرێ. نموونه بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش زۆرن، هه‌ر له به‌عه‌ره‌بکردن و فارسکردن و تورک کردنی ئه‌و شاره کوردیانه و ڕاگواستنی خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ بیابان و شوێنه‌کانی تر هه‌تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی که دنیایی ده‌ره‌وه گۆش بده‌ن به‌وه‌ی که کورده‌کان که‌مینه‌ن و، ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌وان لێی ده‌ژین ته‌نها شاخ و چیایه و هیچی تر. ئابووری گرنگه‌و شاڕه‌گی، گه‌شه‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ی بواره‌کانی تری وه‌ک، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی...هتد،ه.
بۆ باقی وه‌ڵامی پرسیاری پێنجه‌مت له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی تری به‌ڕێزان بگه‌ڕێ، باسکراون.
٦- کورد به‌وه ناسراوه که داوای سه‌ربه‌خۆیی و مافه‌کانی ده‌کات له ناوچه‌که‌دا، ئه‌مه بۆخۆی به‌شێکه له مه‌سه‌له‌که. هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌موو دنیا ده‌زانێ که فه‌له‌ستینیه‌کان داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆیان ده‌که‌ن. ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و ئه‌و ووڵاتانه‌ی که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه به‌تایبه‌تی، کڵۆڵن له‌سه‌ر فکری ئازادی و دیموکراسی و مافی تاک و نه‌ته‌وه‌کان، که هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆته هۆکارێک بۆ وه‌دواخستن و ئه‌سته‌مبوونی داوا و مافه ڕه‌واکانی کورد. دنیا و ده‌وڵه‌تانی تریش باش ده‌زانن که‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی مه‌سه‌له‌یه‌که ده‌بێ جێبه‌جێ بکرێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئاسۆیی کورد به‌سه‌ر به‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌روا له سه‌رکه‌وتن دایه‌و گه‌شه ده‌ستێنێ، له‌هه‌مان کاتیش دا ئه‌م داوایه ترس و خۆفێکی بێ وێنه‌ی له‌دڵی دوژمنانی داگیر که‌ر ناوه، هه‌ر بۆیه ئه‌وان هه‌موو شتێک ده‌که‌ن بۆ تێک‌شکاندن و زڕاندن و شێواندنی ئه‌م داوایه‌یی که کورد باسی ده‌کا. بۆیه ده‌بێ کورد، به سیاسه‌تی دیپلۆماسی و به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و زانستیانه به‌رپه‌رچی پلانه‌کانی دوژمن بداته‌وه و هه‌وڵ بدات له‌گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕه سیاسی و ئابووریه‌کانی ناوچه سوود وه‌رگرێ.
٧- به کورتی باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م کردوه له وه‌ڵامی تری هاوڕێیان دا.
٨- بۆ ئه‌وکه‌سه ده‌ڵێم سازمانی خه‌باتی کوردستان، وه‌ک ڕێکخراوێکی خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر و وه‌ک ڕێکخراوێکی خاوه‌ن خه‌بات و مێژوویه‌کی پڕ له فیداکاری و که‌م وێنه توانیویه‌تی زیاتر له ٣٠ ساڵ درێژ به‌و ڕێبازه بدات. سازمانی خه‌بات شانبه‌شانی حزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه، وه‌ک ڕێکخراوێکی شه‌فاف و نزیک له‌خه‌ڵک حسابی بۆکراوه و هه‌رگیز خۆی به‌دور نه‌خستوه له فکری نه‌ته‌وه‌یی و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان. دوای کۆنگره‌ی ٣ی سازمان، کۆنگره‌ی سه‌رکه‌وتن و گۆڕانکاری، توانرا گۆڕان له‌سه‌ر زۆر خاڵی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی سازمان بکرێ. نووێبوونه‌وه و گۆڕانکاری به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵێک، فکرێکن. بۆیه ئه‌گه‌ر تۆش ده‌ته‌وێ له‌م بواره‌دا مێژوویه‌ک تۆمار بکه‌ی و خزمه‌تێک به کورد و سیاسه‌تی سازمانی خه‌بات بکه‌ی، ئه‌وا ده‌رگاکان ئاواڵه‌ن و پێشوازیت لێده‌کرێ.
په ریزاد خۆشکه لام
سڵاو له بۆ ڕۆژهه ڵات وه سڵاو له خوێنه ران و نوسه رانی به ڕێزی بۆ ڕۆژهه ڵات وه له کاک جه لا لی خۆشه ویست من هیچ پر سیا رێکم نیه له کاک جه لال به حوکمی ئه وه ی که کاک جه لال برامه هه ر پرسیا رێکم هه بێت ڕاسته وخۆ له خۆی ده که م وه شا نازی ده که م که خوشکی کاک جه لال م ڕێزم هه یه بۆ کا ره کانی و هیوای سه ر که وتنی بۆ به ئاوات ده خوازم به س من ویستم چه ند بیر‌و بۆ چونێکی خۆم بده م له سه ر کا ره کانی کاک جه لال من پێم وایه که کاک جه لال له چوارچێوه ی که سێکی سه ر به خۆدا کار‌و تێکۆشانی بکردا یه زیا تر ده یتوانی سه ر که وت‌و بێت تا ئه وه ی که له چوار چێوه ی حیزبایه تی دا دیا ره من با وه رم به حز بایه تیش هه یه ده زانم ئه گه ر هه ر کا رو ئا مانجێک به کۆ مه ڵ له چوار چێوه ی ڕێکخراوێک دا بیکه یت ئاسان تر و به رهه می چاکتر و کا ریگه ر تر ده بێت به ڵام من پێم وایه ئێستا خه باتی گه لی کورد له ڕۆژهه ڵات زیا تر پێ‌و یستی به که سا ییه تی سه ر به خۆ و کاریگه ر هه یه تۆ ده ت توانی رێچکه شکێن بیت بۆ زۆر له لا وانی کورد که به داخه وه ئێستا زۆر له لاوان خۆیان به شه ڕه ده نوکی حیزبه کانه وه و بیری حیزبا یه تی ته سک خه ریک کردوه هه تا به کوردا یه تی کرد نه وه من هیودارم ئه گه رچی له ناو حزبێک دا ده ت هه وێت کا رو چالاکی خۆت بکه یت بڵام هه میشه بوێر‌و ئازا بیت له ڕاو بۆ چونه کانی خۆت وه نه هێڵی بیری حزبایه تی ته سک له مێشکت دا بچه سپێت وه تا کاتێک له نێو ئه و حیزبه خه بات بکه یت که بزانی بۆ کورد تێ ده کۆشێ و وه هیچ ئا مانجێکی تری نیه بێ جگه له خزمه ت به کۆمه ڵگای کوردی وه به بڕوای من هه رچه نده ئه رکێکی گرا نه، ئێستا ش ده توا نی ڕۆلێکی پۆسه تیڤانه ت هه بێت له سه ر ڕۆشه ن کردنی بیری لاوان که چۆن له چوار چێوه ی حیزبه کان دا ڕۆڵی خۆ یان به با شی ببینن نه ک هه رچی له سه رو خۆ‌یا نه وه پێیان سپاردن به بێ فکر کردنه وه جێ به جێی بکه ن وه هیودارم له بواری ئا فره تا نیش نوسینت هه بێت هه ر چه نده من له تێڕوا نینی تۆ له باره ی ئا فره تانی کوردستان ده زانم که تۆ ڕێزێکی زۆرت دانا وه بۆ خه باتی ئا فره تان له کۆتی دا هیوای سه ر که وتنت بۆ ده خوازم له هه م‌و کا ره کانت دا وه به رده وام بیت له شێعر نوسین دا.
ج- خۆشکه‌لام : وێڕای خۆشه‌ویستی و سڵاو بۆ خۆشکی خۆشه‌ویستم په‌ریزاد خۆشکه‌لام.
خوشکی خۆشه‌ویست، ئه‌وه‌ی جه‌نابت باسی ده‌که‌یت ڕا ی تایبه‌تی خۆته. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌تا گه‌نج و ڕۆشه‌نبیر ده‌ستی ڕاسته‌و خۆی نه‌بێ له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد دا ئه‌م بزوتنه‌وه‌سه‌ر ناکه‌وێ. ئه‌وکات وه‌کو جه‌نابت باسی ده‌که‌ی ده‌کرێ بوار بۆ که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆش خۆش بکرێ که ئازادانه و دیموکراسیانه فکرو باس و تێبینیه‌کانی خۆی بهێنێته گۆڕێ. منافه‌سه و ڕقابه‌ری له هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌کدا هه‌یه، کارێکی باشه که لاوه‌کان له‌سه سیاسه‌ت دا ئه‌م ڕقابه‌ریه به‌کاربێنن به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌وتنی فکر و سیاسه‌تی خۆیان و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا. به‌ڵام دژی ئه‌وه‌م که ئه‌م ڕقابه‌ری و منافه‌سانه بگه‌نه ڕاده‌ی بێڕێزی و له‌خۆبایی بوون....هتد. ڕاسته مرۆڤ که له‌حزبێک یان ڕێکخراوێک دا کار ده‌کات سنوورێکی دیاری کراوی هه‌یه، که‌به‌شێوه‌یه‌ک پابه‌ند بێ به‌دیسپلین و پرنسیپی ئه‌و حزبه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه نابنه هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ ناتوانێ ئازادبێ و بۆچوونی خۆی بڵێ.
سه‌رده‌شت
بەریز کاک جەلال سلاۆ ماندوو نەبیت من چەند پرسیارم هەیا هیوادارم بی جواب نەبن.
1ـ بۆچی خەلک ترسیان لە سازمانی خابات هە یە؟
2ـ سازمانی خەبات تا چەند دەتوانی گۆرانکاری لە بنەماو کارە سابتەکانی خۆی دا بکات؟
3ـ هۆکاری سەر نە کەوتنی بەرەی کوردستانی لە ناو هیزبەکانی رۆژ هەلات دا چۆن دەبینیت ؟
4ـ برام ئه‌مانه چۆن پێناس ده‌که‌یت و له سه‌ریان چی ده‌ڵێیت؟
الف (خابات)
ب(کورد)
ج(مارکس)
5ـ _دؤستا٠یه تى سازمانى خه بات و سازمانى موجاه٠ید٠ین له سه ر ج ئه ساس٠یکه و جه ند خاله تکا٠یه بؤمان روون بکه وه؟
ده‌ستخۆشی له ستافی به‌ڕێزی بۆرۆژهه‌ڵات،
سپاس بۆ ئوەش کاک جەلال هەر بژی سەرکەوتوبیت
ج- خۆشکه‌لام : به‌ڕێز سڵاو.
١- مه‌به‌ستی پرسیاره‌که‌ت ڕوون نیه، سازمانی خه‌بات وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕزگاری خوازی له‌پێناو ئه‌هداف و ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد و ماف و ئازادیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا تێده‌کۆشێ. پروپاگه‌نده‌ی سیاسی زۆر دژ به سازمانی خه‌بات کراون هه‌م له‌ئێستا و هه‌میش له‌داهاتوودا، ئه‌وه‌ی که‌تۆ باسی ده‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌و چوارچێوه‌وه.
٢- سازمانی خه‌بات باوه‌ڕی به‌نوێبوونه‌وه و گۆڕانکاری هه‌یه و پێشی وایه کار‌و خه‌بات و جووڵانی ئینسانه‌کان و پێداویستیه‌کانیان له سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تر ده‌گۆڕێ. له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکاریانه‌دا ده‌بێ به‌رنامه‌و شێوازی خه‌باتیش بگۆڕدرێ.
٣- ئه‌م پرسیاره‌م پێشتر لێکراوه، وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه له‌سه‌ره‌وه.
٤- پێناسه و شیکردنه‌وه‌ی زۆرم داوه له‌سه‌ر، (خه‌بات) له‌سه‌ره‌وه. له‌سه‌ر (کورد)یش ده‌ڵێم، که‌کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و ڕێژه‌ی دانیشتوانی ده‌گاته نزیکه‌ی ٤٢ ملیۆن که‌س و ڕووبه‌ری خاکه‌که‌شی، کوردستان هێنده‌ی ڕووبه‌ری خاکی فه‌ڕه‌نسا گه‌وره‌یه. کورد گه‌لێکه که خه‌بات ده‌کات بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی و به‌درێژایی مێژوو زوڵم و فێڵی لێکراوه. کورد ئه‌و گه‌له‌یه که زۆرترین سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی کێشاوه، زۆرترین ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی له‌سه‌ر بووه، گه‌وره‌ترین و پڕجنایه‌دترین تاوانی له‌گه‌ڵ کراوه، سیاسه‌تی له‌ناوچوون فه‌وتاندنی بوونی چه‌ندان ساڵه به‌رده‌وامه له‌ناو دوژمنان‌دا. به‌ڵام خۆڕاگرانه ئه‌م گه‌له زمان و مێژوو، ڕه‌گه‌ز و کلتوورو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تری خۆی پاراستوه. بۆیه ئه‌م گه‌له وه‌ک میلله‌تێکی ڕه‌سمی له‌دنیادا ده‌ناسرێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نیه‌و خاکه‌که‌شی داگیر کراوه. ’
کارل مارکس (١٨٨٣- ١٨١٨) خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیایه‌و، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاری جوو دا له‌دایک بووه. ئه‌و زۆربه‌ی ژیان و ته‌مه‌نی له له‌نده‌ن و پاریس به‌سه‌ر بردوه. نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسێکی چالاک و سوسیۆلۆگێکی به‌تواناو، که‌سێکی شاره‌زاو لێهاتوی بواری ئابووری جیهانی و، مێژووی جیهانی بوو. ئه‌و به‌یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی سوسیۆلۆگی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و تیۆری و پلانه‌کانی به‌ناوی خۆیه‌وه ناونران، (مارکسیسم). مارکس به که‌سێکی نزیک له چینی کرێکاران ناسرا په‌پێی ئه‌وه‌ی که داوای ماف و ئازادیه‌کانی چینی هه‌ژاری ده‌کرد. یه‌کێک له‌هه‌ره خاڵه گرنگه‌کانی مارکسیسم، ئه‌وه بوو که کۆمه‌ڵگا ده‌بێ یه‌کسان بێ هه‌م له‌باری ئابووری و هه‌میش له‌باری سیاسیه‌وه، فه‌رده‌کان ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسانی ئیکۆنۆمیان هه‌بێ و له‌سیاسه‌تیش دا به هه‌مان شێو‌ه یه‌ک هه‌قیان هه‌بێ. ئه‌و باوه‌ڕی وابوو که کۆمه‌ڵگا مرۆڤه‌کان لێک جیاده‌کاته‌وه له چه‌ند کلاس و چینی لێک جیاواز دا وه‌ک فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ند، کلاس و بێ کلاس، به‌م شێو‌ه ده‌بێ کۆمه‌ڵگا هه‌وڵبدا ئه‌م دیوارانه بڕوخێنێ و نه‌هێڵێ جیاوازی بازرگانی و ئابووری و سیاسی...هتد له‌به‌ینی فه‌رده‌کان دا هه‌بێ. ئه‌مه به‌کورتی له‌سه‌ر ژیان و کاری مارکس. من پێم وایه که سه‌رده‌می مارکسیسم ، به‌و شێو‌ه تۆخه‌ی که جاران سه‌رده‌می بوو ئێستا نه‌ی‌ماوه. وه‌کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وابه‌سته کردوه به‌خۆیه‌وه. سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داریش تێکه‌ڵ به بیری دیموکراتخوازی و یه‌کسانی زیاتر توانی به‌سه‌ر بیر‌و ئایدلۆژیاکانی دیکه‌دا سه‌ربکه‌وێ.
خسره‌و
سلاو دەنێرم بۆ بەرێوەبەرانى سایتى بۆرۆژهەڵات
هەروەها رێزیشم هەیە بۆ کاک جەلالى خۆشکەلام
1ـ کاک جەلال بە برواى جەنابت بۆ ئەوەى کە ئەو لاوە کوردانەى لەدەرەوەى وەڵاتن تووشی نامۆ بوون لەخۆ و وون بوونى شوناسی نەتەوەییان نەبن، چى بکەن باشە؟
2ـ ئایا بە برواى جەنابت ووتارى زاڵ بەسەر جیهان لە داهاتوو دا بەلەبەر چاو گرتنى رەوتى بەجیهانییبوون و سەنعەتى بوون کامە یەک لەوانە دەبی یان مەزندە دەکەى کامەیان زیاتر مۆرى خۆى بچەسپێنێ؟ سوسیالیزم، لیبرالیسم،دیموکرات، ئیسلامیزم بەهەموو لق و پۆپەکانیەوە
3ـ بەبرواى جەنابت سازمانى خەبات بەو ووتارە میانەرەوەى هەلیگرتووە تا چەند دەتوانێ لەکانالیزە کردنى جەماوەرى موسلمان لەرۆژهەڵاتى کوردستان و راوەستان لەبەرانبەر رەوتە سەلەفییەکانى کوردستان سەرکەوتوو بێ؟
4ـ روانگەى سازمانى خەبات لەسەر لاوان چییە و چى پێیە بۆ لاوان؟
5ـ بە برواى تۆ ئێستا کورد لەرۆژهەلاتى کوردستان چ نەوعە خەباتێک پەرە پێ بدا سەرکەوتووتر دەبێ؟ چەکدارى یان سیاسی ومەدەنى و رێکخستن لەناوخۆ
هەردەم هێوام سەرکەوتنتە بژیت
ج- خۆشکه‌لام : کاک خسره‌و سڵاو!
١- هه‌وڵ بده‌ن له‌ده‌وری ئۆرگان و کۆمه‌ڵه کلتوریه‌کانی ووڵاتی خۆیان کۆببنه‌وه. چونکه به‌م شێوه‌یه ده‌توانن که‌م تا کورتێ به کلتور و هه‌ستان و دانیشتنی ووڵاتی خۆمان ئاشنابن. هه‌وڵ بده‌ن کوردی بخوێنن بۆ ئه‌وه‌ی زمانی دایکیان له‌بیر نه‌که‌ن. به‌م شێوه‌یه ده‌توانن شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان به‌هێز که‌ن و، جوامێرانه‌و شاره‌زایانه بۆ ئامانج و داخوازیه‌کانی کورد خه‌بات بکه‌ن.
٢- سه‌رده‌می به‌سه‌نعه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگا زۆر کۆن بووه، ئه‌وه له‌وه گه‌ڕێ له‌وڵاتی ئێمه‌دا سه‌رده‌مێکی تازه‌یه. گلوبالیسم، به‌شێوه‌یه‌کی کراوه له ئوروپادا کاری پێده‌کرێ و تا ڕاده‌یه‌کی ده‌توانم بڵێم زۆر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چه‌ند هۆکارێکی نێگه‌تیڤیش له‌دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێ، له‌وانه وون بوون و له‌ناوچوونی به‌شێک له ئاسه‌وار و نیشانه‌کانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.....هتد. له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می سه‌نعه‌ت و گلوبالیزمی دا هه‌ریه‌ک له‌و سیستومانه ده‌توانن بگونجێن به‌مه‌رجێ نوێبوونه و تێکه‌ڵاوبوون باڵ به‌سه‌ر بارودۆخه‌که‌دا بکێشێ. به‌نه‌زه‌ری من لێک نزیکبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و به‌هاوکاری کارکرد به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه ده‌توانێ باشترین و گونجاوترین شێواز‌و سیستوم بێ که به‌قه‌ولی کاک خسره‌و وته‌نی ده‌توانێ مۆری خۆی بپێکێ.
٣- سازمانی خه‌بات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان به‌م ڕێبازه هه‌یه باوه‌ڕیان به گه‌شه‌کردنی بیری میانڕه‌وی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا هه‌یه‌و، دژی توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی و ئایدلۆژی فکری تێده‌کۆشن. ئه‌م شێوازه‌ش سه‌رکه‌وتووترین بواره له‌گه‌شه‌کردنی سیاسی و پێکه‌وه کارکردن.
٤- سازمانی خه‌بات باوه‌ڕی به‌چینی نوێ و تازه لاوان هه‌یه و پێی وایه که‌لاون ده‌بێ جێگه‌و پێگه‌یان له پێشکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵگادا دیاربێ.
٥- ئیشاره‌م به‌م پرسیاره‌ت داوه له‌وه‌ڵامی ئه‌و هاوێیانه‌ی تردا، به‌نه‌زه‌ر من خه‌باتی چه‌کداری ده‌توانرێ بۆ پارێزگاری کردنی باقی تری ده‌سکه‌وتوو شێوازه‌کانی تر به‌کار بێ به‌وپێیه‌ی که کورد له‌حاڵی حازردا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و تواندنه‌وه‌ی شۆڕش و داواکانی له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه ده‌درێ.