شه‌پۆلێکى نوێى بێکارى
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى ئیعتیماد، ووریایی وه‌زیرى بازرگانى رژیمى سه‌باره‌ت به کێشه‌ى بێکارى و که‌م کردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م هێنانى له وه‌لات، بلاو کرده‌وه.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، وه‌زیرى بازرگانى رژیم له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌کانى کۆمه‌ڵى رێکخراوه‌کانى گه‌شه‌پێدانى تیجاره‌ت \"ئێکۆ\" پێش بینى کرد کێشه‌ى ئابوورى جیهانى به گورجى وه‌به‌رهێنان که‌م ده‌کاته‌وه و بێکارى به‌ره‌و سه‌ر بردوه.
رۆژنامه‌ى ئیعتیماد له‌گه‌ڵ ره‌خنه له قسه‌کانى وزیرى بازه‌رگانى رژیم سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی نوێى بێکارى، نووسى: وه‌زیرى بازرگانى ماوه‌یێک له‌وه پێش به به‌ڵگه‌وه به‌ڵێنى که‌م بوونه‌وه‌ى نرخى شت و مه‌ک له‌جیهان و شه‌پۆلێکى نوێى هاوه‌رده‌ى دابوو، وادیاره تازه به راستى کێشه‌ى ئابوورى جیهانى زانیوه و له دواى شه‌پۆلى هه‌رزانى هه‌واڵى شه‌پۆلى که‌م بوونى وه‌به‌رهێنان و بێکارى ده‌دا.