زیاد بوونى به کار هێنانى مه‌وادى موخه‌دیر له زانکۆکان
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى جمهورى ئیسلامى ووریایی یه‌کێک له فه‌رمانده‌ره‌کانى هێزى به ناو ئینتزامى رژیم سه‌باره‌ت به زیاد بوونى به‌کار هێنانى مه‌وادى موخه‌دیر له ناو زانکۆ و خوێندکارانى بلاو کردۆته‌وه
و له زمان ئه‌و که‌سه‌وه نووسیویه‌تى: به‌کارهێنانى مه‌وادى موخه‌دیرى سه‌نعه‌تى و هۆشبه‌ر له زانکۆکان زیادى کردوه و پێویست به ووریا کردنه‌وه ده‌کا.
به پێى ر٠اپۆرتى ئه‌و رۆژنامه پاسدار مه‌جیدى تاهیرزاده گووتوویه‌تى: به‌داخه‌وه ئاماره‌کانى پۆلیس ئه‌وه نیشان ده‌دا که به‌کار هێنانى مه‌وادى موخه‌دیرى هۆشبه‌ر به تایبه‌ت له ناو ژنانى لاودا په‌ره‌ى سه‌ندوه.
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى جمهورى ئیسلامى له زمان ئه‌و به‌رپرسه‌ى هێزى به‌ناو ئینتزامى نووسیویه‌تى: به پێى لێکۆڵینه‌وه‌کان له کاتى ئیمتحاناتیش دا به‌کار هێنانى حه‌شیش له نێو ئه‌و خوێندکارانه‌ى له جێ خه‌وه‌کاندا ده‌مێننه‌وه، په‌ره ده‌ستێنێ.
ئه‌و فه‌رمانده‌ى هێزى ئینتزامى رژیم هۆى زیاد بوونى به‌کار هێنانى مه‌وادى موخه‌دیرى سه‌نعه‌تى و هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه که له نێو خوێندکاراندا پروپاگه‌نده‌ى ئه‌وه ده‌کرێ که ئه‌و مه‌واده ئیعتیاد هێنه‌ر نیه.