ره‌خنه‌ى ناتۆ له گه‌نده‌ڵى و بێ توانایی ده‌وڵه‌تى ئه‌فغانستان
یاب دهوپ شفر سکرتێرى په‌یمانى ناتۆ ده‌ڵێ: گه‌نده‌ڵى و بێ توانایی ده‌وڵه‌تى ئه‌فغانستان به قه‌د بوونى تاقمه چه‌کداره‌کان، کاردانه‌وه‌ى هه‌یه له سه‌ر تێکدانى ئه‌و وه‌لاته.
سکرتێرى په‌یمانى ناتۆ له بابه‌تێکدا له رۆژنامه‌یی ئه‌مریکایی واشینگتۆن پۆست، نووسیویه‌تى: که کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ى بیهه‌وێ ئهوڵهتى ئه‌فغانستان بتوانێ به‌رێوه‌به‌رى وه‌لات بکا، چ له بارى گیانى و چ له بارى داراییه‌وه خزمه‌تى به‌و وه‌لاته کردوه. ناوبراو ده‌نووسێ که به‌رپرسانى ئه‌فغانستان ده‌بێ هه‌ڵبژاردنى سیاسى زه‌حمه‌ت بکه‌ن و زیادى کردوه که ئه‌فغانه‌کان ده‌وڵه‌تێکیان ده‌وێ که شایانى وه‌فادارى و که‌ڵکى بۆیان هه‌بێ.
یاب دهوپ شفر بیر ده‌هێنێته‌وه که له کاتێکدا که باکوور و رۆژئاواى ئه‌فغانستان ئارامه، باشوور و رۆژهه‌لاتى ئه‌و وه‌لاته بهرێژهیێکى زۆر توندوتیژى، مه‌وادى موخه‌دیر و بێ توانایی ده‌وڵه‌تى تێدایه. ناوبراو ده‌ڵێ: کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى خۆیه‌تى بپرسێ تا چه‌ندى دیکه ژن و پیاو ده‌بێ بکوژرێ تا ئه‌و شهر٠ه له ئه‌فغانستان کۆتایی پێ بێ.