کێشه‌ی ته‌نگه‌ی هورمز و خه‌لیجی فارس به کوێ ده‌گات!؟
که‌ریم فه‌یزیان - سوئێد
هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانین که ئه‌م ناوچه‌یه شوێنێکی گرینگ و ستراتیژیه بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان، به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری خۆی. شاڕه‌گی حه‌یاتی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه و رێگای هاتووچۆی پاپۆڕه بارهه‌ڵگره‌کانی ده‌وڵه‌تانه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو و که‌ل وپه‌لی تروهێنانی که‌ل و په‌ل وپێداویستی بۆوڵاتانی ناوچه‌که. له‌راستی دا ئه‌م رێگایه شوێنی گه‌وره‌و کاریگه‌ر له سه‌ر ئابووری
جیهان داده‌نێ وئاڵۆز بوونی ده‌بێته هۆی فه‌له‌ج کردنی باری ئابووری ده‌وڵه‌تان و، هه‌روه‌ها هۆی گرانبوون و هه‌ڵاوسانی هه‌موو پێداویسته‌کانی مرۆڤ له جیهاندا ، به‌تایبه‌ت وڵاتانی جیهانی سێهه‌م. هه‌ر ئێستا به‌هۆی کێشه‌و ململانه‌ی نێوان ئه‌مریکاو ئێرانه‌وه نرخی که‌ل وپه‌ل و پێداویستیه‌کان به‌راده‌ێکی به‌رچاو له هه‌موو جیهاندا به‌رزبۆه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لاێک بتوانێ که‌ڵی باش و پێویست له‌م شوێنه گرینگه وه‌رگرێ ، ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ ناچه‌که پاریزراو و بێ کێشه‌بێ و له هه‌مان کایتش دا شه‌ڕ و کێسه‌ی لێ دووربخرێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی دیکتاتۆری و ملهوڕی وسه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاوانخواز و ئاژاوه‌گێران به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که‌داو رێزنه‌گرتنیان له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ژێر پێ خستنی مافی مرۆڤ و ده‌ست تێوه‌ردانیان له کاروباری وڵاتانی دراوسێ و سه‌رکوت و قه‌تلی عامی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خویان ،بوونه‌ته هۆی سه‌ره‌کی هه‌ڕه‌شه‌و جێگای مه‌ترسی بۆ وڵاتانی جیهان وبوونه‌ته پاڵپشت وگه‌ڵاله‌رێژ وسه‌رچاوه‌ی دابینکردنی پێداویستیه‌کان بۆ تیرۆریست و ئاژاوه‌گێران له زۆربه‌ی وڵاتاندا. له نێو ئه‌م وڵاته دیکتاتۆرانه‌دا، کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌ێکی زه‌قتر و به‌رچاو چالاکه‌و به ئاشکرا پشتیوانی له ترۆریزم ده‌کاو دژی خه‌ڵکی ولاته‌که‌ی خۆی و ده‌ست تێوه‌ردان وکێشه سازکردن له‌ولاتانی ده‌وروبه‌رو دورو نزیک گه‌وره‌ترین پیلان ده‌گێڕێ . به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و درێژه‌دان ورانه‌گرتنی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و مل که‌چ نه‌کردن بۆ بڕیار‌و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، بۆته کێشه‌ێکی سه‌ره‌کی و پڕ مه‌ترسی بۆ هه‌موو ناوچه‌که. بیگومان له وه‌ها هه‌ل و مه‌رج وبوونی کیشه‌ێکی وادا، شوێنێکی وه‌ک خه‌لیجی فاس و ته‌نگه‌ی هورمز ، ئاسایش و ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێ. هه‌ر بۆیه هیوای چاره‌سه‌رکردن و هێور بوونه‌وه‌ی قه‌یرانێکی واگه‌وره‌و به‌رچاو ، تازه له‌سنووری چاره‌سه‌ری به دیالۆگ ووتووێژ ده‌رچوه‌رو له‌م باره‌وه هیچ تروسکه‌ێکی هیوا به‌دی ناکرێ. بێگومان که‌س نییه‌به هاتنی سوپای بێگانه بۆ سه‌ر ئاو‌و خاک و نیشتمانی دڵخوش بێ وشه‌ڕو کێشه‌و ماڵوێرانی و لیقه‌ومان ده‌ربه‌ده‌ری و برسیه‌تی و کوشت وبڕی پێ خۆش بێ . به‌ڵام له‌سایه‌ی گێره‌شێوێنی و سه‌ره‌ڕۆیی و دڕنده‌یی وبێ ده‌ربه‌ستی و که‌لله ره‌قی ،ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌کیه‌کانی ناچه‌که که، به‌رچاوترین و سه‌رچاوه‌و ماکه‌ی ئاژاوه و سه‌ره‌ڕۆییه‌کان ، رژیمی کۆنه‌په‌رست وشه‌ڕخوازی ئێران به‌رێبه‌رایه‌تی ئاخونده مێشک وشک و خورافات په‌رسته‌کان و له‌سه‌روی ئه‌وانه‌وه ، پاسدار ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی شه‌ڕ خواز و ئاژاوه‌گێڕ، هه‌ڵایسانی شه‌ڕێکی مه‌ترسیداری نه‌خوازراوی پڕزیان بۆ ناوچه‌و دانیشتاونی ، به‌دوور نازاندرێ وده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین که بێگانه‌ی دووجار بێگانه بێت ورێ و شوێنمان بۆدانێ .!
ئه‌وه‌ی که روون وئاشکرایه ئه‌وه‌یه که وڵاتانی رۆژئاوا و هاوپه‌یمانانیان له دێرزه‌مانه‌وه خه‌و بۆ هاتنیان به‌م ناوچه گرینگری جیهانه‌وه ده‌بینن و بۆ وه‌دیهاتنی خه‌ونه‌کانیان و جێ به‌جێکردنی به‌رنامه و گه‌ڵاله‌کانیان له پێناو دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری و سیاسیه‌کانیان ، که‌ڵک له‌م سه‌ره‌ڕۆیی و دڕنده‌یی و بێده‌ربه‌ستی و ماف پێشێلکاریانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وه‌رده‌گرن. ده‌وله‌تی ئێران که یه‌کێکه له ده‌سلاته هه‌ره‌دیکتاتۆره‌کانی مێژوی مرۆڤایه‌تییه چ له ناوچه‌که‌داو چ له جیهاندا ، ئه‌ورۆ به‌هۆی ژێر پێنانی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ و خنکاندنی هه‌رده‌نگێکی ئاشتی و ئازادیخوازی و گه‌رم داهێنانی بازڕری کوشت وبڕو ئیعدام و زیندان و شکه‌نجه،بڕستی له‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ولات بڕیوه و کۆمه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتوی ژێرده‌سه‌لاتی خۆی به جۆرێک له ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی خۆی بێزارکردوه که خه‌ڵک ناچارن دڵ به بێگانه‌و هێزی ده‌ره‌کی خۆش که‌ن بۆ رزگاریان له ده‌ست ئه‌م رژیمه دڕنده‌و خوێنڕێژه . ئه‌م رژیمه‌و کاربه‌ده‌سته‌کانی بوونه تاژیه گڕوێی ماڵی کوێخارینگۆی و تاکیشه‌گیای هه‌موو ئاوایی به خۆیانه‌وه نه‌سووتێنن هه‌داناده‌ن و ناسره‌ون.!!
خوێنه‌ری به‌ریزم! پێم باشه لیره‌داهه‌ڵوێسته‌ێک له‌سه‌ر باس و خواسی گرینگی خه‌لیجی فارس له میژوی گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌مان، که‌لی کورد دا بکه‌م و وه‌بیر نه‌وه‌ی نوێ بهێنمه‌وه ، که ئه‌م ناوچه گرینگه که له‌حاڵی حازردا هه‌موو دونیا چاوی تێوه‌بڕیوه و شاره‌گی حه‌یاته ، رۆژێک خه‌لیجی فارس و رۆژێکێش شه‌تتول عه‌ڕه‌به و ئیستاشی له‌سه‌ربێت، شه‌ڕو کێشه‌ی له‌سه‌ره‌و ساغ نه‌بۆته‌وه کامیانه و دوارۆژی نادیاره. ئه‌م شوێنه گرینگ و ستراتیژیه‌ی جیهان ، له دوتوێی په‌یمانێک دا له‌نێوان دوو دژمنی سه‌رکی کورد‌و کوردستانه‌وه (ئێران و عیراق) که له ئه‌لجه‌زیره به‌میوانداری و چاوه‌دێری ئه‌و گه‌وره‌ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانانه‌ی که ئێستاجاڕی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لێده‌ده‌ن ، مۆرکرا و سات وسه‌ودای پێوه‌کراو شۆڕشێکی مه‌زنی کوردی وه‌ک شۆڕشی بارزانی نه‌مری کرایه قوربانی . ئه‌وده‌م ئه‌م سات و سه‌ودایه له نێوان دوو سه‌رۆکی خوێن‌ڕێژ و دژی مرۆڤایه‌تی و دارده‌ست و گوێ له‌مستی گه‌وره‌ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ( حه‌مه‌ره‌زاشا و سه‌ددام حسینی گۆڕبه‌گۆڕ) له‌دژی گه‌له‌که‌مان به‌ڕێوه‌چوو که بووه هۆی دواکه‌وتنی به ده‌یان ساڵه‌ی شۆڕشی ره‌وای کورد بۆوه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ره‌واکانی و گه‌له‌که‌مان توشی گه‌لێک کاره‌ساتی سامناک بوو له سۆنگه‌ی ئه‌و سات و سه‌ودایه‌وه. به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه گه‌له‌که‌مان به هۆی باوه‌ڕ به‌خۆبوون وره‌وایی شۆڕشه‌کانیه‌وه ئیستا خاوه‌نی به‌شێکی ئازاد و ده‌سه‌ڵات و پارلمانه و له گه‌ڵ سه‌رده‌مانی پێشوو جیاوازی گه‌وه‌ره و به‌رچاوی هه‌یه و به هیچ شێوه‌یک له له گه‌ڵ ده‌ورانی رابردووی به‌راورد ناکرێ و تازه ئه‌و سه‌رده‌مان و سیاسه‌ت و سات و سه‌و‌دایانه به‌سه‌رچون و له‌هه‌موو هه‌ورێکیش باران نابارێ ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش کورد‌و سه‌رکرده‌کانی ده‌بێ زۆر شاره‌زایانه‌و سیاسیانه له‌گه‌ڵ رووداو هه‌ل و مه‌رجه‌کان هه‌ڵس وکه‌وت بکه‌ن و وریابن که تاقیکراوه‌مان له‌سه‌ر تاقی نه‌کرێته‌وه و ره‌نج به‌خه‌سار نه‌بینه‌وه!. شتێکی تری که جێگای دڵخوشیه‌و ده‌کرێ وه‌ک خاڵیکی گرینگ بو سه‌رکه‌وتن چاوی لێبکرێ ئه‌وه‌یه که له‌م دوایانه‌دا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، به‌ده‌یان پڕۆژه‌ی هه‌ڵێنجانی نه‌وتی له‌گه‌ڵ زۆر له‌وڵاتانی پیشه‌سازی جیهان مۆرکردوه که تازه‌ترینیان ده‌وڵه‌تی کوره‌ی باشووره، که ئه‌م گرێ به‌ستانه ده‌بنه مایه‌ی دڵخۆشی جه‌ماوه‌ر و بناغه‌و پایه‌ی ئابوری وڵاتیان پێ داده‌مه‌زرێ وبه‌شێکی زۆر‌و به‌ر جا‌و له پێداویستیه‌کانی خه‌ڵکیان پێ چاره سه‌رده‌کرێ و له به‌رچاوی وڵاتانی سه‌نعه‌تی دنیاشدا ئیحتبارو وه ز‌نی کوردستان ده‌چێته‌سه‌رو وه‌ک گه‌ل و وڵاتی چاوله‌ده‌ست و موحتاج ناێینه‌ژمار و له لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن زیاتر نزیک ده‌بینه‌وه.
ئه‌وه‌ی که ده‌بێ له‌به‌ر چاوبگیرێ ئه‌وه‌یه که له سۆنگه‌ی ئه‌و روداوه ناخۆشانه‌ی که له‌کۆندا به‌سه‌ر گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ماندا هاتوون ، ده‌بێ ئه‌ونده‌مان ئه‌زموون به‌ده‌ست هێنابێ که چی تر فریوی فرت و فێڵی دژمنان و ده‌سه‌ڵاتانی پاوانخاوز و به‌رچاوته‌نگ نه‌خوێن و ساویلکه نه‌بین له‌حاست پلانی دژمنانی له قاڵبی دۆستداو، هه‌لی هه‌لکه‌وتوو بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌مان بقۆزینه‌وه . به تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که بیر‌و گه‌ڵاڵه‌ی ئاڵ‌و گۆڕ له قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تاندا له ئارادایه. هیوادارین که به‌هۆی لێزانی و هه‌وڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانمان ، کوردیش ببێته خاوه‌نی کیانێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی و له وه زیاتر نه‌بینه ئامرازی سات و سه‌ودای گه‌وره‌ده‌سه‌ڵاتان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رچاوته‌نگی دژی ئازادی گه‌لانی بن ده‌ست. ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه‌و هه‌ر ئێستا دنیای به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردوه، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ری نه‌خوازراوه له ناوچه‌که‌دا، که هۆ و به‌هانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ش کارشکێنی و به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی کاربه‌ده‌ستانی شه‌ڕخوازی ئێرانه ،بۆ بانگه‌واز و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. که ئه‌گه‌ر ئاوابڕواته‌پیش به‌م زوانه شاهیدی شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ری تر له ناوچه‌که‌داده‌بین. نیشانه‌کان زۆرن که لێره‌دا ئیشاره به چه‌ند نموونه‌یان ده‌که‌ین:
1ـ وتووێژی نێوان ئیسڕائیل و سوریه . 2ـ هه‌وڵ دانی جیدی و به‌په‌له بۆ ئاشتی نێوان حه‌ماس و فه‌تح و پاشان چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل. 3ـ هه‌وڵ دان بۆ ده‌رهاویشتنی ناوی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران له لیستی ترۆریستاندا ، که بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وه‌ێ هێزێکی به‌رچاو و به‌دیله بۆ ئاڵوگۆڕی دوارۆژ له ئێران دا!.4ـ دانانی سه‌کۆی دژه‌موشه‌کی له چه‌ند وڵاتی ئوروپا و زۆر وڵاتی تری ده‌وروبه‌ری ئێران و هێنانی چه‌ند ناوگانی شه‌رکه‌رو ته‌یار به هه‌موو جۆره چه‌کێکی پێشکه‌وتوو بۆ خه‌لیجی فارس و ...هتد. ئه‌م خاڵانه‌ی باسمان کردن نیشانه‌ی ئاشتی نێوان رژیمی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا و هاوپه‌یمان نین!. هه‌ر وه‌ک له پێشدا باسمان کرد روودانی هه‌ر جۆره شه‌ڕو ئاڵۆزێکمان له‌ناوچه‌که‌دا پێ ناخۆشه و هیواخوازین رژیمه سه‌ره‌ڕۆ و دیکتاتۆڕه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه، له سه‌روی هه‌مویانه‌وه رژیمی ملهوڕی ئاخوندی له ئێران ، به هۆی شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریه‌وه له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵته‌کێندرێن و کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیان بێت هه‌ر وه‌ک چۆن رژیمی خوێنڕێژی په‌هله‌وی له ئێران و ده‌وڵه‌تی به‌عس له عێراق له‌ناوچوون. چونکه ئه‌وه‌ی که جێگای گومان نی یه و روون وئاشکرایه ئه‌وه‌یه که له‌ناوچوون و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئاخوندی له ناوچه‌که‌دا ، که سه‌رچاوی هه‌موو گێره‌و کێشه‌کانی جیهانه‌و گه‌لانی ئێرانی له مه‌نگه‌نه‌داوه، گه‌لێک کێشه‌و ئاڵۆزی سه‌ره‌کی له جیهان دا چاره‌سه‌ر ده‌کا وناوچه‌که‌ش ئارامی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و ئازادی ودیموکراسی له‌و ناوچه‌دا گه‌شه‌ده‌کات. به‌و هیوایه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کان له پێناو خزمه‌ت کردن به مرۆڤایه‌تی و پێشکه‌وتن و ته‌بایی گه‌لان بێ و میلله‌تی کوردیش له سایه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کانه‌وه، له مه‌ینه‌ت و بێ به‌شی رزگاری ببێ وشان به‌شانی گه‌لانی تری ئێران به‌تایبه‌تی و گه‌لانی جیهان و ناوچه به گشتی، له‌سه‌رکه‌لاوه‌ی جێماوی دیکتاتۆڕان ، کۆشکی پێشکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری و ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی و پارێزگاری له مافی مرۆڤ بنیات بنێ و به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی نیشتمان وپه‌ره‌پێدانی زانست و زانیاری له‌کوردستان دا ، قه‌ره‌بوی هه‌موو به‌شخوراوی و مینه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکاته‌وه .
به‌هیوای ئه‌و رۆژه.