به‌شداری شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمان له سیمیناری 2ی رێبه‌ندان!
کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
رۆژی شه‌ممه 17ی ژانوییه‌ی 2009ی زایینی کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ رێز گرتن له بیره‌وه‌ری 2ی رێبه‌ندان ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، له شاری ستۆکهۆلمی سوئێد سیمینارێکی به‌رێوه‌برد .
کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستان به شێوه‌ێکی ره‌سمی ، کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێرانیان وه‌ک زۆر به‌ی لایه‌نه‌کانی تری به‌شدار بوو له‌م کۆڕه دا به‌شێوه‌ی ره‌سمی بانگ هێشتن کردبوو هه‌ر بۆیه کومیته‌ی سوئێدی سازمان به ناردنی شاندێک که پێک هاتبوون که هاورێیانی تێکۆشه‌ر: کاک یحیا ره‌سوڵی و کاک سالع محمودی، له‌م سێمیناره‌دا به‌شداری کرد ،که شاندی سازمانی خه‌بات،ی کوردستان له لایه‌ن هاورێیانی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان کێ کرا.