ئاگادارێک له کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێرانه‌وه!
کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دۆستانی به‌رێز!
هاونیشتانانی خۆشه‌ویستی دانیشتوی ولاتی سوئێد!
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی کۆچی دوایی دۆست و دڵسۆزی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، ره‌حمه‌تی، شێخ قادری سهرقوڵ،(مامه‌قاڵه)مان بڵاو کرده‌وه.
مامه قاله‌ی دڵسۆز‌و کورد خۆشه‌ویست، برای مامۆستای تێکۆشه‌رو شۆڕشگێڕ مامۆستا شێخ ره‌ئوف حسینی یه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دوای رووخانی رژیم ملهوڕی شایهتیهوه له ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران‌دا، خه‌باتی کردوه و ئێستا له شاری ڤێسترۆس له وڵاتی سوئێد نیشته جێ یه. رۆژی یه‌ک شه‌ممه 25ی ژانوییه‌ی 2009 له سه‌عات 1 تا 5 ی دوانیوه‌ڕۆ له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا شێخ ره‌ئوفه‌وه رێ و ره‌سمی سه‌ره‌خۆشی به‌م بۆنه‌وه به‌رێوه ده‌چێ. بهشادریتان له‌م کۆڕه‌دا سه‌بووریمان پێده‌به‌خشێ.
شوێنی به‌ڕێوه‌چونی کۆڕه‌که:
شاری ڤێستڕۆس، نۆراهاگا، رێکیل گاتان 9
VÄSTÄROS
NORAHAGA , REKYLGATAN 9
بۆ زانیاری زیاتر پێوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بکه‌ن:
0707831409
0739132248
0735558711
کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران.