هه‌وڵى بریتانیا و فه‌رانسه بۆ ئابڵوقه‌ى زیاترى رژیمى ئێران
سه‌رچاوه‌کان له فه‌رانسه رایانگه‌یاند که پاریس و له‌نده‌ن له هه‌وڵدان تا بۆ ملکه‌چ کردنى رژیمى تاران به ر٠اگرتنى گه‌لاڵه‌ى پیتاندنى ئوران‌یۆم، ئابڵوقه‌کانى یه‌کیه‌تى ئوروپا دژ به رژیمى تاران زیاتر بکه‌ن.
فه‌رانسه و بریتانیا ئه‌ندامى تاقمى ١+٥ن که به دواى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران ده‌چن و مه‌به‌ستیان ئابڵوقه‌ى زیاترى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێرانه.
رۆژنامه‌ى لومۆند ئیشاره‌ى به مه‌به‌ستى ئه‌و دوو وه‌لاته سه‌باره‌ت به زیاد کردنى ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیمى ئێران له چوارچێوه‌ى یه‌کیه‌تى ئوروپا کردوه،به‌لام باسى له سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌که‌ى نه‌کردوه و گووتوویه‌تى: ئه‌و ئابڵوقانه قه‌ده‌غه کردنى چالاکى بانکه‌کانى صادرات و میلله‌تى رژیم له ئوروپایه.
له‌گه‌ڵ داواى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و په‌سه‌ند کردنى سێ بر٠یارنامه دژ به رژیمى ئێران، ئه‌و رژیمه تا ئێستاش به‌رنامه‌ى پالاوته‌کردنى ئورانیۆمى ر٠انهگرتوه.