گه‌لاڵه‌ى زیاد کردنى نرخى به‌نزین و گازوائیل
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى سه‌رمایه له زمان ئه‌ندامێکى کومسیۆنى به‌رنامه و بودجه‌ى مه‌جلیسى رژیم له دانى گه‌لاڵه‌ى زیاد کردنى نرخى به‌نزین و گازوئیل به مه‌جلیس هه‌واڵى دا.
ئه‌و رۆژنامه ئیشاره‌ى به‌وه کردوه که له گه‌لاڵه‌ى پێشنیارکراو هه‌ر ساڵ ٣٠ له‌سه‌د له به‌شه به‌نزینه‌کان که‌م ده‌کرێته‌وه و نرخى به‌نزین زیاد ده‌کا، هه‌روه‌ها له زمان جه‌عفه‌ر قادرى نووسیویه‌تى: به پێى ئه‌و گه‌لاڵه لیترێ به‌نزین له ساڵى داهاتوودا ٢٥٠ تمه‌ن و به‌نزینى ئازاد ٤٠ ٠ تمه‌ن ده‌فرۆشرێ.
به پێى نووسراوه‌ى رۆژنامه‌ى سه‌رمایه قادرى سه‌باره‌ت به نرخى پێشنیارکراوى به‌نزین گووتوویه‌تى: سه‌باره‌ت به گازوئیلیش به هه‌مان شێوه‌یه و جوێ له‌وه‌ى به‌شه گازوئیله‌که ٣٠ له‌سه‌د که‌م ده‌کرێته‌وه نرخه‌که‌شى له ساڵى داهاتوودا لیترێک گزوئیل ٥٠ تمه‌ن و به شێوه‌ى ئازادیش ٢٥٠ تمه‌ن دیارى کراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کومسیۆنى به‌رنامه و بودجه‌ى رژیم ناوى ئه‌و گه‌لاڵه‌ى به (ته‌واوکه‌رى گه‌لاڵه‌ى گۆر٠انى ئابوورى) ناو بردوه و گووتوویه‌تى: که ئه‌و گه‌لاڵه ساڵى داهاتوو به‌رێوه ده‌چێ.