عه‌بباسى جه‌لیلیان نووسه‌رى کورد له کرماشان گیرا
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان، عه‌بباس جه‌لیلیان نووسه‌رى کورد رۆژى پێنج شه‌ممه‌٢٦ى به‌فرانبار له شارى ئیسلام ئابادى غه‌رب له ئوستانى کرماشان گیرا.
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم له سه‌عاته‌کانى کۆتایی شه‌ودا چوونه سه‌ر ماڵى عه‌بباس جه‌لیلیان و له کاتێکدا له‌گه‌ڵ باوکى نه‌خۆش و کوێریدا بوو گرتیان و له به‌رانبه‌ر داوا و فشارى باوکى که داواى ده‌کرد ئه‌و هێزانه خۆیان بناسینن و هۆى گرتنى کور٠هکه پێ بڵێن، بێ رێزى پێ کرا. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ گه‌رانى ماڵه‌که‌ى کۆمپیوتێر و به‌شێکى زۆر له بابه‌ت و نووسراوه‌کانى ئه‌و ههڵسوور٠اوهى بارى ئه‌ده‌بی یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
شایانى باسه عه‌بباس جه‌لیلیان که ناسراوه به ئاکۆ له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌کانى کورد له باره‌ى ئه‌ده‌بی کوردى باشوورى کوردستانى ئێرانه که تا ئێستا چه‌ندین کتێبى له‌وانه: فه‌رهه‌نگى باشوور، ره‌نگنامه، زه‌رینه و سیمینه ... و هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تى جۆراوجۆرى سه‌باره‌ت به زمان و ئه‌ده‌بى کوردى له بلاوکراوه کوردى ـ فارسیه‌کاندا چاپ کردوه.