جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیێندراوى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە پێوەند بە بڕیارى پارڵمانى عێراق لە سەر هەڵبژاردنى پارێزگاکان

ڕاگەیێندراوى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە پێوەند بە بڕیارى پارڵمانى عێراق لە سەر هەڵبژاردنى پارێزگاکان
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

لەگەڵ ئەوەى هێز و لایەنە سیاسیەکانى کوردستان، لەگەڵ هێز و باڵە سیاسیەکان لە عێراقدا، رێکەوتبوون لە سەر ئەوەى کێشەى کەرکوک بە شێوەى یاسایی و بە پێى مادەى 140ى دەستوور کە زۆربەى خەڵکى عێراق دەنگیان پێ داوە چارەسەر بکرێ، ژمارەیێک لە ئەندامانى پارڵمانى عێراق بە شێوەیێکى غەیرە عادڵانە و دوور لە رێکەوتنەکان و بە پێچەوانەى دەستوورى عێراق، دەنگیان بە مادەیێک دا کە رێکەوتنەکان

پێشێل دەکا و مافى گەلى کورد لە عێراقدا لە بەر چاوناگرێ و تەنیا ویستى رەگەز پەرەستانە و نامەنتیقى دەستەیێک دێنێتە جێ.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران ئەو هەوڵانە بۆ شێواندنى عێراق و پێ شێل کرانى مافە بنچینەییەکانى گەلى ستەم لێکراو لە کوردستانى عێراق بە ناڕەوا دەزانێ و لە هەمان کاتدا باوەڕى وایە ئەو نەوعە هەوڵ و کردەوانە هەڕەشە لە سەقامگیرى و دامەزراوى لە عێراقدا دەکا. گومانیش نیە، دەستى رژیمى ئاخوندى و رژیمە دژمن بە کوردەکان لە پشت ئەو هەوڵە قێزەون و ناڕەوایانەوەن.

سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
8ى گەلاوێژى 1387







16 سال و 3 ماه و 20 روز و 6 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

ڕاگەیێندراوى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە پێوەند بە بڕیارى پارڵمانى عێراق لە سەر هەڵبژاردنى پارێزگاکان

ڕاگەیێندراوى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە پێوەند بە بڕیارى پارڵمانى عێراق لە سەر هەڵبژاردنى پارێزگاکان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن