جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢ى رێبه‌ندان، ٦٣هه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان له‌ هاونیشتمانانى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و هه‌ڵسور٠اوانى رێگه‌ى ئازادى پیرۆز بێ

٢ى رێبه‌ندان، ٦٣هه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان له‌ هاونیشتمانانى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و هه‌ڵسور٠اوانى رێگه‌ى ئازادى پیرۆز بێ

مێژووى خه‌باتى ئازادیخوازى و رزگاریخوازى گه‌لى کورد پر٠ه‌ له‌ رۆژى دره‌وشاوه‌ و ره‌نگین که‌ یه‌کێک له‌و رۆژه‌ مێژوویی و دره‌وشاوانه‌ ٢ى رێبه‌ندانى ساڵى ١٣٢٤، که‌ تیایدا کۆمارى کوردستان له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازى محمه‌ممه‌د دامه‌زرا.

دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان، له‌هه‌ل و مه‌رجێکدا بوو که‌ کورد له‌خه‌بات و تێکۆشاندا بوو، بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانى و هه‌روه‌ها له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى که‌ به‌ شه‌ر٠ى دووهه‌مى جیهان هاتبووه‌ پێش که‌ڵک وه‌رگرێ تا به‌ ئامانج و خواسته‌کانى بگا. هه‌ر چه‌ند به‌ دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان پارتى ژیانه‌وه‌ى کوردستان که‌ رێکخراو و ته‌شکیلاتێکى سه‌رانسه‌ریى بوو و له‌تێکر٠ای شار و ناوچه‌کانى کوردستان ئه‌ندام و رێکخراوى هه‌بوو له‌ناوچوو. به‌لام به‌ دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان سه‌ره‌ر٠اى ئه‌وه‌ى له‌ناوچه‌یێکى جوغرافیایی به‌رته‌سک و له‌چه‌ند شارى دیاریکراوى کوردستاندابوو، جه‌ماوه‌رى کورد له‌سه‌رانسه‌رى کوردستان دڵخۆش بوون و هیوایان به‌ داهاتوو گوڵى کرد و خۆش بوو و پێکه‌نین و شادى میوانى لێوى ژن و پیاوى کورد بوو.
کۆمارى کوردستان به‌رهه‌مى زیاتر له‌چل سال خه‌بات و کۆڵنه‌دان و فیداکارى که‌م وێنه‌ى رۆڵه‌کانى کوردستان بوو. کۆمارى کوردستان چراى مالانى کوردى هه‌ژار و سته‌م لێکراو بوو، به‌داخه‌وه‌ کۆمارى جێگاى هیوا و ئاواتى کوردان ته‌مه‌نى زۆر نه‌کرد و به‌ پیلانى هیزه‌ جیهانیه‌کان له‌سه‌رویانه‌وه‌ کۆماره‌کانى شوره‌وى، خه‌یانه‌تى ژماره‌یه‌ک له‌خێڵ و عه‌شیره‌ته‌ کورده‌کان و هێنانى بیرى چه‌وت و بێگانه‌ به‌ خه‌باتى ئازادیخواز و دژ به‌ خواستى جه‌ماوه‌رى کوردستان بۆ ناو دام و ده‌زگاکانى کۆمار، کۆمارى کوردستان له‌دواى ١١ مانگ حوکمى خۆماڵیانه‌ کۆتایی پێهات. به‌له‌ناوچونى کۆمارى کوردستان، غه‌م و په‌ژاره‌ تێکر٠اى خه‌ڵکى کوردستانى داگرت. ئه‌گه‌رچى له‌ناوچوونى کۆمارى کوردستان زه‌ربه‌تێکى گه‌وره‌ بوو له‌کورد، به‌لام ئه‌و روداوه‌ نه‌بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌ یه‌کجارى چۆک به‌ گه‌لى کورد و رۆڵه‌ ئازادیخوازه‌کانى کورد دابدا. به‌ڵکوو یاد و بیره‌وه‌رى کۆمارى کوردستان بوو به‌ به‌ردى بناخه‌یێک بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵه‌کانى کورد له‌سه‌رى درێژه‌ به‌ تێکۆشان و فیداکارى بده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادى و ده‌سته‌به‌رکرانى مافه‌ ره‌واکانى گه‌لى کورد.
بێگومان هه‌روه‌ک ده‌بینین له‌دواى ٦٣ ساڵ تاپه‌ر٠ین به‌سه‌ر ته‌مه‌نى کۆماردا، هاونیشتمانانى کوردستان له‌هه‌موو ده‌مێک بۆ خه‌بات و فیداکارى ئاماده‌تر و وشیارترن. کۆمارى کوردستان ره‌مزێکى گه‌وره‌ى گه‌لى کورده‌ و جێگه‌ى خۆیه‌تى هه‌موومان ده‌رسی لێوه‌رگرین و ئه‌و هه‌لانه‌ى له‌ده‌ورانى کۆمارى کوردستان کران دووپات نه‌بنه‌وه‌ و ئه‌و کرده‌وه‌ و کاره‌ چاکانه‌ى کران درێژه‌یان پێ بدرێ.
له‌یادى ٦٣ هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى کوردستان درود ده‌نێرین بۆ رێبوارانى رێگه‌ى ئازادى و خه‌باتکارانى رێگه‌ى کوردستان، به‌ تایبه‌ت قازى محه‌ممه‌دى نه‌مر و مه‌لا مسته‌فا بارزانى و هیوادارین بتوانین به‌ هاوکارى و ته‌بایی و یه‌کریزى ئاواته‌کانى شه‌هیدان و گه‌لى سته‌ملێکراوى کورد وه‌دى بێنین.
کومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران


15 سال و 10 ماه و 1 روز و 13 ساعت و 6 دقیقه پیش از این

٢ى رێبه‌ندان، ٦٣هه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان له‌ هاونیشتمانانى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و هه‌ڵسور٠اوانى رێگه‌ى ئازادى پیرۆز بێ

٢ى رێبه‌ندان، ٦٣هه‌مین ساڵر٠ۆژى دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان له‌ هاونیشتمانانى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و هه‌ڵسور٠اوانى رێگه‌ى ئازادى پیرۆز بێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن