له ماوه‌ى ٢٤ ده‌م دا ١٩ که‌س له ئێران ئێعدام کران
رژیمى ئێران له ماوه‌ى ٢٤ ده‌مى ر٠ابردوودا به‌لانى که‌مه‌وه ١٩ که‌سى له شاره‌کانى ئیسفه‌هان، یزد و تاران و که‌ره‌ج له سێداره داوه.
رۆژى سێ شه‌ممه ١ى رێبه‌ندان ٢ که‌سى له شارى ئیسفه‌هان، شه‌ش که‌س له یه‌زد و یه‌ک که‌سیشى له قهزڵحهسارى که‌ره‌ج ئێعدام کردوه.
هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ٢ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧ى کۆچى خۆرى ١٠ که‌سى دیکه‌ى له زیندانى ئه‌وین له سێداره داوه. رژیمى ئێران له ماوه‌ى ساڵى ٢٠ ٠ ٨ دا به لانى که‌مه‌وه ٣٧٠ که‌سى ئێعدام کرد که ئه‌و ئاماره ته‌نیا ئه‌و ئێعدامانه‌یه که له بلاوکراوهکانى رژیمدا بلاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه راستیێکى حاشا هه‌ڵنه‌گره که ژماره‌یی ئێعدام کراوه‌کان زۆر له‌وه زیاتره.
ههڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤ ده‌ڵێن کاتى ئه‌وه هاتووه که په‌روه‌نده‌ى ر٠هشى رژیمى ئێران له بارى مافى مرۆڤدا بدرێته ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.