که‌بودوه‌ند له زیندان، بووه براوه‌ى خه‌لاتى هێلمه‌ن ـ هیمه‌ت
رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ رایگه‌یاند که خه‌لاتى نێونه‌ته‌وه‌یی \"هێلمه‌ن ـ هیه‌ت\"ى ساڵى ٢٠ ٠ ٩ى پێشکه‌ش به محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند رۆژنامه‌نووس و چالاکى مافى مرۆڤ له ئێران کردوه.
چاودێرى مافى مرۆڤ به ده‌رکردنى ر٠اگهیێندراوێک رایگه‌یاند که که‌بوودوه‌ند به چالاکى له بارى مافى مرۆڤ و رۆژنامه‌نووسى ده‌ورێکى گرینگى هه‌بووه له بره‌ودان به کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له ناو لاوان و چالاکانى کورد دا.
چاودێرى له‌و ر٠اگهیێندراوهى خۆیدا ناوى سێ له کتێبه‌کانى که‌بوودوه‌ند ده‌کا به ناوه‌کانى (نیمه دیگر، درباره حقوق زنان و برزخ دمکراسى و جنبش اجتماعى).
خه‌لاتى (هێلمه‌ن ـ هیمه‌ت) له ساڵى ١٩٩٠ دا‌و له یادکردنه‌وه‌ى لیلیان هێلمه‌ن نمایشنامه نووسى ئه‌مریکایی و دۆست و هاورێکه‌ى دشێل هێمه‌ت رۆمان نووس ئه‌مریکاییه‌وه دانراوه و له ژێر چاودێرى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤه‌وه ده‌درێ به ئه‌و نووسه‌رانه‌ى که به هۆى دهربر٠ینى بۆچون و ره‌خنه‌کانیان له به‌رپرسان و ده‌سه‌لاتداران سزا دراون.