کردەوەى ترۆریستى لە شارى کەرکوک مەحکوم دەکەین
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
لە دواى ئەوەى جەماوەرى کوردستانى عێراق بەشێوەى هێمنانە و شارستانیانە لە بەرانبەر بڕیارى نا یاسایی و دوور لە ئوسوولى دەستەیێک ئەندام پارڵمانى عێراق، لە پێوەند بە کێشەى کەرکوک نارەزایەتیان دەربڕی، و ئەو ناڕەزایەتیانە زۆربەى شارەکانى کوردستانى عێراقى گرتەوە، جەماوەرى شارى کەرکوک بە ناڕەزایەتى لە بڕیارى پارڵمانى عێراق دەستیان دایە تەزاهوورات کە بە داخەوە ترۆریستانى قین لە دڵ و مرۆڤ
کوژ، بە ئەنجام دانى کردەوەیێکى ترۆریستى 25 کەسیان شەهید کرد و 150 کەسیشیان بریندار کرد.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران ئەو کردەوە ترۆریستیە بە توندى مەحکوم دەکا و هاوبەشى غەم و پەژارەى خەڵکى کەرکوک و کەس و کارى قوربانیانى ئەو رووداوە دەکا و لە خواى گەورە داواکارە بە زوویی شفاى بریندارەکانى ئەو کردەوە ترۆریستیە بکا.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
8ى گەلاوێژى 1387