به‌ڵێنى به‌رده‌وامى فشاره ئابووریه‌کان بۆ سه‌ر رژیمى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه
تیموتى گایتنر که باراک ئوباما هه‌ڵیبژاردوه بۆ وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا، به‌ڵێنى داوه که فشاره ئابووریه‌کانى کاتى جۆرج بووش بۆ سه‌ر رژیمى ئێران به‌رده‌وام ده‌بێ.
به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه گایتنر، که پالێورانى له کۆمیته‌ى ماڵى سه‌نا له به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌دایه، له وه‌لامێکى نووسراودا بۆ ئه‌ندامانى ئه‌و کۆمیته نووسى ئه‌گه‌ر پاڵێورانى من بۆ وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا ته‌ئید بکرێ هه‌موو ده‌سه‌لاتى وه‌زاره‌ت وه‌ک دانانى رێ و شوێنى یه‌ک لایه‌نه، بۆ رێگه‌گرتن له سوئی ئیستیفاده‌ى رژیمى ئێران له نیزامى ماڵى ئه‌مریکا بۆ په‌ره‌پێدانى چه‌کى ناوکه‌یی و پشتیوانى له ترۆریسم.