له‌ڕووداوێکی هاتووچۆدا هونه‌رمه‌ندی کوردستانی ئێران ئیسماعیل سه‌رده‌شتی گیانی له‌ده‌ستدا
سازمانی خه‌باتی کوردستان، کومیته‌ی سوید
له ڕێکه‌وتی ١-٨-٢٠ ٠ ٨ ی زاینی دا و له کاتژمێر ٦،١٥ ده‌قیقه‌ی سه‌ر له‌ئێواره هونه‌رمه‌ندی ناودار و خۆشه‌ویستی گه‌لی کورد‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕێزدار ئیسماعیل سه‌رده‌شتی به‌ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌م ڕوداوه دڵته‌زێنه‌له‌ڕێگای نێوان سه‌نگه‌سه‌ر- بانوه‌قه‌ل له‌ناوچه‌ی رانیه ڕووی دا. ناوبراو ئۆتۆمبێله‌که‌ی وه‌رگه‌ڕاوه‌و له‌ئه‌نجامدا ده‌ستبه‌جێ گیانیله‌ده‌ستداوه‌و دواتر ته‌رمه‌که‌ی براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه.
ئیسماعیل سه‌رده‌شتی له‌ساڵی ١٩٦٥ له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت- ی کوردستانی ئێران له‌دایکبووه، خێزانداربووه‌و خاوه‌نی دوو کوڕ بووه‌و دوو ساڵه به‌ته‌واوه‌تی هاتۆته هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڕه‌کی کێوه‌ڕه‌ش- ی شاری رانیه نیشته‌جێ بووه.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌که‌ین و شه‌ریکی خه‌میانین.