بهرداوامى تۆببارانى سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه
تۆبخانهى هێزه‌کانى رژیمى ئێران بۆ جارێکى دیکه چه‌ند به‌شێک له سنووره‌کانى سیده‌کان و پشده‌ر له هه‌رێمى کوردستانى عێراقى تۆبباران کردوه.
به پێى هه‌واڵ چه‌ندین دێ و کوێستانه‌کانى ناوچه‌کانى سیده‌کان پشده‌ر له ناوچه سنووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق له‌لایه‌ن تۆبخانهکانى رژیمى ئاخوندیه‌وه بوونه ئامانج. وه‌ک ده‌گوترێ ئه‌و هێرشانه زه‌ره‌رى گیانى نه‌داوه به‌لام زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆرى له زه‌ویه کشت و کاڵیه‌کان و ره‌زى ئه‌و ناوچانهداوه.