له ماوه‌ى ٥ رۆژدا ٣٠ که‌س له ئێران‌دا ئێعدام کراون
رژیمى ئێران له ماوه‌ى پێنج رۆژدا به لانى که‌مه‌وه ٣٠ که‌سى له شاره جیاجیاکانى یئ٠Žران ئێعدام کردوه.
ئاخرین جار له شه‌پۆلى ئێعدامه‌کان که له‌لایه‌ن رژیمه‌وه به‌رێوه‌چوو له شارى بجنورد له خوراسانى باکوور بوو که یه‌ک جێ ٦ که‌س له سێداره دران.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا هه‌روه‌ها ١١ که‌س له زیندانى ئه‌وینى تاران، ٢ که‌س له ئیسفه‌هان، ٢ که‌س له که‌ره‌ج و ٩ که‌سى دیکه له شارى یه‌زد ئێعدام کراون.
له لایێکى دیکه‌وه ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم له تاران حوکمى ئێعدامى به سه‌ر لاوێکدا سه‌پاندوه، هه‌روه‌ها حوکمى ئێعدام بۆ ژنێک له خوراسانى باکوور ده‌رچووه، ئه‌و ژنه ووتوویه‌تى دیفاعى له خۆى کردوه به‌لام دادگاى رژیمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پاندوه.