زیندانیێکى سیاسى له چاودێرى پزیشک بێ به‌ش کراوه
به پێى هه‌واڵى کۆمه‌ڵى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، زیندانى سیاسى عه‌بباس خورسهندى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تووشى چه‌ند نه‌خۆشى جۆراوجۆر بووه له چوونه له لاى پزیشک بێ به‌ش کراوه.
ناوبراو که زیندانى عه‌قیده‌ییه له‌گه‌ڵ تووش بوون به نه‌خۆشى دڵ، نه‌خۆشى ئه‌عساب و ئازار و ده‌ردى به‌رده‌وامى وه‌ک سه‌ر ئێشه‌ى سه‌خت و نه‌خۆشى قورگ له چوونه لاى پزیشکى تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیانه بێ به‌ش کراوه.
ئه‌و زیندانیه که له ده‌ره‌وه‌ى زیندان له ژێر چاودێرى پزیشک و ده‌رماندا بووه، له دواى گیران جوێ له هێندێ کارى سه‌ره‌تایی بنکه‌ى ته‌ندروستى زیندان، کارى پێویستى له باره‌ى خزمه‌تگوزارى پزیشکى پێ نه‌گه‌یشتووه و ئه‌و مه‌سه‌له بۆته هۆى زیاد بوون و به‌ره‌و سه‌رچوونى نه‌خۆشیه‌کانى، هه‌روه‌ها داواى ناوبراو بۆ ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ى زیندان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پێوه‌ندیداره‌وه ره‌د کراوه‌ته‌وه.
عه‌بباس خورسهندى به تۆمه‌تى دروست کردنى حیزبی سیاسى له خه‌رمانانى ساڵى ١٣٨٦ له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له فیروزکوه گیراو گوازرایه‌وه بۆ به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین، له ئاکامدا له مانگى ر٠هشهمهى ئه‌و ساڵه له‌لایه‌ن لقى ١٥ى دادگاى رژیمه‌وه به تۆمه‌تى ههڵسوور٠ان دژ به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم له رێگه‌ى پێک هێنانى حیزبی ناقانوونى ٨ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا.