بانگکرانى ٢٠ که‌س له خوێندکارانى سه‌بزه‌وار بۆ کۆمیته‌ى ئینزباتى
هه‌واڵده‌رى ئه‌میرکه‌بیر، به‌رپرسانى زانکۆى ته‌ربیه‌ت موعه‌لیمى سه‌بزه‌وار ٢٠ که‌س له خۆێندکارانى کۆلیژى هونه‌ریان بۆ کۆمیته‌ى ئینزباتى بانگکرد.
چه‌ند مانگ له‌وه پێش خوێندکارانى کۆلیژى هونه‌ر کۆبونهوهیێکیان به‌رێوه‌برد و له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به هه‌ڵسووکه‌وتى حه‌راسه‌تى زانکۆ له‌گه‌ڵ هاوکلاسیهکانیان، نار٠هزایهتیان دهربر٠ى. ئێستا له دواى ٣ مانگ له به‌رێوه‌چوونى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، به‌رێوه‌به‌ران و به‌شداربووانى ئه‌و کۆبوونه‌وه به هۆى نادیار بۆ کۆمیته‌ى ئینزاباتى بانگ ده‌کرێن.
شایانى باسه نامه‌ى بانگکرانى ١٠ که‌س له‌و خوێندکارانه یه‌کجێ پێ یان دراوه. زۆربه‌ى ئه‌و خوێندکارانه‌ى بانگکراون له چالاکى فه‌رهه‌نگى ناو زانکۆ‌دا ههڵسوور٠انیان بووه و ده‌گوترێ به هۆى هه‌ست کردن به مه‌ترسى ئه‌وه‌ى که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ببێ به نار٠هزایهتى له مانگه‌کانى داهاتوودا، هه‌موو خوێندکاره‌کانیان بۆ کۆمیته‌ى ئینزباتى بانگ کردوه.