گیرانى دوو خوێندکار و لاوێک له ره‌وانسه‌ر
خوێندکارانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤى کوردستان، دوو خوێندکارى کوردى خه‌ڵکى ره‌وانسه‌ر له رۆژى یه‌کشه‌ممه ٦ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧ گیراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌و دوو خوێندکاره به ناوه‌کانى ره‌حیم محه‌ممه‌دى و محه‌ممه‌د صادقى نیشته‌جێى شارى رهوانسهرى ئوستانى کرماشان له‌گه‌ڵ لاوێکى ١٨ سالانى دیکه به ناوى بێهزاد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه گیراون و له‌گه‌ڵ لێدان و شکه‌نجه‌ى به‌رده‌وام و بێ رێزى بۆ شوێنێکى نادیاریان بردوون.
به دواداچوونى خانه‌واده‌کانى ئه‌و خوێندکارانه تا ئێستا هیچ ئاکامێکى نه‌بووه و ئه‌وانیش هیچ پێوه‌ندیێکیان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کانیان نه‌بووه.
له تاوانى ئه‌و دوو خوێندکاره و ئه‌و لاوه‌ى که له‌گه‌ڵیانه هیچ ر٠انهگهیێندراوه.