سازمانى خەبات ى کوردستان دوو چەمکى نەتەوەیى و نیشتمانى لێک جیا ناکاتەوە
بێهروز ئەردەڵان
جووڵانەوەى خەڵکى کوردستان لەم قۆناغەدا پێویستى بەوە هەیە کە هەوڵ بدا بۆ ڕزگارى نەتەوەو نیشتمان. لێک جیا کردنەوەى ڕزگارى نەتەوەیى و نیشتمانى دەبێتە هۆى گرآ و گۆڵى هەرچى زیاتر بۆ دوا ڕۆژى خەڵک و خاکى کوردستان.
سازمانى خەباتى کوردستان، ماوەى نیزیک بە30 ساڵە دامەزراوە و هەرلە سەرەتاى دروست بوونیەوە دروشمى ڕزگارى نەتەوەیى و نیشتمانى هەڵگرتووە و بآ وچان لەپێناو ڕوون کردنەوەى تاکى کوردەوارى بە مەبەستى جیا نەکردنەوەى خەباتى نەتەوەیى و نیشتمانى هەوڵى داوە.
سازمانى خەباتى کوردستان لە هەل و مەرجێکدا دروشمى ڕزگارى نەتەوەیى و نیشتمانى هەڵگرت کە زۆربەى لایەنەکانى ناو کوردستان باس کردن لەودوو چەمکەیان بە دواکەوتوى لەقەڵەم ئەدا و بەردەوام بەدواى ئەوەوە بوون کە خەباتى بەرین و بآ پایانى سازمانى خەبات و ڕۆڵەکانى کەم ڕەنگ یان بآ بایەخ بکەن. بەرامبەر لایەنە چینایەتیەکانى کوردستان، سازمان بەوپەڕى لێهاتوویى و شارەزاییەوە هەوڵى پاراستن و بەردەوامى ئەو دروشمەى دا کە بەخۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ بۆتە دروشمى زۆربەى لایەنەکانى کوردستان. خەباتى خەڵکى کوردستان بۆ ڕزگارى و سەروەرى پێوەندى بە ئاڵوگۆڕ و ڕووداوە ناوچەییەکانەوە هەبووە و هەیە. کۆتایى سەدەى بیست و سەرەتاى سەدەى بیست و یەکەم، گۆڕانەکان بەخێرایى بوون. هەڵوەشانەوەى بلوکى ڕۆژهەڵات و کۆتایى هاتنى شەڕى ساردى نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات ئەو هەلەى بۆ نەتەوە بن دەستەکان ڕەخساند کە تەلیسمى تەندراو لەسەر سەربەخۆیى و ڕزگارى نیشتمانى بشکێنن و خۆیان بگەێیننە چارەنووس بەدەستى و لە پاشکۆیى و بن دەستى دا نەمێننەوە.بآ گومان زۆربەى وەڵاتانى لکێندراو بە یەکیەتى سۆڤیەتەوە کەڵکیان لەو بارودۆخە وەرگرت و سەربەخۆیى خۆیان ڕاگەیاند. جێگەى داخ و کەسەرە کە بۆ خەڵکى کوردستان هیچ یەک لەو بارودۆخ و هەلانە تا ئێستآ هەلى ڕزگارى و دواى ئەو هەمووە گۆڕان و هەڵبڕو دابڕو لێک ترازان و شۆڕشانە خەڵکى کوردستان پاکتاوى ڕەگەزى دەکرێن و جوغرافیاى وەڵاتەکەیان بچوک دەکەنەوە. ئەو ڕێکەوت و گۆڕانانە لە ناوچەکەدا نەک نەبوونە هۆى ڕزگارى خەڵکى کورد و کۆتایى هێنان بە ڕەوتى کۆڵۆنیالیستى، بەڵکوو ڕژیمە دەمار گرژە یەک لەدواى یەکە داگیر کەرەکان بە پاڵپشتى لایەنە دەرەکیە قازانج ویست و ئیستسماریەکان کەوتنە هەوڵى قڕکردنى نەتەوە بن دەستەکان، بەتایبەت خەڵکى کوردستان. لەوکاتەدا کە نەتەوە شکڵى دەگرت و دەوڵەت لەدواى دەوڵەت پێک دەهاتن، خەڵکى کوردستان بەکۆمەڵ قڕ دەکراو خاکەکەشى بەتورەکە دەبێژرا و هەزاران گوند وێران و دەیان هەزار کەس بەزیندویى دەکران بەژێر خاک و خۆڵەوە کە باشورو ناوەند شایەدى ئەو کارەساتەن.
کرماشان و ئیلام و ورمآ کە سآ پارێزگا لەچوار پارێزگاى کوردستانى ئێرانن، کەوتونەتە بەر پاکتاوى ڕەگەزى سەرەکى و ئەسڵى و ڕژیمى ئاخوندى هەموو هەوڵى ئەدا کە بەتەواوى دیموگرافیان تێک بدا بەجۆرێک کە ئاسەوارى کوردستانى بوونیان پێوە دیار نەبآ. لە کرماشان جیاواز لەوەى کە تورک و فارس و عەرەبى تآ خزاندووە، دوو بەرەکى لەنێوان کوردى شیعەو سوننى دا پەرە پآ داوە و بەجۆرێک کارى لەسەر کردون کە ئاسەوارى خراپ بۆ دواڕۆژ جآ بمێنآ. جوغرافى ئیلامى تێک داوە و هەموو هەوڵى بۆ ئەوەیە کورد لەو پارێزگایە کەم بکاتەوە و لەو پێناوە خەرجێکى زۆر دەکاو بەفشار خستنە سەر کوردەکان بەزۆرەملێ کۆچیان پآ دەکات. ناوەند و باکورى کوردستانى ئێرانیشى بڕداوە و ناویان ناوە ئازەربایجانى ڕۆژئاوا. شەڕى کورد و تورک دەنێتەوە و لەپێناو سیاسەتى نگریس و مانەوەیدا لەهیچ جینایەتێک سەبارەت بە خەڵک و خاکى کوردستان درێغ ناکات. خاکى کوردستانى ئێران کە ڕووبەرى دەگاتە111669 کیلۆمیترى چوارگۆشە، تەنیا بە پارێزگاى سنە کە ڕوبەرەکەى بە29،152 کیلۆمیترى چوارگۆشەیە لە نەخشەى ڕژیمدا بەناوى کوردستانە. بەو بەشە لە پارێزگاى سنە دەڵێن ئوستانى کوردستان و ئیتر هیچ حیسابێک بۆ کوردستانى بوونى پارێزگاکانى ئیلام و کرماشان و ورمآ نەکراوە لە نەخشە و پیلانى ڕژیمدا. لەگەڵ ئەوەى کە ئەو سآ پارێزگایە بەردەوام هەوڵى پاک کردنەوەى لە خەڵکى کورد دەکرآ، پارێزگاى سنەش لەبەر هەڕەشەى چەند لایەنەى ڕژیمدایەو بە نانەوەى شەڕى شیعە و سوننى لە قوروە و بیجار و هتد... دەیهەوآ ئامانجە شوومەکەى کە بەرتەسک کردنەوەى خاکى کوردستانە، بپێکآ. لەم قۆناغەى شۆڕشى گەلەکەماندا پێویست و زەرورە کە ڕزگارى نیشتمان لە ڕزگارى نەتەوە جیا نەکرێتەوە ئەوە ڕونە کە ڕزگارى نەتەوە گرێدراوە بە ڕزگارى خاکەوە. سازمانى خەباتى کوردستان بە هەست کردن بەو لێپرسراویەتیەى کە لەئەستۆیەتى، هەڵگرى ئەو دروشمە پیرۆزەیە کە ساڵهاى ساڵە خەباتى بۆ دەکاو ڕاى ئێستاو ڕابردوو و سبەیشى ئەوە بووە و دەبآ چونکە ناکرێ گەلێک ڕزگار ببآ بەڵام خاکەکەى لەژێر ڕکێفى داگیرکەران دابآ. بآ گومان دەبآ هەموو لایەنێکى شۆڕشگێڕ بکەوێتە هەوڵى ڕوون کردنەوەى تاکى کورد و ئاشناکردنى لەگەڵ جوغرافیاى وەڵاتەکەى و ئەوە بەگوێى ڕۆڵەکانى ئێستا و داهاتوودا بگەێنآ کە پاراستن و ساغکردنەوەى خاکى کوردستان و دیفاع لە سنورەکانمان ئەرکێکى مێژوویى و ڕیشیە و هیچ هێزێکى کۆڵۆنیاڵ و ئەهریمەنى ناتوانآ خەڵکى کوردستان لە خاکەکەى بکاو خاکەکەى لە خەڵکى کوردستان بکات.
بآ گومان خەباتى بەرینى خەڵکى کوردستان ڕۆژ لەدواى ڕۆژ لە بەرانبەر ڕژیمى دژمن بە مرۆڤ بە تەوژمتر دەبآ. ڕژیم زۆر لەوە بچوکترە کە بتوانآ ورەو ئیرادەى خەڵکى کوردستان کەم بکاتەوە. سازمانى خەباتى کوردستان وەک هێزێکى ڕیشەیى و شۆڕشگێڕ و نەتەوەیى و نیشتمانى سەرقافڵەى ڕێبوارانى ڕێگەى پیرۆزى خاک و خەڵکى کوردستانە و دروشمە مێژووییەکەى کە هەوڵ دانە بۆ ڕزگاربوونى نەتەوە و نیشتمانەکەمان بەخوێن دەپارێزآ.مێژووى پاک و پیرۆزى سازمان ئەو ڕاستیەى بۆ کۆمەڵانى بەرینى خەڵکى کوردستان و ئێران ڕوون کردۆتەوە کە موبارەزەى بەردەوامى ڕۆڵەکانى کورد لە سەنگەرى سازمانى خەبات بۆ ڕزگارى خاک و گەلەو ئەو حەقیقەتە سەلمێنراوە کە هیچ کەس لە بستۆکەێیکى خاکى کوردستان نابوورآ. موبارەزە وەک تەنیا دەرووی خەڵکى کوردستان، هەتا گەیشتنى خەڵکى کورد بە ئازادى لەسەر هەموو خاکەکەى و مافى چارەنووس بەدەستى درێژەى هەیەو درێژەى دەبآ و قارەمانان و گیان بازانى گەلى ستەم چێشتووى کورد هەتا سەرکەوتن بەسەر ڕژیمى ئاخوندى و ئەوانەى کە نەیارى کوردن و خەونى فەوتان بەم گەلەوە دەبینن، لە مەیدان دا ڕادەوەستن.