مانگرتنى ده‌یان زیندانى له زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج
چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، ده‌یان زیندانى له زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج له نار٠هزایهتى به هه‌ڵسووکه‌وتى به‌رپرسانى زیندان له رۆژى سێ شه‌ممه ٨ى رێبه‌ندان له وه‌رگرتنى خواردن خۆیان بواردوه.
٢٣٠ زیندانى هۆڵى ١٦ى به‌ندى ٦ى ئه‌و زیندانه له سه‌ره‌تاى ئه‌و حهوتووهوه به هۆى تێکگیرانى چه‌ند که‌س له زیندانیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌ند، هه‌موو زیندانیه‌کانى به‌ند سزا دران. ئه‌و زیندانیانه به فه‌رمانى به‌رپرسانى به‌ند له مافى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کانیان بێ به‌ش کراون و تا ئێستا جل و به‌رگێک که له‌لایه‌ن خانه‌واده‌کانیانه‌وه بۆیان نێردراوه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى زیندان راگیراوه و پێ یان نه‌دراوه. له‌گه‌ڵ سه‌رماى زستان ئه‌و زیندانیانه به زۆر هه‌ر له سه‌عات ٦تا ٩ى به‌یانى ده‌برێنه حه‌وشه‌ى زیندان.
هارون دوانى، مێهدى زالیه، بێهزاد شێخى، خالید فه‌ره‌یدوونى، محه‌ممه‌د سدیق فه‌زلى، ئه‌رکان گوڵ ته‌کین و که‌ریم مه‌عروف له‌و زیندانیه سیاسیانه‌ن که له‌و به‌نده‌دان.