که‌رکوک هێڵه سووره‌که‌ی کوردان
جه‌لال خۆشکه‌لام
ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق و په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته نایانهه‌وێ کورد به‌ماف و ئازادیه‌کانی خۆی بگات. له‌بچوکترین ده‌رفه‌ت سوود وه‌رده‌گرن و هه‌له سیاسیه‌کان بۆ لای خۆیان ده‌قۆزنه‌وه. بێ پشتیوانی کورد له‌زوه‌وه به‌دی ده‌کرا به‌ڵام له‌م ئاخیره‌دا و له‌به‌شه‌کانی کۆتایی دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ دا ئه‌م بێ
پشتیوانیه به‌زه‌قی به‌دی کراو وای کرد که کورد تۆزێک به‌سه‌ر خۆیدا بێته‌وه. بوونی تورکمان و کێشه‌کانیان که بوونی نه‌بوو له زه‌مانی حکومه‌تی باعس دا ئێستا به پشتیوانی دوژمنه‌کانی کورد ئه‌م کێشه‌یه زه‌ق کراوه‌ته‌و بۆته گه‌وره‌تین قه‌یران و کێشه‌ی ناوچه‌که. به‌شێوه‌یه‌ک که‌ناوی کورد بهێنرێ ده‌بێ ناوی چه‌وسانه‌وه‌ی تورکمان و ئازادیه‌کانیان بکرێ. تورکمانه‌کان که هێنده‌ی پارتێکی سیاسی کورد نوێنه‌ریان نیه‌و خاوه‌نی ته‌نها یه‌ک کورسین له‌په‌رله‌مانی عێراقی فیدڕاڵ‌دا ده‌یانهه‌وێ ببنه خاوه‌نی هاوبه‌شی شاری که‌رکوک و له‌سه‌دا ٣٢ی ده‌سه‌ڵات بکه‌وێته ده‌ستی ئه‌وان. به‌درێژایی ساڵ پلانی جۆربه‌جۆر ده‌درێن که دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردین و ڕه‌وتی پێشکه‌وتن خوازانه‌ی کورد لاواز ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه ده‌بێ کورد کارته سوره‌کانی خۆی به‌کاربێنێ و له‌و پرۆسه سیاسیه دژ به‌کورده‌دا ده‌وری دژبه‌رێکی سه‌ره‌کی ببینێ. هه‌روه‌کو چۆن سه‌رۆک بارزانی له تازه‌ترین لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی خۆی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کاتی ئه‌وه هاتوه کورد بڵێ نا به‌سه ئیتر. کورد ده‌بێ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق لاواز بکات و هاوکاری نه‌کات تاکو ئه‌و مافانه‌ی که بۆ کورد له‌ده‌ستوردا هاتوون دیاری بکرێن و به‌زه‌قی دانیان پێدا بنرێ. چونکه کورد تاکو ئێستا هه‌وڵێکی جدی داوه بۆ پێشکه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌رگیز نه‌یهێشتوه ئه‌م پرۆسه‌یه بوه‌ستێ. له‌کاتی ناکۆکی سونه‌و شیعه‌کان دا کورد به‌رده‌وام هه‌وڵی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری بارودۆخێکی سیاسی ئارامی ده‌دا، که ده‌توانم بڵێم تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌م هه‌وڵانه دژ به کورد شکانه‌وه. هه‌روه‌ک چۆن سه‌رکرده‌یه‌کی کورد ئاماژه به‌و خاڵه ده‌داو ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی دوێنێ دژی یه‌ک سه‌نگه‌ریان ده‌گرت ئێستا به‌یه‌که‌وه دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن. ده‌وری کورد له عێراقی فیدڕاڵ دا زۆر گرنگ و چاره‌نووس ساز بوه بۆ عێراق هه‌ر بۆیه ده‌بێ کورد به‌ڕه‌سمی و به‌ڕاشکاوانه داوای مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن و دژی ئه‌و خاڵ و پلانانه بوه‌ستنه‌وه که دژی کورد ده‌درێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ کورد ڕه‌وتی سیاسی لاواز بکات و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی به‌کار بێنێ تاکو عێراقیه‌کان له‌وه بگه‌ن که به‌بێ کورد هیچیان پێناکرێ. که‌رکوک که شارێکی کۆنی کوردستانیه‌و له‌مێژساڵه‌وه باری جوغرافیاو دانیشتوانی شاره‌که‌ی گۆڕاوه و ناوچه‌و شاره‌کانی تر جودا کراوه‌ته‌وه. کوردیش له‌چه‌ند ماده‌ی جیاواز جیاواز دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌پێی ده‌ستوور ئه‌م هه‌قه بۆ کورد بگه‌ڕێننه‌وه به‌ڵام تاکو ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که کورد فریوی که‌س نه‌خوات و داوای جێبه‌جێ کردنی ئه‌و مادانه بدات که له‌ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێدراوه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان زۆر جاران له‌زۆر شوێن و ناوچه‌ی دنیادا هه‌وڵی ناوبژیوانی به‌ینی دوو نه‌ته‌وه یان دوو تایفه‌یان داوه و ویستویانه به‌شێوه‌یه‌کی شیاو وه گونجاو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام ده‌توانم بڵێم که‌ئه‌وان زۆر به‌که‌می سه‌رکه‌وتنیان ده‌ست هێناوه. نموونه‌ی گرنگیش کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کانه که‌تاکو ئێستاش ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌کروه و به‌رپرسیاری یه‌که‌میش له‌و کێشه‌یه‌دا یوئێنه. به‌هه‌مان شێوه له کێشه‌ی که‌رکوک دا نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌سه‌ڵاتێکی جدی پێدراوه که ڕۆڵی ناوبژیوانی ببینێ له‌ناوچه‌که‌دا که ده‌بێ کورد زۆر به‌وریایه‌وه چاودێری بارودۆخه‌که بکات و به‌هیچ به‌ڵێن و قه‌ولێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ڕازی نه‌بێ که دژی ماف و ئازادیه‌کانی کورد بێ. پاشانیش کاتی ئه‌وه هاتوه که کورد به‌زامنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی و وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ی که له‌ده‌ستووردا بۆی دیاری کراوه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کوتله‌کانی تری په‌رله‌ماندا بکات و به‌مه‌رج کاریان له‌گه‌ڵدا بکات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رک و کاره‌کانی حکومه‌ت. تورکمانه‌کانی عێراق که پشتیوانیان تورکیایه و له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌واندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌وشی کوردی ئاڵوز بکه‌ن و وانیشان بده‌که‌ن که‌زوڵمیان لێ کراوه سه‌رکه‌وتوو نابن له‌م هه‌وڵانه‌یاندا، چونکه ئه‌وان که‌مینه‌ی ناو که‌مینه‌کانی که‌رکوکن و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا نه‌بێ مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر نابێ. کوردیش ده‌بێ زۆر به‌جدی و ڕاشکاوه‌نه دژبه‌ری هه‌وڵه‌کانی تورکیا بوه‌ستێته‌وه و پاشه‌کشه بکات له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه ئارای بارودۆخێکی ناله‌بارو نه‌گونجاو. تورکیا به‌درێژایی ساڵ تۆپبارانی ناوچه کوردیه‌کان ده‌کات به‌ڵام غه‌یری کورد هیچ که‌س و ده‌سه‌ڵاتێکی تری عێراقی ده‌نگی به‌رز نه‌کردۆته‌وه. به‌ئاشکرا و بێ ڕاشکاوه‌نه ده‌ست ده‌خاته کاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه وه به‌تایبه‌تیش که‌رکوک که‌س باسی ناکات غه‌یری کورد نه‌بێ که‌وابوو ده‌بێ، کورد ئه‌مانه و چه‌ندان خاڵی تر وه‌کو مه‌رجی پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌کاربێنێ. ئه‌گه‌ر نا نیمچه سه‌ربه‌خۆییانه ده‌بێ مامه‌ڵه بکات و ڕۆڵی ناوبژیوان و ئاشته‌وایی سیاسی نه‌بینێ. که کۆتاییه‌که‌ی به‌دژی کورد ده‌بێ و له‌سه‌ر ده‌سکه‌وت و ئامانجه‌کانی کورد ئه‌م ئاشته‌وییانه کۆتای‌یان پێدێ. وه‌زیره‌کانی عێراق پێش ئه‌وه‌ی عێراقیانه بیر بکه‌نه‌وه ده‌بێ کوردستانیانه بیر بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌وان متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان به‌ده‌سهێناوه، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ زۆر به‌شه‌فافی و ڕاشکاوانه ڕۆڵی خۆیان له‌به‌هێزکردنی ده‌وری کورد‌و وه‌ده‌سهێنانی مافه‌کانی کورد دا ببینن. ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن نه‌بوونیان باشتره له‌بونیان بۆکورد، مه‌به‌ستیشم له‌مه ئه‌وه‌یه که سه‌رنه‌وتن ده‌بێ پاشه‌کشه بکه‌ن. له‌کۆتایی دا ده‌ڵێم ده‌بێ کورد سیاسه‌تێکی جدی و زیره‌کانه‌ی هه‌بێ هه‌م بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه ده‌ره‌کی و ناوه‌کیانه‌ی که دژ به‌کورد ده‌نرێن وه هه‌میش به‌ده‌سهێنانی مافه‌کانیان. به‌شێوه‌یه‌ک که کوردیش وه‌کو ئه‌وان پلان و به‌ربه‌ره‌کانی هه‌بێ و ته‌گه‌ره بخاته ماف و ئازادیه‌کانی گه‌لانی تر له عێراق دا. چوونکه ئه‌وان خاڵی سه‌ره‌کی و ناوه‌رۆکی سیاسیان له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی و زه‌وتکردنی مافه‌کانی کورد پێک هاتوه.