دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى پیرۆزبایی هاورێى تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخ حسه‌ینى سکرتێرى سازمانى خه‌بات بۆ سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران

                 په‌یامى پیرۆزبایی هاورێى تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخ حسه‌ینى سکرتێرى سازمانى خه‌بات بۆ سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران

به‌ناوى خوداى به‌خشه‌نده‌ى میهره‌بان
براى به‌رێز و موجاهید مه‌سعودى ره‌جه‌وى به‌رپرسى شوراى مقاومه‌تى ئێران!
به‌رێز خانم مریه‌مى ره‌جه‌وه‌ى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى مقاومه‌تى ئێران!
له‌ گه‌ڵ پێشکه‌ش کردنى رێز و سلاوى گه‌رم به‌ بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌و مێژوویی سر٠ینه‌وه‌ى ناوى سازمانى موجاهدینى خه‌ڵقى ئێران

له‌ لیستى ترۆریستى یه‌کیه‌تى ئوروپا، گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌ ئێوه‌ و تێکر٠اى تێکۆشه‌رانى شارى ئه‌شره‌ف و ئه‌ندامانى سازمانى موجاهدینى خه‌ڵقی ئێران پێشکه‌ش ده‌که‌م.
لابردنى ناوى سازمانى موجاهدینى خه‌ڵقی ئێران له‌ لیسته‌ى ترۆریستى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ و مێژوویی بوو بۆ مقاومه‌تى ئێران و سازمانى موجاهدینى خه‌ڵقى ئێران و خه‌ڵکى ئێران. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ چالاکى و ره‌نجى که‌م وێنه‌ى تێکر٠اى ئه‌ندام, دۆستان و پشتیوانانى مقاومه‌تى ئێران به‌ ئاکام گه‌یشت.
ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌, خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ خه‌باتى ئادیخوازاى له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى قێزه‌ون و دژی ئینسانى ئاخوندیه‌. به‌ تایبه‌ت که‌ ده‌سه‌لاتدارانى رژیم به‌ ته‌واوى توانایان له‌ پیلانگێر٠ی و خوازه‌ڵۆکیدا, هه‌وڵیان دا وولاتانى ئوروپایی هان بده‌ن, ناوى سازمانى موجاهدینى خه‌ڵقى ئێران له‌ لیسته‌ى ترۆریستى دا بهێڵنه‌وه‌. که‌ به‌ خۆشیه‌وه‌ ئاکامى ٧ ساڵ کارى سیاسی و حقوقی که‌ سر٠ینه‌وه‌ى ناوى سازمانى موجاهدینى له‌ لیسته‌ى ترۆریستى به‌ دواوه‌ بوو، بووه‌ هۆی خۆشی ته‌واوى خه‌ڵکى ئێران و لایه‌نگرانى مقاومه‌ت و ئه‌ندامانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران.
بێ گومان رۆژێک دێ که‌ تیشکى ئازادى ئێران داده‌گرێ و مقاومه‌تى سه‌ربڵند و خاوه‌ن حه‌ق سه‌رده‌که‌وێ و خه‌ڵکى سته‌م لێکراو و ره‌نج دیتووى ئێران به‌ ئازادى شاد ده‌بن.
بابه‌ شێخ حسێنى
سکرتێرى گشتى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٧/١١/١٣٨٧



15 سال و 9 ماه و 27 روز و 15 ساعت و 5 دقیقه پیش از این

په‌یامى پیرۆزبایی هاورێى تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخ حسه‌ینى سکرتێرى سازمانى خه‌بات بۆ سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران

په‌یامى پیرۆزبایی هاورێى تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخ حسه‌ینى سکرتێرى سازمانى خه‌بات بۆ سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن