جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دۆزینه‌وه‌ى چه‌ک له‌ به‌له‌مێکى رژیم له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه‌

دۆزینه‌وه‌ى چه‌ک له‌ به‌له‌مێکى رژیم له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه‌

ده‌ریاوان مایکل مولێن سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوبه‌شى سوپاى ئه‌مریکا، له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران رایگه‌یاند که‌ هێزى ده‌ریایی ئه‌مریکا به‌له‌مێکى رژیمى ئێران

که‌ مه‌به‌ستى چوونه‌ سوریه‌ و هه‌ڵگرى چه‌ک و چۆڵ بوو پشکنى به‌لام ده‌ستى به‌ سه‌ردا نه‌گرت.
سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوبه‌شى سوپاى ئه‌مریکا، گووتى: به‌رپرسانى سه‌ربازى شکى ئه‌وه‌یان بوو که‌ مه‌به‌ستى کۆتایی ئه‌و که‌شتیه‌ که‌رتى غه‌زه‌ بووه‌، به‌لام ئێمه‌ ده‌ستورى ده‌ست به‌ سه‌رداگرتنى ئه‌و چه‌ک و چۆڵه‌مان پێ نه‌درابوو.
شایانى باسه‌، دوو مانگ له‌وه‌ پێش به‌له‌مێکى رژیمى ئێران که‌ به‌ رێگه‌ى ونزوئیلاوه‌ بوو، به‌ گوومانى هه‌ڵگرتنى که‌ره‌سته‌ى نیزامى له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایی تورکیه‌وه‌ گیرا.

15 سال و 9 ماه و 23 روز و 9 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

دۆزینه‌وه‌ى چه‌ک له‌ به‌له‌مێکى رژیم له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه‌

دۆزینه‌وه‌ى چه‌ک له‌ به‌له‌مێکى رژیم له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن