کلتووری سیاسی کوردی (به‌شی دووه‌م- گشتی)
هه‌ر قه‌واره‌یه‌ک که دامه‌زراوه به هه‌ر بیر‌و بۆچوون و ڕێبازێکی که هه‌یبووبێ نه‌یتوانیوه خۆی لێ قوتار بکا، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م کلتووره سیاسیه وه‌ک باو له‌ناوماندا ماوه و نه‌مانتوانیوه خۆی لێ لاده‌ین، یان به‌واتایه‌کی تر ده‌وران به‌ده‌وران و سه‌رده‌م به‌سه‌رده‌م و نه‌وه به نه‌وه ئه‌م کلتوورهسیاسیهمان له‌ناو خۆماندا هێشتۆته‌وه.کلتووری سیاسی کوردی و پێناسه‌کردنی ، گه‌لێ چه‌مک و لێکدانه‌وه‌ی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێ که له چه‌ند خاڵی خواره‌وه دا ئاماژه‌یان پێده‌کرێ. کلتووری سیاسی کوردی " پیرۆزی"کلتووری پیرۆزی، هه‌ندێک خاڵ و شه‌خس و به‌رپرسیاری گه‌وره ده‌کا و پیرۆزی ده‌کا. ئه‌م پیرۆزی و گهورهکردنهوهیهش له‌ڕاده به‌ده‌ر زه‌ق ده‌کرێته‌وه، تا ڕاده‌ی په‌رستن، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆی دا ڕه‌خنه گرتن یان به‌رپه‌رچ دانه‌وه لێیان به‌قه‌د ئاستی تاوان و کفر چاوی لێده‌کرێ. ده‌بێ له هه‌ڵه‌و شکسته‌کانیان چاوپۆشی بکرێ. ڕه‌وتێک له نه‌زانی و تاریکیه‌وه به‌ده‌وری ئه‌م کلتووره سووڕ ده‌خۆن و ئاماده‌ن به ده‌لیل و نموونه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره پارێزگاری لێ بکه‌ن و بی پارێزن. هه‌ربۆیه‌ش و له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاو و باسێک دا سه‌باره‌ت به‌م کلتووره ئه‌وان به‌مێژووی خه‌باتی درێژخایه‌نی شه‌خس و لایه‌ن دا هه‌ڵده‌ده‌ن و بوار ناده‌ن له‌م باره‌وه ڕه‌خنه بگیردرێ و چاره‌سه‌رێکی شیاوی سه‌رده‌میانه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه. ئه‌وان خه‌بات و سیاسه‌ت و پۆست و کورسی له باپیرانه‌وه بۆ نه‌وه‌کانیان ناگوازنه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و پێویستی و داخوازیه‌کاندا ناژین. ته‌نها ئه‌وه‌ی بیری لێده‌که‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات و کورسی و پاره و ژیانی سه‌رده‌م و شه‌خسی خۆیانه نه‌ک پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری و نوێ خوازی له‌ناو نه‌ته‌وه دا. ده‌کرێ بڵین له‌وانه‌یه ئه‌وان بترسن له له‌ده‌ست دانی ده‌سکه‌وت یان ئامانج و بیر‌و باوه‌ڕێکی که ئه‌وان له‌پێناوی دا تێکۆشاون و خه‌باتیان بۆ کردوه. ده‌کرێ بڵین ئه‌وان پێیان وایه که‌سانێک زیاتر له‌خۆیان ناتوانن جێگه‌یان بگرنه‌وه و پۆست و کورسیه‌کانی ئه‌وان هه‌ڵسوڕێنن. باس له ناسکی و زوویی بارودۆخ و ڕۆڵی کورد ده‌که‌ن که به ده‌ورانێکی حه‌ساس و دژوار دا تێده‌په‌ڕێ.هه‌موومان ترسمان هه‌یه له له‌ده‌ست دان و دۆڕاندن ئه‌مه فکرێک نیه به‌هه‌ست و خواست و بیرماندا دا ڕۆژی چه‌ند جار گوزه‌ر نه‌کا، ئه‌مه بیرێک نیه که نه‌توانین لێی نه‌ترسین. باشه خۆ هه‌تا سه‌ر ترس و گومان له‌گه‌ڵماندا ناتوانێ بژی! خۆ ناکرێ له‌ژێر چه‌تری ترس و گومان دا ڕه‌وتی پێشکه‌وتن و داخوازی نه‌وه‌ی نوێ له‌بیر که‌ین. لاوان و نه‌وه‌ی ناوێمان چاوکراوه‌ن، له‌سه‌رده‌می ئێستا دا نامه‌یه‌ک به‌چه‌ند چرکه له‌م سه‌ری دنیاوه ده‌چێته ئه‌و سه‌ری دنیا، خۆ باوی ئه‌و نه‌وه‌یه نه‌ماوه که ئه‌م شاخ و شاخ و ئه‌م دۆڵ و دۆڵ به هه‌زار ترس و له‌رزو دڵه‌ڕاوکێوه نامه‌یه‌ک له‌م شاره‌وه بگه‌یه‌نێته ئه‌و شار. ئه‌وه مێژووه و تۆمارکرا، خۆ ناکرێ مێژووی هه‌موو نه‌وه‌کانمان له‌یه‌ک بچن و وه‌ک یه‌ک تۆمار کرێن. مێژووی ڕزگاری ده‌بێ مه‌وداو پشتیوانی مێژووی داهێنان و به‌ره‌و جیهانی بوونی نه‌ته‌وه بێ، نه‌ک دژایه‌تی و داپڵۆسانی. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه که ئێمه ڕێز له ڕابردومان ناگرین، ڕه‌نج و خه‌بات و ماندوو بوونی ئه‌وانمان له‌بیر چۆته‌وه، به‌ڵکو ئه‌مه مافێکی سروشتی نه‌ته‌وه و گه‌له که به‌ڕاشکاوانه داوای ده‌کا، له‌پێناو به‌ره‌و پێش چوون و گه‌شه‌کردنی خۆی دا. کلتووری پیرۆزی هه‌وڵ و خه‌باتێکی یه‌جگار زۆر و درێژ خایه‌نی ده‌وێ، تا بتوانین له چنگانی قوتارمان بێ و به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان په‌یوه‌ست نه‌بین پێیه‌وه. ئه‌م ئه‌رکه‌ش به‌گشتی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی نه‌وه‌ی نوێ و دام و ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ و میدیایی کوردی، به‌شه‌که‌ی تریشی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی که‌سانی ڕۆشه‌نبیر و لێزان له‌م بواره‌دا. کلتووری پیرۆزی ، زه‌ره‌دی زۆری لێ داوین، هه‌م له به‌ره‌وپێش خستنی ویست و داخوازیه ڕه‌واکانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و هه‌میش له یه‌کخستنه‌وه و گۆڕانکاری پێویست و سه‌رده‌میانه له‌ناو خودی قه‌واره و ڕێکخراو دا. به‌شێک له‌م کلتووره پیرۆزیه له‌باشوور به‌ڕوونی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، له‌وێ ئه‌وان ووشه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌کاردێنن لهباتیانی. گه‌نده‌ڵیش پێکهاته‌ی چه‌ند چه‌مک و به‌شی جیاوازه، که کار ده‌کات له‌خراپ به‌ڕێوه‌بردنی کار‌و خه‌باته‌کانی حکومه‌ت و دام و ده‌زگا جیاوازه‌کان. کلتووری خه‌باتی شاخ له شارپیادهکردنی کلتووری خه‌باتی شاخ له ناو شاردا، له‌مپه‌رێکی تری به‌رده‌م کار‌و خه‌باتی سه‌رده‌مه و ڕێگه له به‌ره‌وپێش چوون و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵ ده‌گرێ. له سه‌رده‌می خه‌باتی "شاخ" دا ناتوانرێ به‌شێوه‌یه‌کی تۆخ و به‌هێز له کێشه ناوخۆیه‌کانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵ ئاگاداربکرێیی، ته‌نها ئامانجێک که‌بیری لێ بکرێته‌وه و له‌پێناوی دا ئاماده‌بی گیان و سه‌روه‌ت و سامانی بۆ به‌خت که‌ی ڕزگاری و ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌ته. له پێناو ئه‌م ئامانجهشت دا ڕێگه‌ت پێ نادرێ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ، له‌ناو شاردا خه‌بات و ئه‌رکه نیشتمانیهکانت ڕاپه‌ڕێنی. به مه‌به‌ستی مانه‌وه و پاراستنی ناسنامه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه، خه‌باتی شاخ داده‌مه‌زرێ، که ئه‌م خه‌باته به‌شێوه‌ی پارتیزانی ئه‌رکی به‌رگری کردن له‌خۆت و نه‌ته‌وه‌ت پێ ده‌سپێرێ. له‌نیزامی عه‌سکه‌ری و پارتیزانیش دا شێوازێک له‌یاسا و دیسپلینی تایبه‌تی دروست ده‌بن. به‌شێکی له‌پێناو مانه‌وه و به‌هێزکردنی پێگه و ڕێگه‌ی قهوارهیت دا و به‌شێکی تریش له‌پێناو پاراستنی گه‌ل و نه‌ته‌وه و سه‌لماندنی بوون و پێناسه‌یه. ئه‌م خه‌باته به‌رگی ناچاری له‌خۆ ده‌گرێ و له‌حاڵه‌تی زه‌روری دا پێک دێ، هه‌ربۆیه‌ش له‌گه‌ڵ دوژمنی نه‌ته‌وه و داگیرکه‌ر دا بڕیاری به‌رگری له‌خۆکردن و جه‌نگ دێته مه‌یدانه‌وه. مێژووی خه‌باتی شاخ وه‌ک پێناسه‌ی خۆده‌ربازبوون له زوڵم و زۆری و به‌رگری کردن له خاک و نه‌ته‌وه، له‌زۆر نه‌ته‌وه‌دا بوونی هه‌بووه و هه‌یه. هه‌ربۆیه‌ش گه‌لان به‌شانازیه‌وه ئه‌م مێژووه ده‌پارێزن و وه‌ک وانه‌یه‌کی فیداکاری و هه‌نگاوێک بۆ سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه چاوی لێده‌که‌ن و نه‌وه‌کانیانی لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام پیاده‌کردنی خه‌باتی "شاخ" به‌هانگاو نان و هاتنت بۆ ناو خه‌باتی "شار" هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی و له‌مپه‌رێکی به‌هێزی پێشکه‌وتن و ئازادی نه‌ته‌وه‌یه. بۆخه‌باتی شار سیستمی نیزامی و چه‌ک پێویست نیه و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ره‌و ڕوو ده‌بی. هه‌ربۆیه‌ش پانتایی خه‌باتی شاخ به‌رینتر و فراوانتر ده‌بێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش که‌سانی لێزان و شاره‌زا له‌بواری جۆربه‌جۆر و پێویستن و ده‌بێ گه‌ل وحکومه‌ت له‌م پرۆژه‌یه‌دا ڕاسته‌وخۆ به‌شداربن، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئازا‌و ...هتد. خه‌باتی شار بریتی ده‌بێ له سیاسه‌تێکی کراوه و شه‌فاف به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل و کۆمه‌ڵگا!، ئه‌م سیاسه‌ته ده‌بێ پێکهاتهبێ له‌ویست و داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر. سیاسه‌تی خه‌باتی شاخ له‌شار په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، وه هه‌وڵدان و ده‌رس وه‌رگرتن و فێربوون له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و داهێنان و گۆڕانکاری له خه‌باتی شاخه‌وه بۆ شار پێویستیه‌کی تری به‌رده‌م خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ له‌ئێستاوه هه‌وڵبدرێ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی لایه‌ن و قه‌واره‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگونجێندرێ و ڕابهێندرێ تاکو تووشی ئه‌و هه‌ڵه زیان به‌خشانه نه‌بین که بزوتنه‌وه‌ی باشوور تووشی بوو له‌ئه‌نجامی پیاده‌کردنی سیاسه‌تی خه‌باتی شاخ له‌ناو شاردا. جیاواز له‌وه‌ش بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌ودای خه‌باتی چه‌کداری نیه له‌ئێستا دا. ده‌بێ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌ش بیر له‌شێوازی پته‌وکردن و به‌هێزکردنی خه‌باتی سیاسی و کاری هاوبه‌ش بکرێته‌وه. ڕاگه‌یاندنی پته‌و،کاری دیپلۆماسی و ته‌شکیلاتی پێویستیه‌کی تری ئێستایی به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. جه‌لال خۆشکه‌لام
15 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و لهمهوپێش