بەیانییەکی خوێناوی و مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستیپێکرد. ئەوەی ساڵانێک بوو وەک سیناریۆ باس دەکرا، ئەمڕۆ بوو بە واقیع. سەعآت ٠٩:٠٠ بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بۆ سەرێژیم. ئۆپەراسیۆنێک کە ئیسرائیل ناوی ناوە "نەڕەی شێر" و دۆناڵد ترەمپیش دەڵێت: "کاتی ئازادی گەلانی ئێران هاتووە."
تەقینەوەکان لە دڵی تارانەوە دەستیان پێکرد. جمهوری شەقامی، زانکۆ و ناوچەی سەید خەندان بوونە ئامانجی مووشەکەکان. بەڵام گەورەترین زەبر، وەک ڤیدیۆکان و وێنە مانگیە دەستکردەکان نیشانی دەدەن، بەر "بیت ڕەهبەری" و ناوچەی پاستۆر کەوتووە. ئەو شوێنەی کە ناوەندی بڕیاردانی ڕژێمەکەی عەلی خامنەیی بوو. لە کاتێکدا دەنگۆی پێکانی بەرپرسە باڵاکان بڵاوبووەتەوە، هەواڵەکان بس لەوە دەکەن کە خامنەیی تارانەی جێهێشتووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی توونددا ڕایگەیاند کە چیتر ڕێگە نادەن ڕژیمی ئێڕان ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و داوای لە سپای ترۆکە، بەرژیم پاسداران و داوای لە سپای کردە. ئەگەرنا "ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە". ترەمپ پنجەی تۆمەتی بۆ نیو سەدە تیرۆر و خوێنڕێژی ڕژێمەکە درێژ کرد و بەڵێنی دا پیشەسازی مووشەکیی ڕژیمی ئێران تەخت بکات.لەلایەکی دیکەوە، بنیامینی. ئیسرائیل، پەیامێکی جیاوازی ئاراستەی پکهاتە نەتەوەییەکانی ئێران کرد. ئەو ڕوو لە کورد، فارس، ئازەری و بەلووچەکان وتی: «کاتی ئەوە هاتووە کۆت و بەندی ستەمکاری فڕێ بدەن.
."وەڵامی ڕژیمی ئاخوندی بۆ ئەم هێرشانە، ئاراستەکردنی زنجیرەیەک مووشەک بوو بۆ وڵاتانی ناوچەکە. بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر و جرف سەخر لە عێراقیش کەوتوونەتە بەر هێرش بەڵام چاودێران دەڵێن ئەمە "دوایین پەلەقاژەی" ڕژێمێکە. لە ناوخۆدا داڕووخاوە.
لە ناوخۆی ئێران، دۆخەکە پشوییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە. ئینتەرنێت بڕدراوە، زانکۆ و قوتابخانەکان داخران و هێرشی ئەلیکترۆنی دامەزراوەکانی ڕژێمی ئیفلیج کردووە. دەسەڵاتە ٤٧ ساڵەیە هەیە.