ئەمشەو چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥، بۆ جارێکی دیکە ڕژیمی ئێران هێرشی دڕۆنیی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات .
لەم هێرشە نوێیەدا ڕژیمی ئێران بە دڕۆنێک کەمپی "دێگەڵە"ی حیزبی دێموکرات، لە نزیک شاری کۆیەی کردە ئامانج.
کەمپی دێگەڵە شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێک لە بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە کە لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش چەندین جار لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە هێرشی کراوەتە سەر.
ھەروەھا بنكەی پارتی ئازادیش كراوەتە ئامانن بەڵام مووشەكەكە پێش گەیشتن بە ئامانجەكە تەقێندراوەتەوە.